Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۱۴, سه‌شنبه

دەزگایەکی فەرمی لەبەریتانیا هەڵمەتی چاکسازی دەستوری هەرێمی کوردستانی خستەبەر دیدی خەڵك


دەزگایەکی فەرمی لەبەریتانیا هەڵمەتی چاکسازی دەستوری هەرێمی کوردستانی خستەبەر دیدی خەڵك

پێنوسەکان...
دەزگایەکی فەرمی، لەبەریتانیا(کوردستان تریبیون) ، بۆ چاودێریکردنی باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کوردستان، هەڵمەتی چاکسازی دەستوری هەرێمی کوردستانی دەست پێکرد، کە زیاتر لە دوو هەفتەیە قۆناغی یەکەمی ڕاگەیەندراوە، هاوکات پێشنیارنامەیەک لەگەڵیدا خراوەتە بەردیدی خوێنەران.


یەکێک لەتازەترین کارەکانی (کەی تی) هەڵمەتی چاکسازی دەستوری هەرێمە، کە زیاتر لە دوو هەفتەیە قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتە ڕاگەیەندراوە، هاوکات پێشنیارنامەیەک لەگەڵیدا خراوەتە بەردیدی خوێنەران. ئەم قۆناغە بۆ ماوەی مانگێک بەکراوەیی دەمێنێتەوە هەتا نوسەران، ڕۆشنبیران، توێژەران و چالاکوانان بەڕاشکاوی وتووێژی لەسەر بکەن، هاوکات پێشنیارنامەکانیان پێشکەش بکەن. پاش تێپەڕبونی مانگی یەکەم و کۆکردنەوەی تێکڕای پێشنیارنامەکان، کۆتا نوسراو دەکرێتە بناغەی هەڵمەتەکەو پاشان قۆناغی دووەم ڕادەگەیەنرێت. ئەم قۆناغەیان بریتی دەبێت لەکۆکردنەوەی زۆرترین پشگیری بۆ هەڵمەتەکە. هەڵبەت لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتەدا زۆربەی نوسەران، ڕۆشنبیران، پسپۆڕان و چالاکوانان ئاگادر کراونەتەوە، لەهەمانکاتدا داوایان لێکراوە کەبەشداربن بەناردنی سەرنج و تێبینیەکانیان. بەداخەوە هەتا ئێستا بەشداربووان بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن. بۆیە داوا دەکەین بەزوترینکات پێشنیارنامەکانتان بنێرن بە(کوردی یان ئینگڵیزی) لەڕێگای کۆمێنت یان ئیمەیڵ. ئەو مادە و خاڵانەی ناو دەستورەکە چیین کەپێشنیاری گۆڕینی/لابردنی/زیادکردنی دەکەن؟
لینکی هەڵمەتەکە:

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر