Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۱۱, سه‌شنبه

لاندسکرونە دۆزی کچە کوژراوەکەیان بەهەند نەگرتبوو


لاندسکرونە دۆزی کچە کوژراوەکەیان بەهەند نەگرتبوو

مانگی ئەپریلی ڕابردوو کچێکی نۆزدە ساڵانە لە ماڵێکدا لە کۆمۆنی لاندسکرونە بە کوژراوی دۆزرایەوە، زۆری نەبرد کوڕێکی شانزەساڵانە برابچووکی کچەکە بە گومانی ئەنجامدەری کوشتنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا، بەڵام پێش ئەوەی چارەنووسی بگاتە کوشتن کچەکە داوای یارمەتی لە بەشی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان (socialtjänsten) لە کۆمۆنی لاندسکرونە کردبوو هەر بۆیە دوای کوشتنی پرسیاری ئەوە کەوتەوە کە بۆچی کچەکە کوژرا هەرچەندە دەستگە فەرمییەکانی لە نالەباری ژیانی ئاگادار کردبۆوە.  ئەمە جگە لەوەی کە نوێنەرایەتی پرسە کۆمەڵایەتییەکان (socialnämnden) لەلایەن وەزارەتی دەرەوە ساڵی 2009 ئاگادار کرابوونەوە کە ئەو کچە دوای گەڕانەوەی لە سەفەرێکی وڵاتەکەی خۆی داوای یارمەتی کردووە.

-  ئێمە ئەم ڕەخنانە بەهەند دەگرین و بەڵێ کەموکورتی هەن و دەبێت چارەسەر بکرێن، کەموکورتی کە شێوازی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆزە و تۆمارکردنی زانیارییەکان لەو بارەیەوە. ئانێت لیندباری مولین دەڵێت بەرپرسی بەشی کاروباری خێزان لە کۆمۆنی لاندسکرونە.
Foto: Johan Nilsson/Scanpix
لەدوای کوشتنی کچە نۆزدەساڵانەکە سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان ئەرکی ئەوەیان کەوتە سەرشان کە لە کەموکورتییەکانی کۆمۆنی لاندسکرونە سەبارەت بە مامەڵەیان لەگەڵ ئەوە کچە بکۆڵنەوە. لە ڕاپۆرتی بەدواداچوونەکەدا دەرکەوتووە  کۆمونی لاندسکرونا بەدواداچونێکی پێویستیان سەبارەت بە مەترسییەکان لەسەر ژیانی ئەو کچە لە دوای گەڕانەوەی بۆ سوید نەکردووە. هەر بۆیە سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (socialstyrelsen) داوا لە کۆمۆنی لاندسکرونە دەکات سیستێمێکی باڵا پێک بهێنن بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کاری خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان (socialtjänsten). جگە لەوە لە ڕاپۆرتی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکاندا هاتووە گەر کۆمۆن دروستانە مامەڵەی لەگەڵ دۆزی ئەو کچەدا بکردایە دەرئەنجام نەدەکوژرا، ئاخر لە بری ئەوەی لە ڕوانگەی کێشەی شەرەفەوە لە پرسی ئەو کچە بکۆڵنەوە وەک کێشەی لاوان بەدواداچونی بۆ کراوە.
-   گەر بەشێوەیەکی ڕوون لە مەترسییەکانی دۆزی ئەو کچە بکۆڵدرایەتەوە ڕەنگە بەو حاڵە نەگەشتایە، ئانێت لیندباری مولین بەرپرسی بەشی کاروباری تاک وخێزان لە کۆمۆنی لاندسکرونە دەڵێت ئێمە ئەو لایەنانەمان نەبینی ئەو کات بۆیە لە ڕوانگەی کێشەی لاوانەوە لە پرسی ئەو کجە کۆڵینەوە. بێگومان دەبێت بەخۆماندا بچینەوە، مولین دەڵێت.
ڕەخنە لەخۆگرتنی کۆمۆنی لاندسکرونە دوای ڕاپۆرتەکەی سەرۆکایەتی کاروبارەکۆمەلایەتییەکان بەردەوامە و تۆرکیلد ستراندباری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شارەوانی لەسەر لیستی گەلی لیبراڵ دەڵێت، بەڵێ کەموکورتی هەبووە بەتایبەت سەبارەت بە مامەڵە و بەدواداچوون هەروەها کۆکردنەوەی زانیارییەکان، بەڵام دەبێت باس لەوەش بکرێت کە ئێمە شوێنێکی نهێنیمان بۆ ئەو کچە دابین کرد بەڵام خۆی ڕەتی کردەوە، ستراندباری دەڵێت.
لە ڕاپۆرتەکەی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان هاتووە کە دەستگەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵآیەتییەکان لە کۆمۆنی لاندسکرونە بەهۆی نەبوونی ڕێکخراوێکی پتەوەی باوەڕپێکراوەوە زانیارییان سەبارەت بە توندوتیژی بە پاساوی شەرەف نەبووە بۆیە نەیانتوانیوە لە مەترسییەکانی ئەو هەڕەشانە تێبگەن کە لەسەر ژیانی ئەو کچە نۆزدەساڵانەیە هەبووە. کۆمۆنی لاندسکرونەش دوای ئەو ڕەخنانەی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگەیەنن کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەموکورتییەکان کردوە و هەندێکیشی چارەسەر کراون لەحاڵی حازریشدا کۆرسێکی تایبەت بۆ 300 کارمەندی کۆمۆن دابین کراوە کە لەماوەی ئەم پاییزەدا بەڕێوە دەچێت.
هەرچەندە گومانی تاوانی کوشتن بە پاساوی شەرەف لە دۆزی ئەم کچە دەکرێت بەڵام هێشتا زووە دانی پێدا بنرێت چونکە  لێکۆڵینەوەی پۆلیس بەردەوامە. بەڵام بێگومان لەمەودوا ئەو کارانەی پەیوەندییەکان بە پرسی توندتیژی شەرەفەوە هەیە چاکسازیان تیا دەکرێت و دەبێت باشتر بین. تۆرکیلد ستراندباری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شارەوانی لاندسکرونا دەڵێت.
جێی باسە ئەو کوڕە حەڤدە ساڵانەیەی لای پۆلیسە تا ئێستا نکوڵی لە کوشتنی ئەو کچە دەکات و دادوەری گشتیش ئامادە نییە لێدوان لەسەر ئەو رووداوە وەک ڕووداوی کوشتن بە پاساوی شەرەف بدات.
M%C3%B6rdad%2019-%C3%A5ring%20i%20inspelning%20om%20hoten 
M%C3%B6rdad%2019-%C3%A5ring%20i%20inspelning%20om%20hoten Sverige%20saknar%20lagar%20kring%20hedersbrott

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر