Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۱۹, چهارشنبه

مرۆڤدۆستانی کورد له‌ باخچه‌ی نالی کۆ ده‌بنه‌وه‌

مرۆڤدۆستانی کورد له‌ باخچه‌ی نالی کۆ ده‌بنه‌وه‌




NNSROJ: به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ و به‌ دروشمی "نا بۆ له‌سێداره‌دان و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ"، که‌مپه‌ینی داکۆکی له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری وه‌ڕێ ده‌خا. 





وته‌بێژێک له‌سه‌ر ناوی ده‌سته‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی چالاکییه‌که‌، له‌ لێدوانێکدا بۆ (ئێن ئێن ئێس رۆژ) گوتی: " بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی سزای لەسێدارەدان‌و بەمەبەستی ئیدانەكردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان‌و دەستگیركردن‌و زیندانیكردنی چالاكانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە، كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد‌و چالاكانی مەدەنی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە باخچەی نالی شاری سلێمانی بەڕێوە دەبەن."



گوتیشی: "داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن‌و چالاكان‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و تێكڕای لایەنە سیاسییەكان‌و هاووڵاتیان دەكەین بە دەنگ ئەم بانگەوازەوە بێن‌و پشتیوانی خۆتان بۆ ئەم ئەركە نیشتیمانی‌و پیرۆزە دەرببڕن‌و ئیدانەی لەسێدارەدان‌و دەستگیركردنی چالاكانی مەدەنی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بكەن."



ـــــــــــــــــــ زانیاریی زیاتر ــــــــــــــــــــــ
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە
هونەر كەریم 07701438652
نزار محەممەد 07701528550
كاروان ئیبراهیم 07701956835
رەزا مەنوچەهری 07701473120
شوێن: باخچەی نالی
رۆژی پێنجشەممە 11/10/2012 كاتژمێر 4ی ئێوارە

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3179&ID_map=23

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر