Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ تیر ۲۶, چهارشنبه

دموکراتو پەروەردەی ڕەشە وڵاخ بەراستی ئەمانە کەر میشکەن حیفە تەوهینیش بەکەری بەستەزەمان بەکەین کە کەر خەیانەت ناکات جنیو نادات


دموکراتو پەروەردەی ڕەشە وڵاخ
بەراستی ئەمانە کەر میشکەن حیفە تەوهینیش بەکەری بەستەزەمان بەکەین کە کەر خەیانەت ناکات جنیو نادات

خۆیان ئادم بۆ ئەنێرن ، پاش ماوەیە هەندێ جنێوم ئەدەنێ و بلوکم ئەکەن.
کاتێکیش ئەڵێم خولقێنەری ئەم وحوشە حدکایە ئەڵێن ئەوە بۆچونی تاکە کەسێکە و تۆ مافت نیە بە بۆنەی هەڵسو کەوتی تاکە کەسێکەوە گلەیی لە حیزبێ بکەیت ههههههه.


ئاخر جارێ ، دوو جار ، سێ جار ، سەد جار ؟ خۆ ئەگەر تەنیا بۆ من بوایە ئەمگوت لەوانەیە هەڵەی من بێ و با بڕۆمەوە بە خۆمدا .

ڕۆژ نیە پۆستێ نەبینم بە ناو پێشمەرگەکانو پاڵەوانەکانی فەیسبوکی دموکرات پەلاماری کەسێکیان نەندابێ. 
پێرێ سەری کەسێکیان بە ناو کاک نزار تەقاند. بە هەموو شتێکی پیرۆز دوێنێ شەو پۆستێکی کاک موحسین ڕەزەویم بینی پڕ بە دڵ بەزەییم پیا هاتەوە. نوسیبوی لە ترسی ئەمانە بێدەنگ ئەبم. نوسیبوی لە ئیتلاعاتو لە کاتی بازجویشدا ئەو جنێوانەم پێ نەدراوە.

خۆ لەوانەیە سەرانی دموکرات بەو سەگەلەی نەگوتبێ بڕۆن جنێو بە خەڵکی ڕەخنەگرو تەنانەت نەیاری ئێمە بدەن ، بەڵام دیسان تاوان باری سەرەکی ئەوانن ، چونکا :

۱ ـ پەروەردەی نەداون ، ئەی هاوار کوا پێشمەرگە ئەبێ بە جێی چەک دایم ک...ی بە دەستیەوە بێ. حیزب کاتێ حیزبە مرۆڤێکی ئاسایی بگۆڕێ و فێری بکات دو پلە لە سەرووی کۆمەڵگاوە بێ. ئەمانە لەوانەیە پێشوتر خەڵکانێکی باش بووبن بەڵام ئێستا وایان بە سەر هاتبێ.

٤٦ ساڵە ئەژیم ، وەک هەموو کەس لە ٦ ساڵییەوە پێم ناوەتە ناو کۆمەڵگا بە ٤٦ شتی پیرۆز لەم ٤۰ ساڵەی تەمەنمدا کەسم نەدیوە وەک جەماعەتی دموکرات دەم پیسو جنێو فرۆش بن.

زۆر جار ڕەخنەم لە خۆم گرتووە کە بە گشتی دەم پیسم ، هەندێجار بە ڕاستی قێزەونم ، بەڵام کاتێ خۆم لە گەڵ ئەو سەگە بەرەڵانەی حدکا موقایسە ئەکەم ئەڵێم بابە من مامۆستای ئەخلاقم هههههه. ئەمانە هیچ سنورێکیان نەهێشتوەتەوە. بە ڕاستی سەرچاوەی بێ ئەدەبین.

۲ـ تا بە ئەمڕۆ کەس نەیبیستووە ئەمانە تەزەکورێکی ئاساییان پێ درابێ و یا لە سەر جنێودان بە خەڵکی نەیار دەر کرابێتن . 
ئەوە پێمان ئەڵێت گەر ئەمانە لە لایەن حدکاوە ئەرکداریش نەکرابێتن لانیکەم بە پەروەردە نەکردنو بێ دەنگی لە ئاستیان ڕێگەیان پێ داون کە وەک لومپەنەکانی ڕژیم ئاتش بە اختیار بن.

کاکە وای دانێن ئێمەمانان ڕەخنەگر نین ، بەڵکو دوژمنین ، جاشین ، خایەنینو ...... چیترتان پێ خۆشە ئەوەین. ئێ کوڕی باش کوا ئەو ئەسلوبە ڕاستە؟ ئایا ئەو د.قاسملوە کە وێنەکەی دا ئەنێن بە هەموو تەمەنی جنێوێکی خوشکو دایکی تەنانەت بە دوژمنیش داوە ؟

بە گۆڕ شەهیدان دایم ئاواتم ڕووخانی ڕژیم بووە و ڕوو نەدانی شەڕی برا کوژی ، بەڵام خەریکە لە هەردووکی پەشیمان ئەبمەوە. خۆمو خوام ڕژیم وەک ئێوەیە و بگرە تۆزێکیش باشترە. ئاخر ڕژیم بڕوخێ و ئەم عەقڵە لە ڕژیم سەقەتترە بێتە جێی ؟

خۆ ئێوە خاوەن هێزو تواناکانی ڕژیم بن هەرکەس بڵێ لەل ، لەلی ئەبڕن. من وەک خۆم کاتێ جنێوم ئەدەنێ بەس پێ ئەکەنم ، بەڵام ئەیهێنمە پێش چاوم ئێوە بەم عەقڵو تێڕوانینەوە چەکو زیندانتان بە دەستەوە بێ ، وایییی چی بکەن لەوانەی لە گەڵتان نینو وەک ئێوە بیر ناکەنەوە؟

جاخۆ ‌ئەو ئەحا پیرانشاریە من ڕوو بە ڕووی بومایە و بیتوانیایە ئەیکوشتم. کێشەکە لەوەدایە ۸۰٪ دموکرات وەک ئەحا بیر ئەکەنەوە ، سەیرتر ئەوەیە ئەو ۲۰٪ باشەیان ناوێرن لە ئاستی ئەو ۸۰٪ فزە بکەن.

یەکێ لەو کەمینە هاوڕێمە و زۆر کەسێکی باشە ڕۆژێ وتی ئەرێ کاکە واز بێنە با کەم جنێوت بدەنێ . وتم دەی خۆ تۆ ئەزانی من بەس ڕەخنە ئەگرم ، بۆ ئەبێ جنێوم بدەنێ ؟ 
پێکەنی و وتی پێت وایە ئێمە مانان نازانین قسەکان تۆ ڕاستە؟ وتم ئەی بۆ ڕەخنە ناگرن ؟
وتی وەڵا جارێکیان ڕەخنەیەکی ئاساییم گرت ئەوەندەیان جنێو دامێ و وتیان نفوزیت لە ترسا وتم ببورن .

لێرەدا ئەڵێم : من نە تەنیا پەشیمان نیمو پێکەنینم بە جنێوەکانتان دێ ، تەنانەت ئامادەم بە فیزیکیش بەرەنگارتان ببمەوە . چە ئێستا و چە لە داهاتودا ئەوەتان یەک جنێوم پێ بدات سەدی پێ ئەدەمەوە ، ئەوەشتان ڕووم تێکا وەک سەگ ئەیتۆپێنمو وا ئەزانم جاشێکی وەک حاسڵە شێتم تۆپاندووە. ئێوە برا نینو شەڕیش لە گەڵتان ناچێتە قاڵبی شەڕی برا کوژیەوە. کەسێ جنێو بە خوشکو دایکم بدات کە خوشکو دایکی شەهیدن ، نە تەنیا برام نیە دوژمنمە.

هەموو کونێ کونی دەس پیا کردن نیە ، لەوانەیە ئەو کونە بە جێی بەچکە چۆلەکە ڕەش مارێکی تێدا بێ و پێتانەوە بداتو وەک سەگ بتانتۆپێنێ.

من مرۆڤێکی ئازادم ، ئەوە شێوازی بیر کردنەوەمە کە لەم ماوەدا بینیوتانە ، کوردێکی ئازادی خوازو سەربەخۆم ، پەیوەندی ڕێکخراوەییم لە گەڵ هیچ پارتو لایەنێ نیە ، ئەوەی بە ڕاستی بزانم ئەیڵێمو شەرمیشم لە کەس نەکردووە و نایکەم ، ئەتوانن هاوڕێی دونیای مەجازیم بن لە خزمەتدام ، ناتوانن خواتان لە گەڵ . پێویست ناکات سوکایەتی بە یەک بکەین.

لە کۆتاییشدا پێشنیارێکم هەیە بۆتان ، یا بە خۆتانا بڕۆنەوە و دموکرات بن ، یا لەمە زیاتر ئیهانە بە وشەی دموکرات مەکەنو ناوی پارتەکەتان بگۆڕن بۆ شتێکیتر کە وشەی دموکراتی پێوە نەبێ ، داوەشێن بۆ ئەو دموکرات بوونەتان کە لە کۆماری سێدارە دیکتاتۆرترن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر