ڕێکخراوی:HRW سیسته‌می عێراق ناشه‌فاف و جێگه‌ی نیگه‌رانیـیه
له دواترین ڕاپۆرتیدا ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت ڕاده‌ی سزاکانی له‌سێداره‌دان له عێراقدا زیادیکردووه و ئه‌مساڵ هه‌تا ئێستا 119 که‌س له‌سێداره‌دراون. ئه‌مه‌ش بووه به مایه‌ی نیگه‌رانی ڕێکخراوه‌که. هه‌روه‌ها ڕخنه له قانونی دژه تێرۆری عێراق گیراوه به‌وه‌ی ده‌ستی حکومه‌تی واڵا کردووه له سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌دا.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسا له په‌رله‌مانی عێراقدا له‌سه‌ر لیستی گۆڕان شێخ له‌تیف موسته‌فا کۆکه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا و ده‌ڵێت سیسته‌می دادوه‌ری عێراق بێلایه‌ن نیـیه و له ئاستی چاوهڕوانێکاندا نیـیه. ناوبراو ده‌ڵێت دادوه‌رانی عێراق به هزری ڕژێمه‌کانی پێشوه‌وه کار‌و باری ئه‌و که‌رته هه‌ڵده‌سوڕێنن
http://www.dengiamerika.com/content/article/1524883.html
---------------------
ئاسایشی سلێمانی رێگه‌ی به خۆپیشاندانی داکۆکی له گیراوانی سیاسیی رۆژهه‌ڵات نه‌دا
NNSROJ: ئاسایشی سلێمانی له دوایین ساته‌کاندا به پاساوی ئه‌وه‌ی "ئێران گوشاری خستۆته سه‌رمان نه‌هێڵین ئه‌م چالاکییه به‌ڕێوه بچێت" رێگه‌ی نه‌دا چالاکانی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانه‌که‌یان بۆ پشتگیری له گیراوانی سیاسیی کورد له ئێران به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
خۆپێشاندانه‌که که بڕیار بوو کاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یازده‌ی تشرینی یه‌که‌م/ ئوکتوبه‌ر به مه‌به‌ستی ئیدانه کردنی "پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ" و "سزای سێداره" له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه له باخچه‌ی نالیی شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت، به هۆی رێگریی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و شاره له دوایین ساته‌کاندا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به گوێره ئه‌و زانیارییانه‌ی به ناوه‌نده‌ی نووچه و شرۆڤه‌ی رۆژ گه‌یشتووه، چه‌ند کاتژمێرێک پێش به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌که له کاتێکدا که ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واو بوو بوو، پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسانی ئاسایش به ته‌له‌فۆن ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کارییان ئاگادار کرده‌وه که مۆڵه‌ت به به‌رێوه‌چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه ناده‌ن و ناتوانن چالاکییه‌که‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
پارێزگاری سلێمانی له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی یه‌کێک له رێکخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانه که بۆچی مۆڵه‌تی خۆپیشاندانهکهتان به‌تاڵ کردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه که "به هۆی گوشاری کۆماری ئیسلامییه‌وه ناتوانین رێگه‌تان پێ بده‌ین."
ئه‌مه له حاڵێکدایه که به گوته‌ی یه‌کێ له رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که، به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی شاره‌که پێشتر ره‌زامه‌ندیی خۆیان له هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه به کۆمیته‌ی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رێکخه‌ری خۆپیشاندهنهکه، راگه‌یاندبوو به‌ڵام 72 کاتژمێر پاش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینیان و رێک چه‌ند کاتژمێر پێش به‌ڕێوه‌چوونی "هێزێکی زۆریان ره‌وانه‌ی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی چالاکییه‌که له پارکی نالی کرد و رێگه‌یان نه‌دا که‌س له‌وێ کۆ ببێته‌وه."
له لایه‌کی دیکه‌وه ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ش له زاری چالاکوانێکی مه‌ده‌نییه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه که "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که و هاوڵاتیان بۆ پارکی نالی هێزه‌کانی ئاسایش زیاتر له هاوڵاتیان له شوێنی خۆپیشاندانه‌که بوون و رایانگه‌یاند که "رێگه نادرێت لێره هیچ جۆره خۆپێشاندانێک بکرێت و مۆڵه‌تی ئێوه له پارکی ئازادییه."
ئه‌م خۆپیشاندانه بڕیار بوو به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان و به مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی سه‌پاندنی سزای سێداره و قۆڵبه‌ست و گیرانی چالاکانی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه بچێت.
خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد و که‌مپه‌ینی داکۆکی له زیندانیانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ئاماده‌کاریی بۆ کرابوو که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه رێگری لێ کرا.
رێگریی هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه له حاڵیکدایه که دوو رۆژ پێشتر چالاکییه‌کی هاوشێوه له شاری مه‌ریوان، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ساز کرابوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر