گوڵتان کشناک: بائەردۆغان شەرم لەخۆی بکات
پێنوسەکان ...
دووه‌مین کۆنفرانسى ژنانى پارتى
ئاشتی و دیموکراتی BDP به دروشمى (ژنێکى ڕێکخستن‌کراو گه‌ره‌نتى ئازادیه)
له تاتوان به به‌شدارى (142) نێرده له (47) شاره‌وه و
به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆکى BDP گوڵته‌ن کشاناک، په‌رله‌مانتارانى BDP
یى، ئه‌ندامانى ژنى نێو کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى‌و BDP به‌سترا و له کۆنفرانسه‌که‌دا هاوسه‌رۆکی BDP گوڵته‌ن کشاناک ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌ردۆغان و AKP گرت.
رۆژی 28ی ئه‌یلول له هۆڵى
کۆنفرانسی ناوچه‌ی تاتوان به به‌شداربوونی (142) که‌س و ئاماده‌بوونی
ده‌یان میوان و که‌سایه‌تی ناودار دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانی BDP ئه‌نجامدرا
که له هۆڵه‌که‌دا پانکارتێکى گه‌وره هه‌ڵواسرووه له‌سه‌رى نوسراو
(ئازادى بۆ به‌ریز ئۆجالان) ، (نه‌ک شه‌ڕ دانوسان نه‌ک مردن چارسه‌رى)، (نا
بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان)، (ئازادى بۆ گیراوانى سیاسى)، (ئێمه له پێناوى
یه‌کسانى ره‌گه‌زى تێکۆشان به‌هێز ده‌که‌ین) و (به‌ره‌و خۆسه‌رى دیموکراتى
ده‌چین)، (سڵاو له ژنه زیندانییه‌کان).
ئۆجالان کلیلی چاره‌سه‌رییه
له کۆنفرانسه‌که‌دا وته‌بێژى
ئه‌نجومه‌نى ژنانى ئازاد و دیموکراتى (کبریه ئه‌ڤره‌ن) وته‌ی سه‌ره‌تای
پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند که ئه‌و کۆنفرانسه دیاریه به‌و (15) ژنه
گه‌ریلایه‌ى HPG که له به‌دلیس له ئۆپه‌راسیۆنێکدا ژیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌ڤره‌ن سه‌رنجى بۆ سه‌ر
گۆشه‌گیرى توندى سه‌ر ئۆجالان ڕاکیشا و ، سڵاوی له مانگرتنى گیراوانى PKK و
PAJK کرد که بۆ شه‌رمه‌زارکردنى گۆشه‌گیرى و له پێناوى په‌روه‌رده به
زمانى داک ده‌ستیان به مانگرتن کردووه.
کبریه ئه‌ڤره‌ن بانگى له ژنانى
تورک کرد و وتى:"سه‌رۆکى گه‌لى کورد کلیکى چارسه‌ریه وه‌رن پێکه‌وه ئه‌و
کلیله له‌و ده‌ریایه ده‌ربێنین و ، ئاشتى به‌رقه‌رار بکه‌ین ، وه‌رن
ده‌ست و دلمان بکه‌ینه یه‌ک و ، رێ له مردنى رۆڵه‌کانمان له چیاکان دا
بگرین."و وتیشى:" به ئازادبوونی ژنانى کورد گه‌لى کورد و رۆژهه‌ڵاتى ناوین
ئازاد ده‌بێ."
با ئه‌ردۆغان شه‌رم له خۆی بکات
هاوسه‌رۆکى BDP گولته‌ن کشاناک
وته‌یه‌کی پێشکه‌شی کۆنفرانسه‌که کرد و رایگه‌یاند که ژنانى کورد له
ته‌ڤگه‌رى ئازادى دا به قوربانى دانى مه‌زن گه‌یشتینه ئه‌مرۆ و ، بۆ
گه‌یشتنه ئازادى گه‌لى کورد ده‌بێ ژنان رێخکراوه‌بوونى خۆیان به‌هێز
بکه‌ن.
کشاناک له وته‌که‌ى دا سڵاوى له
تێکۆشانى ژنانى گیراو کرد و سه‌رنجى بۆ سه‌ر قسه‌کانى ئه‌م دوایه‌ى
ئه‌رۆدغان راکیشا و وتى:"قسه‌کانى دروست و سه‌میمى نیه، با ئه‌رۆدغان
بزانێ جه‌یلان ئۆنکوڵیش دایکی هه‌یه، با شه‌رم له روداوه‌کانى ناو
زیندانى پۆزانتى بکات که ده‌ستدرێژى سێکسى کرایه سه‌ر مندالان، با شه‌رم
بکات و سیاسه‌ت به ئێش و ئازارى دایکانه‌وه نه‌کات."
-----------------------------------
حکومەتی هەرێم ٢٠ هەلیکۆپتەری جەنگیی لەجۆری ئەپاچی(Apache ) لە ئەمریکا کڕیوە
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: پێنوسەکان...
کوردەکان، لەهەرێمی کوردستاندا،
٢٠ (بیست) هەلیکۆپتەری جەنگیان لەجۆری ئەپاچی(Apache ) لە ئەمریکا کڕیوە.
لەبەرامبەردا، حکومەتی عێراق، لەنەخشەڕێگاکەیدا، ژمارەیەك فڕۆکەی
لەجۆری(F16 ) لە ئەمریکا کڕیوە کە ڕێککەوتوون ساڵی ٢٠١٤ بگاتە عێراق.
ڕوبەڕوبوونەوە و کۆکردنەوەی هێز
لەنێوان بەغداد و هەولێردا، لەنزیك سنورەکانی سوریا، وەك دوو هێزی دژ
بەیەك، لەناوچەکەدا، نیشاندانی بنکەی جەماوەری وهێز و بەدەستهێنانی چەك
بوو.
کۆکردنەوەکە و لەبەرامبەریەك
وەستانی هێزەکانی عێراق و هێزەکوردیەکان کە نیمچە سەربەخۆن، کەهیچ
پێکداهەڵپرژانێکی چەکدارانەی لێ نەکەوتەوە، بەڵام، چەك، وەك کەرەستەیەك
نمایش کرا.
گرژیەکان، لەناوچەی زوماری سەربە
موسڵ ڕویدا، کە هێزە عێراقیەکان، لەژێر ناوی پارێزگاریلێکردنیدا، بەبێ پرسی
سەرکردەکانی پێشمەرگە، دەیانویست بچنە ئەوێ. بەڵام، هێزەکانی پێشمەرگەی
کوردستان، ڕێگایان نەدان.
هەڵبەتە، گرژیەکان، بەهۆی ئەو
ناوچانەوەبوو کە ناوی لێنراوە ناوچەکانی جێگای ناکۆك و کوردەکان دەڵێن
سەربە هەرێمی کوردستانە و بەغدادیش دەڵێت سەربە حکومەتی ناوەندی عێراقە.
ئاڵۆزیەکان، لەنێوان هەردوولادا،
هێندەی نەمابوو بتەقێتەوە لەکاتێکدا هەردوولا ئامادەبوون بۆ پەلاماردان.
لەو کاتەدا، جەبار یاوەر، وەزیری پێشمەرگە، ڕایگەیاند، لەگفتوگۆی چروپڕداین
و بەم زووانە ڕێککەوتن لەسەر کۆمەڵێك خاڵ، دەکەین.
جەبار یاوەر، لەپاش گفتوگۆکە،
ڕایگەیاند" ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی ڕێگا بەمانەوەی هەندێك هێزی عێراقی
بدرێت لەناوچەکەدا. بەڵام، پاش ئەوە، تەواوی هێزەکان کشانەوە و جارێکی تر
پێشمەرگە دەستی بەسەردا گرتەوە و ڕێگاکانیش کەبەهۆی بارگرژیەکانەوە
بەسترابوون، کرانەوە.
ئەنجامی ڕێککەوتنەکە، هەرچەندە بۆ
هێورکردنەوە بوو لەو کێشە و ململانێیانە. بەڵام، ڕێککەوتنەکە، وەکو
هودنەیەك وابوو لەنێوان دووهێازی دراوسێدا نەك وەك دووهێزی ناوچەیی کە بۆ
یەك مەبەست تێ‌بکۆشن.
ئەکرێت و ڕەنگە ئەو مافەشمان
هەبێت کەبڵێین، هەردوو هێزەکە، پێشمەرگەی کوردستانی عێراق و هێزی سەربازی
عێراق، بەیەك شێوە مامەڵەیان دەکرد. بەتایبەت لەکۆتاییدا کە زیاتر هێزی
خۆیان و چەکەکانیان نمایشت دەکرد.
لەپاش هاتنی ئەمریکا و داگیرکردنی
عێراق، سوپا هەڵوەشایەوە. لەبنیادنانیشیدا، دەبوو، کورد هاوکاری بکردایە،
لەکاتێکدا تەنانەت سەرۆکی ئەرکانی ئێستای سوپا عێراق، بابەکر شەوکەت
زێباری، کوردە. بەڵام، باوەڕناکرێت هیچ هاوئاهەنگیەکیان لەنێواندا هەبێت.
لەم ماوەیەی دوواییدا و لەساڵی
٢٠٠٧ دا بەغداد، هێزەکانی پێشمەرگەی کەم کردەوە بۆ ٣٠٠٠٠( سی هەزار)
پێشمەرگە. بەڵام، بەبیانووی سەختی چیاکان و بەناوی پیشمەرگەی دارستان و
فراوانی سنووری کوردستان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێدا، داوایانکرد ژمارەی
هێزەکانیان ٧٥٠٠٠( هەفتا و پێنج هەزار) بێت.
بەپێی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن
لەکوردستان، بەتایبەت لەم دوواییانەدا کە ئاشکرابووە، هێزەکانی پێشمەرگە
نزیکەی ١٠٠٠٠٠ ( سەد هەزار) سەرباز دەبن. هەروەها، ٩٠٠٠٠ ( نەوەد هەزار)
سەربازیش خانەنشین کراون و موچە وەردەگرن. حکومەتی عێراق، بەمە ڕازی نەبووە
و تەنانەت هەردوو زانکۆی سەربازی قەلاچوالان و سەریڕەشی داخست.
لەلایەکی ترەوە، کوردەکان،
لەهەرێمی کوردستاندا، ٢٠ (بیست) هەلیکۆپتەری جەنگیان لەجۆری ئەپاچی(Apache
) لە ئەمریکا کڕیوە. لەبەرامبەردا، حکومەتی عێراق، لەنەخشەڕێگاکەیدا،
ژمارەیەك فڕۆکەی لەجۆری(F16 ) لە ئەمریکا کڕیوە کە ڕێککەوتوون ساڵی ٢٠١٤
بگاتە عێراق.
وێڕای هەموو ئەمانە، حکومەتی ناوەندی عێراق، ڕایگەیاندووە، دەستووری عێراق، ڕێگا نادات بەوەی کوردستان سوپایەکی لەو شێوەیەی هەبێت.
http://www.penusakan.com
--------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر