مەحمود ئەحمەدینژاد، دەبێ ئیسرائیل لە سەر کۆی زەوی نەمێنێت وە پاک بێتەوە؟
دەوڵەتی باغچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا، دەبێ قەندیل لە گەڵ تەختی زەوی یێکسان بکرێت؟
بەڕێزان، قەندیل یێکسان کردن،بە مانای نەمانی کورد لە سەر زەوی وە کوشتنی هەمو ئاواتەکانی گەلی کورد
دێت.
ئێمەی کورد دەبێ جوابگوی ئەو شێوە گوتانە وە مەترسیانە بین، دەبێ هەر هەمومان بە تێکڕایی وە بە یێکگرتویی بڵێین تورکی نەف
ام، تورکی فاشیست، تورکی مرۆڤ خۆر، تۆ نا‌توانیت قامک بەرز کەیت لە قەندیل، قەندیل شوێنی هەزاران ساڵەی ئێمەیە، قەندیل موقەدەسترین شوێنی کوردانە، هەمو بن دار‌و بەردێکی شەهیدێکی لێنێژراوە.
دەبێ هەمومان بە یێکەوە بڵێین باغچەلی فاشیست، نەک هەر نا‌توانیت دەست لە قەندیل بدەیت، بەڵکو هەمو خاکی کوردان لێ ئەکەین بە گۆڕ بۆ فاشیستی وەکو تۆ، کوردستانت لێ ئەکەین بە جەهەندەم، وەبێ نەتوانیت جارێکی تر لێو ببزێویت لە بەرانبەر میلەتی کورد.
ئێمەی کورد هەر دەڵێین ئاشتی، داگیرکەرانیش هەر دەڵێین یێکسان کردنی قەندیل، بەڵام ئێمەی کورد هەتا سەر ئاشتی هەڵدەبژێرین، ئەگەر بێت‌و بیانهەوێت یێکسانمان کەن ئەو جار بە کژیاندا دەچینەوە. وەک هەمیشە لە بەرانبەر داگیرکەران دەوەستین وە بە هیچ شێوەیێک داگیرکاری قبوڵ ناکەین.
-------------------
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت “چیی دی بڕوای به‌وه نییه له تورکیادا کێشه‌یه‌ک هه‌بێت به ناوی کێشه‌ی کورده‌وه به‌ڵکو بڕوای به‌وه‌یه که کێشه‌ی تێرۆریزم له وڵاته‌که‌یدا هه‌یه”.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا به زمانێکی توند ئامێزه‌وه ڕه‌خنه له پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان ده‌گرێت و ده‌ڵێت “سه‌روه‌ختی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌ده‌په بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا کۆتایی پێهاتووه”.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌ده‌په په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه و له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا سه‌نگی به‌ده‌په‌ی به هێند وه‌رنه‌گرت و گوتوویه‌تی سه‌روه‌ختی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا کۆتایی پێهاتووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ میدیای تورکیا پاش زیاتر له 3 ساڵ دێت له‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خستیه به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا و هه‌ر بۆیه‌شه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکرێت تا بزانرێت ئایا ئه‌مه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له‌و په‌یمانانه‌ی پێشتر پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، یان ئه‌وانه‌ی پێشتر باس ده‌کران ته‌نها بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بوون و بۆ چه‌واشه‌کردنی تورکیاییه‌کان به‌گشتی و خه‌ڵکی کوردیش بوو به‌تایبه‌تی.
له‌وه‌تای ڕاگه‌یاندنی کرانه‌وی دیموکراسی له تورکیادا، له ئانکه‌ره و نێوه‌نده هزریه‌کانی وڵاته‌که‌دا ده‌نگه ده‌نگ و هات هاوارێکی زۆر به‌رز بۆته‌وه که ده‌ستوری تورکیا ده‌گۆڕدرێت و مافی گه‌لی کوردی تیادا ده‌چه‌سپێت و ئیدی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له مێژووی تورکیادا ده‌ستپێده‌کات.
ئه‌و هاوار هاواره به‌رده‌وام هه‌بوو، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی باسێک گه‌ر به کورتیش بێت له‌سه‌ر به‌کارهێنانی میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌رکردن بکرێت. ئالێره‌وه سه‌ره‌تاکانی گومانکردن دروست بوو له نێو کورده‌کانی تورکیادا به‌رامبه‌ر ته‌واوی پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا.
که باس له‌کێشه‌ی کورد ده‌کرێت له تورکیادا، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ده‌سبه‌جێ تانوپۆی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) باڵ ده‌کێشێت به‌سه‌ر دۆسێکه‌دا. ئه‌مه‌ش به مانایه‌کی تر یانی په‌که‌که به‌شێکی دانه‌بڕاوه له کێشه‌ی کورد له تورکیادا و وه‌ک دوو دیوی دراوێکن.
هه‌ر بۆیه‌شه پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی، له تورکیا پێویست به ڕیفۆرم هه‌یه ده‌سبه‌جێ باس له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی به‌شداریکردنی په‌که‌که ده‌کرا له‌و دۆسێ هه‌ستیاره‌دا.
ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه بوو که چیی دی په‌که‌که به تێرۆریست ناودێر نه‌کرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ک هه‌نگاوی به‌رایی له‌ناو تورکیادا تا زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو و له‌بار بۆ دانوستاندن بڕه‌خسێت، نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو تاک و ته‌را له ناو تورکیا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ش ده‌نگ هه‌بوون داوای پێداچونه‌وه‌یان ده‌کرد به تێرمی تێرۆریزم و گۆڕێنی پێناسه‌که‌شی، تا نه‌توانریت ئه‌و تێرمه به‌پێی خواست و مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌کاربهێنرێت.
زۆر جاران گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له‌ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌دا ده‌یانگوت دیالۆگێکی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا هه‌یه و جار جاره‌ش ئه‌وه ده‌درا به گوێدا له‌گه‌ڵ ئیمرالیش قسه کراوه.
ئه‌م هه‌واڵانه بڕێک ئاسوده به‌خش بوون به‌تایبه‌تیش بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له تورکیادا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لێره‌دا تورکیا که‌ی بخوازێت له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا داده‌نیشێت و که‌ییش نه‌یخواست ئه‌وا تێرۆریستن و یاسا قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا قه‌ده‌غه کردووه.
هه‌رچۆنێک بێت ڕاستیه‌ک هه‌یه که زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا و ڕوناکبیرانی تورکیش دانی پێدا ده‌نێن که به‌بێ به‌شدارپێکردنی په‌که‌که ئه‌سته‌مه کێشه‌ی کورد له تورکیادا کۆتایی پێبێت.
ده‌شێت هه‌ل و مه‌رجی سوریا هۆکارێک بێت بۆ ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز پاساو نییه بۆ گۆڕینی دۆسێی کورد له تورکیادا و کردنی به دۆسێیه‌ک که ته‌نها په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌بێت و وه‌ها بزانرێت کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردن و ئارام بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ناو کۆمه‌ڵگای تورکیاش بکه‌ین به ئاسانی ترس و دڵه ڕاوکێی پێکهاته‌کان له یه‌کتر ده‌بینین و به تایبه‌تیش له نێوان کورد و تورک‌دا، که پێویستی به‌وه هه‌بوو له‌م 3 ساڵه‌ی رابردوودا حکومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌کان کاریان له‌سه‌ر ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆبیایه بکردایه.
هه‌وڵدان به‌و ئاڕاستانه‌دا که سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا باسی ده‌کات له‌پێش هه‌موو لایه‌نێک پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، به دووریش نازانرێت زۆرێک له‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا له ناوچه کوردنشینه‌کاندا به‌ده‌ستی هێنابوو، بۆ له‌وه‌ودوا له‌ده‌ستیان بدات.
دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا و هێنانه ئارای دابڕانێکی وه‌ک که پێده‌چێت سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا کاری بۆ بکات، له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه و ئاسۆی ئاینده‌ش له‌و وڵاته‌دا که ده‌خوازێت ببێته پێشه‌نگ و زلهێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر ته‌ڵخ ده‌کات و بێ له خوێنڕشتنێکی زیاتر و ماڵوێرانی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر پێکهاته‌کانی گه‌لی تورکیادا هیچ به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێ ده‌سته‌به‌ر ناکرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێترین و مۆدێرنترین ده‌ستور له تورکیادا دابڕێژرێت به‌بێ به‌شداری نوێنه‌رانی کورد و به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕای که‌سایه‌تیه کورده‌کان و ڕوناکبیرانی کورد له‌و وڵاته‌دا وه‌ربگیرێن، چ جۆره مانایه‌کی ده‌بێت؟ له ده‌مێکدا هه‌ر خودی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له یه‌کێک له دانیشتنه‌کانی وڵاته‌که‌یدا ده‌یگووت “پێویسته ده‌ستوری نوێی تورکیا مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌کی تورکیای تیادا پارێزراو بێت”.
له‌م 3 ساڵه‌ی ڕابردوودا ده‌یان جار تورکیا به تۆپ و فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆردومانی چیاکانی قه‌ندیلی کردووه وه‌ک ده‌ڵێت بۆ لێدانی بنکه‌کانی په‌که‌که بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بکات به‌وه‌ی هێزی په‌که‌که ته‌نها ئه‌و دوو بۆ سێ هه‌زار گه‌ریلایه نین که له قه‌ندیلدان و وه‌ک میدیای تورکیا بۆخۆی ده‌ڵێت “مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریزم له‌ناو تورکیا خۆیدایه نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی”.
بۆردومانی به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر به کوردی سوریا، هه‌نگاونه‌نان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، ڕاوێژکردنه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌باره‌ت به کورد، هه‌ر هه‌موویان ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م و پێمان ده‌ڵێت ئانکه‌ره جا ئایا ئاکه‌په له‌وێ بێت یان نا ڕژد نییه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و هه‌میشه‌ش ته‌گه‌ره‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر ههنگاوێکی به‌ره‌وپێشچوونی کورددا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جا ئایا نه‌وت به هه‌رزان یان به‌تاڵان وه‌ربگرێت.
ئانکه‌ره به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه که به به‌هاری ئیسلامی ناسراوه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌خساوه تا سیاسه‌ته‌کانی خۆی پاوان بکات و ده‌ستی هه‌بێت له ئاڕاسته‌کردنی ڕووداوه‌کاندا، به‌ڵام ناتوانێت بۆ هه‌تایه وازیه‌کانی خۆی له نێو ڕه‌خساندنی دیموکراسی و سه‌پاندنی سوننهگهرایدا بکات.
http://blogs.voanews.com/kurdish/balensalih/
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر