لەرۆژئاوای کوردستان لیوایەکیتری پاراستنی گەل پێکهێنرا
پێنوسەکان ...
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) که وه‌کو هێزی سه‌ربازی رۆژئاوای کوردستان دامه‌زراوه، له چوارچێوه‌ی خه‌باتی گه‌وره‌تر کردنی هێزه‌کانی، دووه‌مین لیوای خۆی له قامیشلۆ دامه‌زراند.
YPG که له رۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل له هه‌رێمه‌که تا ئێستا زۆر قوربانی داوه و له سه‌رجه‌م شاره‌کانی خۆی جێگیر کردوه، هێزی خۆی گه‌وره‌تر ده‌کات. YPG له دوای ئه‌وه‌ی که له مانگی ئه‌یلول شاری عه‌فرین یه‌که‌مین لیوای خۆی دامه‌زراند، ئه‌مڕۆ له شاری قامیشلۆ دووه‌مین لیوای خۆی دامه‌زراند. لیواکه به ناوی لیوای"ش
ههید ساریا'' به مه‌راسیمێکی سه‌ربازی کرایه‌وه. له مه‌راسیمه‌که جیا له کاربه‌ده‌ستانی YPG، به‌رێوه‌به‌رانی ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ئاماده بوون.
له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کان هێزی خۆمان گه‌وره ده‌که‌ین
له مه‌راسیمه‌که به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ''لیوای شه‌هید ساریا" له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی YPG وه به کوردی و عه‌ره‌بی خۆێندرایه‌وه. له به‌یاننامه‌که‌دا ده‌ستنیشانکراوه که له ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه شه‌پۆڵی ئازادی شۆڕشی گه‌لان له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بلاو بووه و نزیکی ساڵ و نیوێکه که ئه‌و شه‌پۆڵه له سوریاش بلاو بووته‌وه. له به‌یاننامه‌که‌دا ده‌ستنیشانکرا که له‌م قۆناخه مه‌ترسیداره له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی شۆڤهن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه زیهنییه‌تی نکۆلیکهر و هێندێک لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌ب و ئاڵۆزی ئه‌منییه‌تی بۆ گه‌لی کورد مه‌ترسیداره.
YPG وتی که ماوه‌یه‌کی درێژه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ک خه‌باتی پاراستن به‌رده‌وام ده‌که‌ن و وتی:'' خه‌باتی پاراستنی سه‌ربازیمان گه‌یشتوته ئاستێکی بڵند و به‌شداری شه‌روانان له‌سه‌رجه‌م شار و هه‌رێمه‌کانی رۆژئاوی کوردستان دروست ده‌بێت. ئێمه بۆ پاراستنی گه‌لی کورد و گه‌لانی هه‌رێم هه‌ر رۆژ شه‌هید ده‌ده‌ین. به‌م ئاماده‌کارییانه، وه‌کو فه‌رمانداری YPG دووه‌مین لیوای سه‌ربازی به ناوی ''لیوای شه‌هید ساریا'' له شاری قامیشلۆ داده‌مه‌زرێنین. لیوای شه‌هید ساریا خه‌باته‌کانی له شاری قامیشلۆ و ده‌وروبه‌ری به‌رێوه ده‌بات''.
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا بانگ له سه‌رجه‌م گه‌نجانی کوردستانی، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، ئاسوری و سوریانی کرا که به‌شداری ریزه‌کانی YPG ببن و پاراستنی خۆی ره‌وا بکه‌ن.
باوکی شه‌هید ساریا: ئه‌مه هیوا و ئۆمێدی ساڵانمان بوو
له دوای خۆێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که له‌سه‌ر ناوی ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، باوکی شه‌هید ساریا، نوری ئه‌بابه‌کر وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و ده‌ستنیشانیکرد که ئه‌وان زۆر خۆشحالن و وتی:'' ئه‌مه هیوا و ئۆمێدی ساڵانمان بوو. هیوادارین که سه‌رجه‌م کچ و کورانی کورد به‌شدار ببن. له‌به‌رامبه‌ر کوردان گه‌مه و هێرش هه‌یه. پێویسته هه‌ر که‌س له‌به‌رامبه‌ری به‌وه‌ستێت. ئه‌وه خاکی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌و لیوایه‌ش سه‌رجه‌م گه‌لانی سه‌ر ئه‌و خاکه ده‌پارێزێت''.
-------------------------
شەڕی تورکیا- سوریا، بەتۆپباران دەستیپێکرد و ئێرانیش هەڕەشە لەتورکیا دەکات
پێنوسەکان...
حکومه‌تی تورک رایگه‌یاند سوپای ئه‌و وڵاته تۆپـبارانی چه‌ند شوێنێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریای کردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و گوـله هاوهنهی که سوریا که پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه هاویشتی و به‌ر ماڵێـک که‌وت له ئاکچاکال له پارێزگای روحا و کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 9 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی سوریا وتێان که تۆپـبارانه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک بووه‌ته هۆی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی سوری له ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌لئه‌بیه‌ز.
هاوکات حکومه‌تی تورک داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه مۆڵه‌تی بداتێ له حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاویدا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له ئه‌ودیو سنووره‌وه ئه‌نجام بدات.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئاگاهی به سوریا دا که چیتر ده‌سـتدرێژی نه‌کاته سه‌ر خاکی وڵاتانی دراوسێی و ڕێزیان لێبگرێت.
نوێنه‌ری تورکیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌رتوغرول ئاباکان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد ڕێ‌وشـوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌و دهسـتدرێژیانهی حکومه‌تی سوریا ده‌یکاته سه‌ر وڵاته‌که‌ی و گوتی ئه‌وه پـێشـێلیـیه‌کی گه‌وره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیه.
لەلایەکی ترەوە خامنەئی، ڕێبەری جمهوری ئیسلامی ئێران، لەنامەیەکدا، هەڕەشەی توندی لە تورکیا کردووە و ڕایگەیاندووە" ئەم کارانەی ئێوە تێکدەرانەیە و بەهیچ شێوەیەك لێتان قبوڵ ناکەین. گەر لەوە زیاتر بەردەوام بێت. ناچارین وەڵاممان هەبێت"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر