Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ مرداد ۸, سه‌شنبه

شەڕی نێوان بارزانییەکان و برادۆستییەکان مێژووییه کی کۆنی هەیە!


شەڕی نێوان بارزانییەکان و برادۆستییەکان مێژووییه کی کۆنی هەیە!

پرۆفیسۆر نادر ئینسار پسپۆڕی زانسته‌ رامیارییه‌كان له‌ زانكۆی ئالاباما له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌ ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌ی نێوان بارزانییه‌كان و برادۆستییه‌كان ده‌كات و له‌ كتێبێك دا به‌ ناوی (سیاسه‌تی كوردان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوین) به‌ وردی باسی ئه‌و كێشانه‌ ده‌كات.
 
پرۆفیسۆر نادر باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان ده‌كات كه‌ به‌هۆی ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی، و ململانێی نێوان ئامۆزاكان له‌ سه‌ره‌تای سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیست شێخ ئه‌حمه‌د جڵه‌وی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گرتۆته‌ ده‌ست.

به‌ پێی گێڕانه‌وه‌ی پرۆفیسۆره‌كه‌ی زانكۆی ئالاباما، باوكی باپیر و باپیره‌ گه‌وره‌ی شێخ ئه‌حمه‌د له‌ كوردستانی باكوره‌وه‌ ره‌ویان كردوه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك زێبار له‌ نزیكی هه‌ولێر و له‌ كوردستانی ناوه‌ڕاست گیرساونه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی پرۆفیسۆر نادر، (بارزان) خۆی له‌ ئه‌سڵ دا عه‌شیره‌ت نییه‌ به‌ڵكو به‌ مانای (شوێنی كۆچ بۆ كردن) دێت و دواتر به‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌وت بارزان، كه‌ بنه‌ماڵه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د، له‌ كوردستانی باكوره‌وه‌ بۆ كوردستانی باشور كۆچیان بۆ كردبوو. به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی كات، ناوی بارزانییه‌كان بڵاو بۆوه‌ و پیاوانی ئه‌و تیره‌یه‌ به‌ ناوی بارزانییه‌كان ناسران.

پرۆفیسۆر نادر ئینتسار له‌ كتێبه‌كه‌ی دا كه‌ ساڵی 2010 چاپی كردوه‌ باس له‌ هۆكاری دوژمنایه‌تی نێوان بارزانییه‌كان و برادۆستییه‌كان ده‌كات و یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بارزانییه‌كان له‌ په‌یڕه‌و كردنی ئیسلام دا هه‌ندێك داهێنانیان كردبوو و رێگه‌یان ده‌دا به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كار و خواردنی هه‌ندێ خۆراك كه‌ له‌ ئاینی ئیسلام دا رێگه‌ پێ نه‌دراوبوون.  پرۆفیسۆر نادر له‌ درێژه‌دا ئه‌وه‌ی باسكردوه‌ (شێخ ره‌شیدی برادۆست) یه‌كه‌م شێخی عه‌شیره‌ت و به‌هێزترین كاره‌كته‌ری سیاسی و چه‌كداری بوو كه‌ به‌هۆی ناكۆكییه‌ ئاینییه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان به‌شه‌ڕ هات و له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌ نێوانی برادۆستییه‌كان و بارزانییه‌كان به‌ ته‌واوی تێكچوو.

ئێستاش كە رووداوی تیرۆركردنی عوسمان كۆسه‌ و تۆمه‌تبار كردنی به‌شێك له‌ پیاوانی عه‌شیره‌تی برادۆست له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هاتووەتە ئاراوە، برادۆستییه‌كانی نیگەران بوون و ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌ نێوان برادۆستییه‌كان و بارزانییه‌كان جارێكی تر سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

برادۆستییه‌كان پێیان وایه‌ له‌لایه‌ن باڵێكی ناو بارزانییه‌كانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ست به‌ ئامانج گیراون و له‌ رۆژانی رابردووشدا به‌شێك له‌ پیاوانی عه‌شیره‌تی برادۆستی بۆ به‌رگری كردن له‌ سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان چەكیان هەڵگرتووە و ئاماده‌ییان نیشان داوه‌ زوڵم له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ نه‌كه‌ن.

ئەوەندەی من ئاگادار بم هه‌فته‌ی رابردوو كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بووه‌ له‌ نێوان كونسوڵگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا و كونسوڵگه‌ریی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ برادۆستییه‌كان و دڵنیاییان داوه‌ به‌و عه‌شیره‌ته‌، كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌یسی تیرۆركردنی عوسمان كۆسه‌ به‌ لارێدا ببرێت و به‌ مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و لێدان له‌ برادۆستییه‌كان به‌كار بهێنرێت.

زانیاری ئەوەشم هەیە كە له‌ كه‌یسی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆركردنی كارمه‌نده‌كه‌ی توركیا له‌ هوققه‌ باز، تیمی هاوبه‌شی بارزانییه‌كان و توركیا به‌ وردی چاودێریی جموجوڵی به‌شێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی كارای برادۆستییان كردوه‌ و برادۆستییه‌كان به‌ ره‌چاوكردنی ئه‌زموونی رابردووی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزیان له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ كه‌یسی عوسمان كۆسه‌ به‌ لاڕێدا ببرێت و ناوچه‌ی برادۆست وه‌كو ناوچه‌ی شێروانی مه‌زن به‌ پشتیوانیی سوپای توركیا ڕابگوازرێت.
کوردایەتی لەدوێنێ و ئەمڕۆدا

له‌لایه‌ن: مەحمود عەبدوڵلاله‌ به‌رواری: يوليو 30, 2019
بزوتنەوەی کوردایەتی و سەرانی کوردایەتی، لەشەستەکانەوە شەڕی ناوخۆییانکرد هەزاران کەسیان بەکوشتدا، بەڵام دواجار هەر گەلیان تاوانبارکرد ، بەجۆرێک لەبەرچاوی دنیادا شەڕەکانیان وەک شەڕی براکان نیشان ئەدەن و کوردیان وەک میللەتێکی خۆخۆر ناساندوە، لەکاتێکدا جگە لەسەرانی کوردایەتی بە ڕێنمایی دەزگا موخابەراتیەکان ئەو شەڕە لەبەرژەوەندی و ویستی کەسدا نەبووە

تەنانەت شەڕەکانیان لەپێناو کورسیشدا نەبووە، چونکە دواجار ئەو بنەماڵانەی ڕابەرایەتی کوردایەتی دەکەن پێکەوە هیچ گرفتێکیان نامێنێت، ئەگەر دنە نەدرێن. شەڕەکانیان بۆ بێ بەهاکردنی گەلە و هیچیتر . دوای ئەوەی شەڕی ناوخۆیان پێ ڕاگرتن کەوتنە شێوازێکیتری بچوککردنەوەی گەل. ئەویش بە ئیدارەکردنی خراپ، سوککردنی پەرلەمان و سیاسەت و حیزبایەتی و تەواوی بوارەکان ، بە جۆرێک میللەتیان بچوککردەوە کە داگیرکەرانی کوردستان بە فریادڕەسی خۆیان بزانن. کارێکیانکرد کە تاکی کورد نەتوانێت جگە لەخواردنی تورکی و ئێرانی بچێتە معیدەیەوە

بزوتنەوەی کوردایەتی بەوە نەوەستا کە کاریگەری داگیرکەر هەر لەمێشکی دابێت، بەڵکو خستیانە معیدەشەوە. بچوکی گەلێک ئەوەیە نەتوانێت شیروماست و سەوزەی خۆی بەرهەم بهێنێت! ئەمەش لەسەردەستی بزوتنەوەی کوردایەتیدا نەبێت ناکرێت ، چونکە تەنانەت لەسەردەمی میرنشینەکان بەرهەمی کوردەواری دەگەیشتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی. شتەکان دەگۆڕێن بەگۆڕانی ئاستی هۆشیاری خەڵک و تەکتیکەکانیش دەگۆڕێن

ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان ئەستەمە کەسێک وەک سەردەمی بەعس چەکی جاشایەتی بکاتە شان و پارە وەربگرێت. وەزیفەی جاش گۆڕاوە ئەمڕۆ کەسانێک بە پشتیوانیکردنی پڕۆژەیەکی ساختەی بزوتنەوەی کوردایەتی، کە بە دنەدانی دەزگا موخابەڕایەتیەکان ئەنجام دەدرێت ، جاشایەتی دەکەن و کەسانێکیش دەکەونە تەڵەکەوە ، ڕیفراندۆمەکەی بزوتنەوەی کوردایەتی نمونەیەکە کەهەموو کەسێک هەستی پێدەکات . وەک گورزێک لە کورد وەشێندرا تا ئێستاش ئەوانەی بانگەشەیان بۆدەکرد نەهاتونەتەوە سەرخۆیان و گێژبوون

جاران داگیرکەران بۆ دژایەتی کورد ڕاستەوخۆ خەڵکیان بەکرێ دەگرت و پارەیەی زۆریشیان ئەدا ، ئێستا بە ناڕاستەوخۆیی دژایەتی کورد دەکەن و پارەکەش بە ئێمە خەرج ئەکەن، چونکە سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی بە بۆڕۆکردن (پارەپێدان)هەموو کەسێک تەسلیمی پڕۆژە جەهەننەمیەکانیان دەکەن. ئەم جاشایەتی مۆدێرنە مەترسیدارە ، چونکە لێرەدا جاشەکان ئەوانەی دژی بەرژەوەندی گەل کاردەکەن وەک دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر دەردەکەون. نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەوانەش تۆمەتبار دەکەن کە دەیانەوێت دەمامکەکان لابدەن. ئەمەش بێ متمانەیی و سەرلێشێوان دروست دەکات ، بەجۆرێک کە کەس جاش و باش ناناسێتەوە ، هاواری نیشتیمان پەروەرە دڵسۆزەکان وەک کابوسی لێدێت کەس نایبیستێت

بۆنمونە لەکاتی ڕیفراندۆمەکەدا؛ کۆمەڵێک کرێگرتە چەن سیناریۆیەکیان وەک زانیاری دەرخواردی هاوڵاتیاندا ، بەڵام لەیەکەم شەوی ڕیفراندۆمەکەدا دەرکەوت ئەمانە نەک زانیاری نەبون بەڵکو تەنها وەهمێک بون . نە بارزانی هاوپەیمانی لەپشتبوو ، نەهێزێک هەبوو نەهێڵێت تورکیا یەک بست بێتە پێشەوە. بزوتنەوەی کوردایەتی ئەمڕۆ پێویستی بە ڕازیکردنی خەڵکە بۆ ئەو مەبەستە چەندین کەسی بەتاڵ زل دەکات تا لەکاتی پێویستدا بەناوی شارەزایی سیاسی هەڵەوەڕی بکەن ، دوایش کە ڕاستیەکان دەرکەوتن کەفرۆشتنی کەرکوک بوو ، ئەوجا لەوەشدا دەستکەوتێکیتر بۆ پارتی بە خائینکردنی کوڕانی تاڵەبانی بوو. کەواتا جاشەکانی ئەمڕۆ ئەوانەن کە بە بۆچونە ناڕاست و ناواقیعیەکان خەڵک ڕازیدەکەن تاسەرانی کوردایەتی بتوانن پڕۆژەکانی تورکیاو ئێران جێبەجێ بکەن

بزوتنەوەی کوردایەتی بەردەوام لەتەنیشت ڕائیدەکانیەوە دەزگا هەواڵگریەکان هەبون و ڕێنمونیان کردوون بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لێدان لە شۆڕش لەبەشێکیتری کوردستان ، شەڕی ناوخۆ هەموو ئەمانەش دواجار بوونە هۆی شکاندنی شکۆی گەلێک لەلایەن ڕابەرانیی بزوتنەوەی کوردایەتی. بۆنمونە بەدرێژایی شۆڕشی ئەیلول پەیوەندی مەلا مستەفا و ساواک بەردەوام بوو ، کاتێکیش کارنەما وتی کاری من تەواوبوو ، بەڵام سەرانی کوردایەتی هەمیشە بە هەڵەوەڕی نەیان هێشتووە گەلی کورد هۆشیاربێت. دەنا چۆن کەسێکی وەک مەلا مستەفا دەبێتە شۆڕشگێر لە ژێرباڵی شادا و سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتیش تەسلیمی شا دەکات کوردایەتی” بانێکە و دووهەوا”.

هەروەها تیرۆری سەرکردەکانی باکور ، تیرۆری کەسە دڵسۆزەکانی ناو شۆڕش لەباشور! ئەم بزوتنەوەیە بەم شێوەیە گەلیان بچوک کردۆتەوە. لەم ڕۆژانەدا میدیا ئەلکترۆنیەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی بابەت و ڤیدیۆ بۆلێدان لەو کەسانەی کە ڕەخنە لە کوردایەتی دەگرن ، لەم ڤیدیۆیەدا هەندێ شتی بچوک زەق دەکرێتەوە ، هەندێک ڕاستییش دەشێوێندرێت هەوڵدەدرێت هونەرمەندان بکرێنە قوربانی ململانێ حزبی و شەخسیەکان و کۆنە قینی نێوان سەرکردە سیاسیەکان
ی کوردایەتی ساختە ، لەکاتێکدا ئەوە پارتییە بۆتە کەواسوری بەرلەشکر بۆ داگیرکردنی کوردستان.

ئەمڕۆ ئیخوانیەکان کە لە ڕێگەی ئۆپۆزسیۆنەوە ڕووی خۆیان جوانکردو لەناو ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە گرنگترین پێگە ، بە جۆرێک هەم فەشەلیان بە ئامانجەکانی خەڵک هێنا ، هەم بزوتنەوەی گۆڕانیان لەپارتی نزیک کردەوە بە جۆرێک بوونە ئەسپی تەروادە و بەناوی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەرییەوە کار بۆ بەرژەوەندی ئیخوانیزم دەکەن .لەڕێگای پڕوپاگەندەش بۆ ئەردۆگان بەدرێژایی ماوەی دەسەڵاتەکەی کەسانێکیان پەروەردەکرد کە فشەیان بەکوردبوون دێت. بەجۆرێک گاڵتە بەسەرکردەکانی جوڵانەوەی ئازادی خوازی کورد دەکەن .

هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە کە ئەگەر کەسانێکی شارەزا بەڕێوەیان ببردبایە ئێستا دۆخی ژیان و ئاسایشمان بەشێوەیەکیتر دەبوو . کەسانێک بەناوی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی دەچنە پاڵ دەنگی ناڕازی و خۆیان گەورە دەکەن و پاشان زەڕبە لەناڕەزایەتیەکان ئەدەن و ڕێگری دەکەن لە گۆڕانکاری کە ڕزگارکەری کوردە لە بێچارەیی و کوردایەتی ساختە ، بۆ شکاندنی ئیرادەی گەل هیچ شتێک لەوە مەترسیدارتر نییە “جاشێکی ئەنفالچی کوردایەتیمان پێبفرۆشێتەوە”، ئەوەش لەسایەی کوردایەتی موزەیەف کەکەسانێک لەپێناو کەرامەتی ئینسانی کورد ڕەخنەی لێدەگرن.

لەدوای ڕاپەڕین یەکێک لە سەرۆک جاشەکانی سەردەمی بەعس ، پەیوەندی بە “مێد تیڤی”یەوە دەکات دەڵێت: پێویستە کورد یەکگرتوبێت و ڕەخنە لە پارتی و یەکێتیش دەگرێت! ئەمە چییە ؟ بێگومان لۆجیکی کوردایەتییە ، گۆماوێکە هەرجاشێک دەتوانێت خۆی تێدابشوات و خۆی پاک بکاتەوە بە وتنەوەی هەندێ دروشم ، جا ئەگەر ڕەفتار پێچەوانەش بێت. وەک بڵێی بەلۆجیکی کوردایەتی سیاسەت لە سەرزمان بێت ئیدی هەرکەس بەزمان وتی بژی کورد “با بەشەقیش لەکورد بدات ئەو هەر نیشتیمان پەروەرە”. بەکورتی جاشەکانی دوێنێ دەیانگوت بمرێ کورد ، بەڵام ئەمڕۆ کەسانێک کە هەمان ڕۆڵ دەبینن دەڵێن بژی کوردایەتی ، بەشێوەیەکی نوێ جاشایەتی دەکەن.

ئەو تورکمانانەی کە بە دنەدانی تورکیا هاوپەمانی پارتین کورد پەروەرن! چونکە مونا قەهوەچی دێت لەسەر شاشە دەڵێت: “ئێمە لە گەڵ سەربەخۆین”! بەڵام سەدان کەسی تر کەبەڕاستی کوردپەروەرن ، چونکە ڕەخنە لەو کوردایەتیەی یەکێتی و پارتی دەگرن ئەوە کوردپەروەرنین و گوایە کورد بچوک دەکەنەوە لە بەرامبەر نەتەوەی تورک و فارس و عەرەبدا!
مەحموود عەبدۆلڵا ✍️

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر