پانۆراما : تورکیا و زه‌مینه خۆشکردن بۆ ناو سوریا
پانۆراما 5 ی ده‌ی 2012
هه‌ر ده‌سبه‌جێ پاش ئه‌و هێرشه خومپاره‌ییه خوێناویه‌ی سوریا کردیه سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر سنوری له ناو تورکیادا ، ئانکه‌ره وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی خۆی دایه‌وه و نیگه‌رانیه‌کی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی هێنا به‌دوای خۆیدا.
دواتر په‌رله‌مانی تورکیا هه‌رچه‌نده به تێکڕای ده‌نگ نه‌بوو به‌ڵام به‌رنوسێک په‌سه‌ندکرا بۆ ده‌سه‌ڵاتدان به حکومه‌تی تورکیا تا ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی خۆی بکات له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی وڵاته‌که‌دا وه‌ک له‌و به‌رنوسه‌دا هاتووه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریه‌کانی تورکیا و بۆ ڕێگه‌گرتنه له پێشێلکاریکردن به‌رامبه‌ر به تورکیا.
پێشتریش چه‌ندان جار په‌رله‌مانی تورکیا هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی داوه به حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی به تایبه‌تی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی به هێرشکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ناو تورکیا ناودێرکراوه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش که ساڵانه په‌رله‌مان نوێی ده‌کاته‌وه له‌شکری تورکیا ده‌توانێت بچێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
ئه‌گه‌ر له په‌سه‌ند کردنه‌کانی پێشتردا نوێنه‌رانی کورد ده‌نگیان نه‌دابێت به‌و به‌رنوسانه، به‌ڵام له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا له‌سه‌رجه‌م 550 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که ته‌نها 320 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی ئه‌رێنیان پێدا. ئه‌و به‌رنوسه هه‌م له ناوخۆی تورکیادا و هه‌میش له ده‌ره‌وی وڵاته‌که ناڕه‌زایی لێکه‌وته‌وه وه‌ک نیگه‌رانیه‌ک به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕیارێکی تاک لایه‌نه‌ی تورکیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا.
هه‌ربۆیه‌شه له پاش په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنوسه ڕێبه‌رانی جیهان که‌وتنه داواکردن له حکومه‌تی تورکیا تا خۆی له لێواره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوریادا دووربخاته‌وه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنوسه نه‌یتوانی تێکڕایی ده‌نگ له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست بێنێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕه‌وشی ناوخۆی تورکیاوه.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنوسی ده‌سه‌ڵاتدانه به حکومه‌تی تورکیا نیگه‌رانیه‌کی تری هه‌رێمیشی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به تایبه‌تیش له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه که به هه‌وڵێکی تری ئانکه‌ره لێی ده‌ڕوانن بۆ پاوان کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و کاریگه‌رییه‌کانی خۆی.
حسێن عومه‌ر، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسیه، بنکه له حه‌ڵه‌ب ده‌ڵێت به گشتی کورد له سوریا به‌و بڕیاره‌ی تورکیا خۆشحاڵ نییه.
به‌ڕێز عومه‌ر ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر پێشتر و له سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریادا جۆرێک له پشتیوانی هه‌بووبێت له‌ناو گه‌لی سوریادا بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی ئانکه‌ره، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێناچێت ئێستا به هه‌مان ئاست بێت.
ڕۆژنامه‌وان شوان داودی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م بڕیاره‌ی تورکیا هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ چاره‌سه‌ر کردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا له ڕێی له‌شکریه‌وه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی سیاسی هاوڕایه و ده‌شڵێت بێگومان ئه‌م بڕیاره‌ی تورکیا کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ، هه‌رچه‌نده‌ش داوا له ئانکه‌ره ده‌کرێت پشوودرێژی خۆی بپارێزێت.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان سوریا بۆخۆی هه‌وڵده‌دات تا تورکیا بخزێنێته ناو قه‌یرانی وڵاته‌که‌یه‌وه و به‌مه‌ش پانتایی قه‌یرانه‌که‌ی فراوان ده‌کات و قه‌یرانێکی هه‌رێمی دروستده‌کات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی مانه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا له ده‌سه‌ڵاتدا.
هۆگر چه‌تۆ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت سوریا هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌یه‌وه تورکیای له هه‌موو ئاڵ و گۆڕێکی هاوکێشه‌کانیدا به هێند وه‌رگرتووه و هه‌میشه‌ش ویستویه‌تی کارته‌کانی فشاری خۆی دژ به ئانکه‌ره به‌کاربهێنێت، له‌وانه کشانه‌وه له شار و شارۆچکه کوردیه‌کان تا لایه‌نه نزیکه‌کان له پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بن.
هۆگر چه‌تۆ، له‌وبڕوایه‌شدایه وه‌ک چۆن لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن پێشتر و ئێستاش داوایکردووه پێویست به هه‌بوونی هێزی له‌شکری هه‌یه بۆ گۆڕانکاری له سوریادا.
به‌ڵام دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تورکیاوه په‌سه‌ند کراوه بڕیارێکه زیاتر بۆ هه‌ڕه‌شه کردن وه‌ک له‌وه‌ی بڕیارێک بێت بۆ جێبه‌جێکردن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:

http://www.dengiamerika.com/content/article/1521365.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر