بە پێی قسە و لێدوانەکانی سکرتێر و بەرپرسانی ناوەندی هاوکاری،نزیکەی یەک ساڵە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەگەڵ مۆرەکانی رژیم لە وتووێژ کردندان!
گوایە ساڵێ لەمەوو پێش،رێخراوەی شۆرشگێران ( عەبەی مۆهتەدی) یەک لایەنە لەگەڵ مۆرەکانی رژیم دانووستانی کردوە! کە کاتێ ئەندامانی ئەم رێخراوە ئاگادار دەبنەوە و پرسیار دەکن لە چۆنیەتی ئەم دانوستانە! سەرکردایەتی ئەو رێخراوە بە هەوڵ دان بۆ رزگار کردنی شەهید رامین! تەوجیهی دەکات!!
پێش لە شەهید کردنی رامین،ئەم رێخراوە یەکێک لە ئەندامانی خۆی،کە خەڵکی بۆکان بوو و بە هۆکاری کوشتنی بەکرێگیراوێک لە شاری بۆکان! بۆ پاراستنی گیانی خۆی رووی لەم رێخراوە کرد!! بە تەنیا دەنێرێتەوە بۆ ناوچەی مەریوان!! کە بەداخەوە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی تەشکیلاتی نەهێنی شەهید کران!!
پرسیاری زۆر لای جەماور و چالاکانی سیاسی درووس بوو! کە بۆچی دەبێ کەسێک کە ئەزموونی خەباتی شاخی نیە! بە تەنیا بۆ ناوچەیک کە نە تەنیا زەیدی خۆی نەبوە،بەڵکوو هیچ شارەزایەکی جوغرافیایی لەو ناوچە نەبووە بنێردرێتەوە؟ دیاره وەک هەمیشە ئەم رێخراوە بە بێ هیچ وەڵامێک و شرۆڤەیک! بە بێدەنگی هەوڵی دا،کۆتایی بەم ماجرا بێنێت!!
بە پشت بەستن بە قسەی هاوڕێکانی ئەم شەهیدە،رژیم راستەوخۆ و لە کاناڵی (ی ن ک) داوای ڕادەست کردنی ناوبرایان بە تاوانی ئەنجامدانی قەتل کردەبوو!
کۆبەندی ئەم زانیاریانە،ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەم رێخراوە بۆ رزگار کردنی رامین،رازی بوە ئەم شەهیدە نە راستەوخۆ،بەڵکوو بە سیناریۆی چوونەوە بۆ ناوچە،تەحویلی رژیم بدات!!!
دیارە ئەم رێخراوە حازر نیە،لێدوانێکی رەسمی و شرۆڤەیک بۆ ئەم رووداوە بکات!!
بەڵام ئەرکی هەر مرۆڤێكی با ویژدان و ئازادیخوازە،لە بەرانبەر کایە کردن بە خوێنی لاوان و روونەدانی کارەساتێکی لەم شێوە بێ هەڵوێست نەبێت.
قسەی شەخسی: ئەم رێخراوە دڵنیا دەکەمەوە کە هەرگیز ئەم رووداوە فەرامۆش ناکەم،تا بە روونی بۆم دەرکەوێت کە یا بێ تاوانن،یان تاوانبار کە تەکلیفی تاوانبارە مەعلوومە!
نهوید عهلای
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر