مێزگردی هه‌فته: رادیۆی ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی داێکان ومناڵبوون
له‌م دواییه‌دا شاندێک له خانمه پزشکانی هه‌رێمی کوردستان له کۆمه‌ڵه‌ی پزشکان ونه‌خۆشیه‌کانی ئافره‌تان و منداڵبوونی کوردستان
سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاییان کرد که له ده‌می مانه‌وه‌یان چونه چه‌ندین له نه‌خۆشخانه و کولیژه‌کانی پزشکی.
دکتۆر ئاریان خالیس ده‌ڵێت یه‌کێک له په‌یامه‌کانی کۆمه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئافره‌تێکی کوردستانی شایانی به‌رزترین ستانداری خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستیه، ئه‌وه‌ش له ڕێگای مه‌شقکردن، له رێگای فێرکردن ، له ڕێگای ئاڵۆگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمهڵهگانی نیشتمانی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا. دکتۆر ئاریان له باره‌ی که‌مبوونی په‌رستار له هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت که‌مته‌رخه‌میه‌کی یه‌کجار زۆرمان هه‌یه و ئه‌و گرفته‌ش له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌بێت هه‌وڵێکی زۆر بده‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بێنه به‌شی په‌رستیاری و ده‌بێت گرنگیه‌تی تاێبه‌تی بدرێتی و مه‌شقی تاێبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه.
.دکتۆر ژیان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له باره‌ی گه‌شته‌که‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به هیواین که‌لکمان لێ وه‌رگرتبیت چونکه هه‌ندی به‌ڵێنیان پێ داوین بۆ یارمه‌تی دانمان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌کمین کۆنگره‌مان له کوردستان ، هێنانی هه‌ندی پسپۆر بۆ کوردستان بۆ وانه ووتنه‌وه و ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌گه‌ریه‌کی نامۆ که لای ئێمه ناکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند دکتۆریک بتوانێ فێربێت، دکتۆر ژیان ده‌شڵیت سووکه بهڵینیکیشیان پێ دراوه ئه‌گه‌ر بتوانن له داهاتودا هه‌ندی پزیشک ، چ ئه‌وانه‌ی تازه ده‌رچوون و ڕاهێنان ده‌که‌ن له به‌شی ژنان و مناڵان بوون وه یاخود له‌سه‌ر ئاستی پسپۆره‌کان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێن نه‌خۆشخانه‌کان ببینن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئیش و کاری ئێره چۆن به رێوه ئه‌ڕوات چ له رووی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی وه یاخود زانستی
http://www.dengiamerika.com/content/article/1521850.html
////////////////////////
دکتۆر ڕزگار عه‌لی: ئێستا نزیکه‌ی 1250 که‌س به‌هۆی کۆلێراوه له نه‌خۆشخانه هێڵراونه‌ته‌وه
http://www.dengiamerika.com/content/article/1521827.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر