Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ تیر ۲۱, جمعه

بانگەوازی ئاشتەوایی دوایی دەستکاری ئەم نووسینە جآسپاسدارەکانی داهاتووی کورد تیکچوون



بانگەوازی ئاشتەوایی دوایی دەستکاری ئەم نووسینە جآسپاسدارەکانی داهاتووی کورد تیکچوون  
بانگەوازی ئاشتەوایی 

وەکو هەموومان ئەزانین گەلی کورد ساڵانێکی دوورودرێژە خەبات ئەکات بۆ ڕزگاری نیشتمان لە دەستی داگیرکەران، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئازایەتی و دلێری نەتەوەکەمان هێشتا هەر داگیرکەر بە سەرماندا زاڵە و وڵاتمان داگیرکراوە.


ئەوەی کە دیارە هەموو ڕێکخراوەکانی کورد یەکبەیەکیان دڵسۆز و گیانفیدان بۆ گەل و نیشتمان، بەڵام هێشتا دەسکەوتەکانمان ئەوە نین کە دەبوو ببێت. ئەگەر بمانهەوێ خەسارناسییەکی کورت لە سەر سەرنەکەوتنمان بکەین، دەتوانین هۆکارێک بدۆزینەوە کە ئەویش "نایەکگرتوویی"ـیە.
وەک هەموومان ئەزانین کۆماری سێدارە لە کۆتایی تەمەنیدایە و خەریکە دواهەناسەکانی ئەکێشێ و بەرەو مەرگ دەڕوات کە زۆر دڵخۆشکەرە بۆ ڕزگاربوونی کورد . بۆیە پێویستە ئێمەی کورد ئەم هەلە زێڕینە کە بۆمان هەڵکەوتوە، کەڵکی لێ وەربگرین و کۆتایی بە نەهامەتییەکانی نەتەوەکەمان بێنین لە ڕۆژهەڵات.
بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکان پێویستە بە زووترین کات خۆمان ئامادە بکەین تا وەک ساڵی ۵۷ ئەم گۆڕانکارییە مێژوییە بە سەرماندا نەڕووخێ و بتوانین ئەم هەلە کە زێڕینە بۆ نەتەوەی پیرۆزی کورد بەکار بێنین. هەر بۆیە ئێمەی گەلی ڕۆژهەڵات داواکارین لە حزاب و کەسانی پەوەندیدار بۆ ئەوەی هەڵەکانی ڕابردوومان لێ دووبارە نەبێتەوە، بەزوترین کات 
یەک بگرن و خەباتێکی نەتەوەیی پێک بێنن.
تەواوی حیزبەکان پیکەوە کار بکەن شورای نیشتمانی کوردستان درۆست بکەن کە بریتی بیت لە پژاک، دیمۆکراتەکان و کومەلەکان  پاک  و یەکیەتی شورەشگیران  و ئەو پارتە بەچوکانی دیکە کە دەتوانن ٣ شورای جیاواز درۆست بکەن.
١ شورای نەزامی کە بە بوونی یاسایی خۆیان کە ریگا بە هیچ کام لە حیزبەکان نەدات لە دەستوەردان لە کاروباری شورای سەربازی بکەن.
٢ شورای سیاسی وەک پارەلەمانی مووسسان کە هەموو حیزبەکان لە خۆیی بگریت.
٣ درۆست کردنی شورای دیپلوماسی بوو کاروباری نیودولەتی و کوکردنەویی ئەو کەسایەتیانی کە لە وەلاتانی دەرەوە خاوەن زانستن بووئەویی کە کورد بتوانیت  لە تەواوی وەلاتەکاندا لوبی بوو نەتەوەیی کورد  درۆست بکات.
کە هەر ئەو شورایت دیپلوماسیە دەتوانیت بووکاروباری سیاسی کارەکانی خۆیی چروپر 
بکاتەوە. 
٤هیچ کام لە حیزبەکان بوویان نەبیت هیزی چەکداریان و یان میلیشیای چەکداری خۆیانیان هەبیت چوونکە مەترسیدارە و دەتوانن هیزی چەکدار لە مەلملانیەکانی سیاسی بکار بەهینن و شەری براکۆژی ساز بکەن.
بو پێکهێنانی خەباتی نەتەوەیی دوو شتمان زور پێ پێویستە کە ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: هێزی چەکداری وەک ئەرتەشی میەلی کوردستان فەرا حیزبی تائسیس بکەن.
دووەم: دیپلۆماسی نەتەوەیی  دەرەویی وەلات.
کاتیک حیزبەکوردیەکان بە یەکدەنگ و بوون بە خاوەنی ئەو ٣ شورا بە دلنیایەوە دۆژمنانی کورد خۆیان دەین و تەسلیمی خۆاستو ویستەی خەلکی کورد دەبن.
٥ بە بی ئاگاداری خەلکی کوردستان هەر نەوع دانیشتنیک لە گەل داگیرکەراندا دەکەویتە خانی خەیانەتی نیشتمانی 
چوونکە بە پی پرینسیپەکانی نیودەولەتی و مافی رای گەشتی و رای خەلک  هەر کەسیک خۆیی وەک نووینەری خەلکی کوردستان بناسیت و لە گەل رژیمە داگیرکەرکاندا دانیشتنی نەهینی بکات دەکەویتە خانەی خەیانەتی نیشتمانی.
تکایە..
حزاب و ڕێکخراو و کەسانی پەیوەندیداری ڕوژهەڵات، هەرچی زووتر بێن بە هانای گەلەوە تا بتوانین بە سەر هەورازەکاندا سەرکەوین و کۆتایی بە داگیرکەری بێنین لە نیشتمانی پیرۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێمەش وەکو ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە ژوورێکی تلگرامیمان هەیە کە نزیک بە ٤۰۰۰ کەس تێیدا بەشدارن و ئامادەین هەر ئاسانکاری کە پێمان بکرێ بە دڵ و بەگیان ئەنجامى بدەین.
لە چەند ڕۆژی ئایندەشدا، بەنیازی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژووین تا ڕاستەوخۆ  بیدەینە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان. تکایە تا دتوانن ئەم بانگەوازە بە ناو دۆست و هاوڕێیانتاندا بڵاو بکەنەوە تا هەموو کوردانی دڵسوز یارمەتیدەر و پاڵپشت بن بۆ یەکگرتویی و سەرکەوتن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر