Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ فروردین ۳۱, پنجشنبه

دوستایەتی دیرینی کورد و ئیسرائیل

دوستایەتی دیرینی کورد و ئیسرائیل




كورد و ترسی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل

مەولوود ئافەند

بەردەوام لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتی ئیسرائیل بەسەرچاوەی دروستكردنی ئاڵۆزی و توندوتیژی مەحكوم دەكرێ لەلایەن وڵاتانی دژبەری ئیسرائیلەوە، بەڵام ئەمڕۆ دوای 63 ساڵ لەدەربازبوونی تەمەنی دەوڵەتی ئیسرائیل، بەیەكێك لەدیموكراسیترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە و ئەو ئەزموونەش دەتوانێ ببێتە نموونەیەكی بەرچاو لەسیستەمی حوكمڕانی دیموكراتیك بۆ هەموو گەلانی ناوچەكە.
مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1956دا داوای لەچەكدارەكانی كرد كە ئەوكات لە یەكیەتی سۆڤیەت بوو بگەڕێنەوە بۆ میسرو شان بەشانی میسریەكان ڕووبەڕووی ئەو دەست درێژیە سێ قۆڵیەی بەریتانیاو فەرەنساو ئیسرائیل بۆ سەر میسر ببنەوە، لەبەر ئەو هەڵوێستە نەبوو جەماڵ عەبدول ناسر لە ساڵی 1968دا ئێزگەیەكی بەزمانی كوردی لە قاهیرە كردەوە. ئەمە بۆ توڕە كردنی هەریەك لە شای ئێران و توركەكان بو، لەهەمان ساڵدا جەماڵ عەبدول ناسر لەگەڵ بارزانی كۆبویەوە، ئەمەش كاتێك لەڕێگەی گەڕانەوەدا بوو بۆ عێراق لەدوای شۆڕشی 14 تەمموزی 1958، لە پەراوێزی كۆبونەوە سێ قۆڵییەكەی میسر، سوریا، عێراقیشدا لە ساڵی 1963 جارێكی تر لەگەڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوویەوە. لەو كۆبونەوانەدا جەمال عەبدول ناسر دانی نا بە مافی ڕۆشنبیری و نەتەوەییەكانی كورددا و گوتی ئەم مافانە نابنە هۆی جیابوونەوەی كورد. داوای لەهەردوو جوڵانەوەی عەرەب و كوردی كرد كە هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەكانی كورد بدەن لەسەر بنچینەی برایەتی. لێرەوە زۆرێك لە جوڵانەوە نیشتمانییەكانی كورد پەیوەندیان لەگەڵ جوڵانەوەی ڕێكخراوەكانی فەلەستیندا زۆر بەهێز بوو. لەبەر ئەوە ئەو ڕێكخراوە فەلەستینیانە پشتگیریان لە جوڵانەوەی كوردەكان كردووەو كادیرەكانی ئەو جوڵانەوانەیان لە سوریاو لوبنان راهێناوە. هەروەها ئەو جوڵانەوە فەلەستینیانە بە ڕاگەیاندن و كاری سیاسی و بڵاوكراوە پشتگیری شوڕشەكانی كورد بوون. پرسی دەوڵەتی كوردی زۆر ئالۆزترە لە مەسەلەی پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین،بەڵام مەسەلەی دروستبونی دەوڵەتی كوردی پێش ئەوەی مەسەلەیەكی یاسایی و ئینسانی بێ سیاسیە و هیچ یەك لە وڵاتانی جیهان جگە لە ئیسرائیل پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی ناكەن.لە هەمان كاتدا بیركردنەوەی فەلەستینیەكان لەسەر پرسی كورد و خەباتی رەوای كورد زۆر جیاواز نیە لە تورك و فارس و عەرەبێك كە ئینكاری ئەو پرسە دەكەن.

تەنانەت تریبوونی سیاسیی ئیران بوو بە ئامێرێك بۆ جولەكە تا هەبوونی مێژوویی خۆی بسەلمێنێ. بە شێوازێك كە بە پێشنیاری ئیسرائیلییەكان دەوڵەتی شای ئێران جێژنی 2500 ساڵەی رێك خست كە تێیدا باس لە رزگاربوونی جولەكەكان بە دەست كورشی شای ئیمپراتورییەتی ئێران دەكرا و ئەمەش بەڵگەنامەیەكی كۆن و مێژوویی زۆر گرینگی دەردەخست بۆ جولەكە كە تا لە لایەكەوە شوناسی خۆی وەكوو نەتەوەیەكی رەسەن لە ناوچەكەدا رابگەیەنێت و رۆڵی خۆی لە گۆڕانكارییەكاندا پێناسە بكات و لە لایەكی ترەوە ئەم دەرفەتە بەكار بهێنێ بۆ نزیكبوونەوەو كەڵك وەرگرتن لە ئێران و خەڵكەكەی دژبە سیاسەتی نكۆڵی كردنی عەرەب بەرامبەر بە شوناسی خۆی. دەوڵەتی تازەی جولەكە باش تێ گەیشتبوو كە دوای هاتنی رەزاخان و پێناسە كردنی ناسیۆنالیزمی فارس لە ئێران، پان ئیرانیزم سەری هەڵ دا وەكوو گرێیەكی مێژوویی بە رامبەر بە داگیركەری كولتووری، زمانی، ئەدەبی، سیاسی و ئایینی عەرەب وتووێژی مۆدێرنی كۆمەڵگای ئێران چیدیكە ئەم چەوساندنەوەیە قبوڵ ناكا و دەیەوێ بگەڕێتەوە سەر دیمۆگرافی كولتووری و زمانی ئاینییەكانی خۆی، واتە ئەوەی لە دوای شەڕی قادیسییە تاكوو هاتنی رەزا خان لە دەستی دابوو و ئەمەش خاڵێك بوو بۆ یەكگرتنەوەی پان ئیرانیسم و زایۆنیزمی گەنج، وەكوو دوو تازە پێگەیشتوو، لە بەر ئەوەی چۆن زایۆنیسم ژیانەوەیەك بوو بۆ جولەكە، ناسیۆنالیزمی فارسیش بە ژیانەوەیەك لە قەلەم ئەدرا بۆ نەتەوەی فارس بەرامبەر بە شوناسی داگیركەری عەرەب.

لەساڵی 1948 وە هەتا ساڵەكانی هەشتا چەندین شەڕ لە نێوان عەرەب و جولەكەدا كرا، لەبەر ئەوەی كە گوایە جوولەكە زەوی و خاكی عەرەبی داگیر كردووە، لە پەنجاكادا شەڕ كرا هەروەها لە شەستەكاند شەڕ كرا، بەڵام ئەو شەڕانە هیچ دەرەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو، ئەو شتەی كەلەپێناویدا شەڕەكە كرا ئەجامی نەبوو، قودس ڕزگار نەكرا، زەویە فەلەستینیەكان ڕزگار نەكران، بەڵكو بە پێچەوانەوە، وڵاتە عەرەبیەكان زەرەرمەندی یەكەم بوون لەم شەڕانەدا، زۆرترین خەلك لە عەرەبەكان كوژرا، زۆرترین زەوی لە عەرەب داگیر كرا، بۆ نمونە وڵاتێكی وەكو سوریا چوو بۆ ئەوەی قودس ڕزگار بكات كەچی (جۆلان)ی لێ داگیركرا، وڵاًتێكی وەكو میسر چوو بۆ ڕزگار كردنی قودس، بەڵام نیمچە دورگەی سینای لەدەست ، ئەمانە كۆمەڵێك شەڕ بون كە كران، لەم ماوەی پێشووەدا یادی سی ساڵەی مۆركردنی ڕێككەوتننامەی (كامپ دیفید) بوو كە لەنێوان جولەكەو وڵاتی میسردا كرا، كە ئەو كاتە (جیمی كارتەر) سەرۆكی ولایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكاو ئەنوەر سادات سەرۆكی میسر بوو، (منابر بیگین) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوو، ئەنوەر سادات ئەوكۆت و بەندەی شكاند، گەورەترین وڵاتی عەرەبی لەڕووی جیپۆلەتیكەوە‌و لەڕووی دێموگرافیەوە لە ڕووی قورسایی و پێگەوە لە ڕووی مێژوویی و شارستانییەوە میسر بوو، میسر زۆر هەوڵی دا لە چلەكاندا، لە پەنجاكاندا، لە شەستەكاندا، لە حەفتاكاندا میسر زۆر هەوڵی دا قودس ڕزگار بكات بە ڕێگەی سەربازی، بەڵام لەهەموو كردەوە سەربازیەكاندا سەركەوتوو نەبوو، بە پێچەوانەوە زەرەرو زیانێكی گەورە لە میسر كەوت، میسر توشی شكستێكی سەربازی و دەروونی‌و ئابووری هات، ئەوەبوو لە سەرەتای هەشتاكاندا (ئەنورە سادات) سەردانی تەلئەبیبی كرد، ئەنجامەكەشی ئەوە بوو ڕێككەوتن نامەی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و گەورەترین ولاًتی عەرەبی ناوچەكە مۆركرا، بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتننامەیە میسر توانی خاكی خۆی كە نیمچە دورگەی سینایە بە شێوەی ئاشتی‌و بە شێوەیەكی هێمنانە وەرگرێتەوە، نزیكەی سی ساڵە ئەو ڕێككەوتننامەیە بەردەوامە، ئەم ڕێگە شكێنیەی میسر وەك گەورەترین وڵاتی عەرەبی، وەك گەورەترین وڵاتی ئەفریقی، وەكو ئەو وڵاتەی كە ئەزهەری شەریفی تێدایە، وەكو ئەو وڵاتەی كە قورسایی ئوممەتی عەرەبی و عروبەی تێدایە، بویە ڕێگە شكێن و چاولێگەری، بەتایبەت ئەو وڵاتە نا عەرەبیانەی تر چاویان لە میسر كرد، وتیان گەورەترین وڵاتی عەرەبی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبێت، ئێمەی غەیری عەرەب، موسڵمان یان غەیرە موسڵمان، بۆ پەیوەندیمان نەبێت لەوانە یۆنان، ئیسپانیا، لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی كوتلەی ئیشتراكی ئەو كاتە، كە دژایەی ئیسرائیلیان دەكرد لەدوای ئەم ڕێكەوتننامەیەوە، پەیوەندیە سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی كردەوە،بەشێوەیەك كە ئەمرۆ ئەو وڵاتانە بوونەتە بەشێكی بچووكی كیانی جوو و لە رووی ئابورویەوە لەلایەن ئیسرائیل هاوكاری دەكرین.

سەرچاوە:
گۆڤاری ئیسرائیل-كورد

//////////////////////
ئیمە وەک ئاژانسی دەنگو باسی کوردستان ئەو ئیشە قیزۆنەی تورکە تاشیستەکان مەحکۆم دەکین
لە بەر ئەوی کە مەدیری ویب سایتی ئیسرائیل کورد لە ژیر کۆنترۆلی ئیمدا نیە لە لایەن نژاد ڤستەکانی تورکەوە هاک کراوە


ویب سایتی فەرمی دەزگای ئیسرائیل-کورد هاک کراوە


هەر ئێستا ویب سایتی دەزگای ئیسرائیل-کورد بۆ جاری دووهەم لەلایەن گروپێک هاکری تورکی کە سەر بە نەژادپەرستەکانن هاکراوە و ویب سایتە بەگشتی ئێستا لە کار کەوتوە،تکایە لەبەر ڤایروسیی بوون سەردانی مەکەن.

اساییە ئەو شێوازە لە نزیکبوونەوەی وڵاتانی دەوروبەر لە پرۆژە و ئامانجەکانی دەزگای ئیسرائیل-کورد،چۆن تورکیا تا ئێستا چەندین جار لە ریگەی کۆنسولخانە و گروپەکانی ترەوە هەوڵی ناشیرینکردنی ئەو دەزگای داوە لە کوردستان و دەرەوە و بە ئاشکرا حەز لە نزیکبوونەوە و دۆستایەتی نێوان کورد وئیسرائیل ناکەن،لە کاتێکدا تورکیا دۆست و هاوپەیمانی ئیسرائیلە لە ناوچەکدا.
کاک مولود ھیچ خەمی پێ مەخۆ دیارە بوونی دەزگاکە تورکیای تەنگاو کردووە لەبەرئەوە ھێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر بەلای منەوە زۆر ئاساییە دەبێت چاوەڕوانی ھێرشی زیاتر بکەین و خۆمان لەبەرامبەر ھێرشەکان بوەستینەوە ئێمەش ھەمیشە کاری وابکەین کەئەوان نیگەران و توڕەبکەین
//////////////////////////////////////


نهینیەكانی ژیانی فەتحوولڵا گویلەن؟  

مەولود ئافەند

(1)

گروپێکی ئیسلامی سیاسی توندرەون کە لەسەرتای دروستبوونیانەوە، لەسەر کووشتنی کورد و چەپەکان لە ناوخۆی تورکیادا دەستیان بە بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی کردوە و تا ئێستاش بە سەرۆکایەتی فەتحوولڵا گویلەن کە لە تورکیا بە (گویلەنەکان) دەناسرێن، لە هەموو جیهاندا و لەم ساڵانی دواییدا لە هەرێمی کوردستانیش دەستێان بە چاڵاکی کردوە لە بواری کردنەوەی زانکۆ و کۆمەڵێک کۆمپانیای بازرگانی و بیناسازییدا،هەرچەندە لە تورکیا ڕاستەوخۆ لە لایەن دەوڵەت و سوپای تورکیاوە پاڵپشتی دەکرین، بە مەبەستی دروستکردنی نەوەیەکی نوێ لە کەمالیزمەکان بەڵام بە فۆرمێکی ئیسلامی سیاسیەوە.

فەتحوڵا گویلەن ساڵی (1942)دا لە ئەرزروم لە دایک بوە ولە تەمەنی لاویدا بوو بە ئەندامی (دەزگای تێکۆشان دژی کۆمۆنیزم) و تەنانەت هاوکاری لە گەڵ گروپە چەتەکاندا هەبووە.رێکخراوی دژە کۆمۆنیزم پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەبوو، لە گەڵ کۆنتراگەریلا و لەلایەن ئەمریکا و ناتۆوە چاودێری دەکرا. فەتحووڵا گویلەن یەکەم کەس بوو کە لقی ئەم دەزگایانەی لە شاری (ئیزمیر) لە تورکیا دامەزراند و دوای ئەوەش چالاکیەکانی ئەو دەزگایەی بردە ناوخۆی شاری ئەرزرومیش.

فەتحوولڵا گویلەن ساڵانی هەفتاکان لە نورچیە (لایەنگرانی سەعید نورسی) جیا بویەوە و تاقمێکی تایبەت بە خۆی دامەزراند. ئەم تاقمە لە ساڵی (1978) گۆڤارێکی دەرکرد بە ناوی (سزنتی). گۆڤارەکە بە وردی و بو توندی هەڵیدەکوتایە سەرماتریالیزم و پڕوپاگەندەی ژیانێکی مەعنەوی و روحی دەکرد،بۆیە بەو کاتەدا توانیان سەرنجی توێژێک لە خەڵکی تورک و کورد بۆ لای خۆی راکێشن.

لەو ساڵانەدا کە شەپۆلەکانی شۆڕشی چەپ (مارکسیەکان) لەخرۆشان و بەرزبونەوە دابو، لە میانەی کودەتای (12)ی مارسی 1971، گروپێکی ئاینی و راستڕەو تورکی هەوڵیاندا لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن. لەم پەیوەندیە دا فەتحوولڵا گویلەن قۆڵبەستکرا وبۆ ماوەی حەوت مانگ زیندانی کرا.

لەگەڵ کودەتای (12)ی ئەیلول و دوابەدوای کودەتاکە، فەتحولڵا گویلەن پشتگیری لە (یاسای 82) کرد ،کە لەلایەن ژنەرەاڵ وعەسکەرەکانەوە ئامادە کرابو. بە فۆرمیەکی تر،وەک هەمیشە لایەنگری لە دەوڵەت دەکرد. لەو سەردەمەدا گۆڤاری (سزنتی) کرا، بە زمانحاڵی ژەنەڕاڵەکان و ناوە ناوە گوتار و قسەکانی سەرۆکی کودەتاکە (کەنعان ئەڤرەنی) دەگواستەوە. بەمەیشەوە دەرکەوت کە ژەنەڕاڵەکان ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەهەندێک گروپی ئایینی توندرەوە وهەیە. بۆیە لەو سەردەمەدا دەتۆانین بڵێن کەحکوومەتی عەڵمانی هەوڵی دەدا، بەگوێرەی خۆی دین ئاڕاستە بکات و پەیڕەوی لێبکات. ئەمەیش سەرچاوەی لە پڕۆژەی "وەچەی سەوز"ی ئەمریکا وەردەگرت، کە لەبەرامبەر جیهانی سوردا هێنابویە ئاراوە. لەو سەردەمانەدا فەتحوولڵا گویلەن و تاقمەکەی بەخێرایی پەرەیان سەند و پێشکەوتن و لە هەموو تورکیادا لە بڵاوبوونەوە و لە ژێر ناوی جۆاروجۆردا کاریان دەکرد کە لە ژێرەوە بنەماکانی سیستەمی سیکۆڵاری تورکیا بروخێنن و بە هەموو شێوەیەک ئیسلامی سیاسی بخەنە ناو دەوڵەتی تورکیا، ئەوەش سەرەتای دروستبوونی تاقمەکەی فەتحولڵا گویڵەن و ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی توندرەوە بوو لە تورکیا کە بە دروستبوونی کۆمەڵێک پارتی سیاسی ئیسلامی و هەتا دواییش پارتی دادوگەشەپێدانی ئەردۆغان بوو.


کرۆنۆلۆژی ژیانی فەتحوولڵا گویلەن لە( 1959 ــ 1941)

بەگوێرەی تۆماری باری کەسێتی، فەتحوولڵا گویلەن (27ی نیسانی1941)لە گوندی (کۆروجوکی) سەر بە ناوچەی حەسەن قەڵای ئەرزروم لەدایکبوە. لەو ساڵەدا باوکی فە‌تحوولڵا گویلەن چەندین جار سەردانی دائیرەی باری کەسێتی کردوە، بۆ ئەوەی ناوی کوڕەکەی تۆمار بکات، بەڵام دائیرەی ئاماژەپێکراو پێیان راگەیاندوە کە ئەو ناوە تۆمار ناکەن. باوکی نائومێدانە دەگەڕێتەوە گوند و پاش ئەوەی خۆی بە یەکێک لەئەندامانی لێژنەی کوێخاکانی گوند هەڵدەبژێردرێ، لەساڵی 1942دا ناوی کوڕەکەی تۆمار دەکات و ناسنامەی بۆ وەردەگرێ.

لەساڵی (1945)دا، لە تەمەنی چوار ساڵیەوە لەلایەن دایکیەوە، فێری قورئان خوێندن بو و پاش ماوەیەک توانی قورئان خەتم بکات.(1946) رۆێشتە مەکتەب. بەهۆی ئەوەی گوندەکەیان قوتابخانەی لێ نەبو، هەر لە مزگەوت قۆناغی سەرەتای مەکتەبی دەخوێند.

(1949) بەهۆی ئەوەی باوکی بو بە پێش نوێژی گوندی (ئاڵڤار)، وازی لەخوێندنی سەرەتایی هێنا، وێڕای بنەماڵەکەی کۆچیان کرد بۆ ئەو گوندە و نزیکەی سێ ساڵ لەخوێندن دابڕا.( 1951) وانەی فێربونی زمانی عەرەبی لەلای باوکی تەواو کرد و بو بەحافز. (1952) لە حەسەن قەڵا وانەی تەجویدی لەلای حاجی سەدیق تەواو کرد و لەو تەمەنەدا قورئانی بە گشتی لە بەر بوو، کە لەچوار ساڵیەوە خەریکی خوێندنەوەی بوو.(1954) لەو ساڵەدا دەستی بە خوێندنی هەندێک کتێبی ئاینی عەرەبی کرد. 10ی ژانوییەی ئەو ساڵە باپیرو داپیری بەجیاوازی چەند کاتژمێر کۆچیان کرد.(1955) بەهۆی هەندێک ناکۆکییەوە لەفێرگەکانی مزگەوتی (کورشونلو) دابڕاوە، شەش مانگ لەمزگەوتی (کەمهان) درێژە بەخوێندنی ئایینی و عەرەبی دا. لەوێش دابڕاو رۆێشتە مزگەوتی (تاش مەجید). پاشان لە مزگەوتی (ئەحمەدیە) گیرسایەوەو لای مامۆستای مزگەوتەکە دەستی بە خوێندن کردەوە.


خەوەنی بوون بە رێبەریکی ئایینی هەر لە زارۆکییەوە


فە‌تحوولڵا گویلەن کە هەر لە منداڵیەوە خووڵیای فێربونی زمانی عەرەبی و دەرسە ئاینیەکان بوو، بە شێوەیەکی زۆر خێرا قۆناغە ئاینیەکانی مزگەوتی تێدەپەڕاند ولە تەمەنی دوانزە ساڵیدا بو بە حافز. ساڵی(1955) کە هێشتا 14 ساڵی تەمەن بوو،لە ئەرزروم فەقێ بوو، لەهەر دو گوندی (کوروجوک)و (ئالڤار)یەکەم خوتبەکانی خوێندۆتەوە. فەتحوولڵا گویلەن لەبیرەوەری ئەو رۆژانەدا دەڵێ، بەدرێژایی مانگی رەمەزان لە گوندەمان خوتبەم پێشکەش دەکرد وکە بە کۆڵانێکدا دەرۆیشتم، مامم چەند هەنگاوێک بەدوای مندا رێی دەکرد.زۆر رێزی لێدەگرتم و هەوڵیدەدا پێشم نەکەوێ. رۆژێک پێمگوت "مامە تکایە ئەو کارە مەکەن و زۆر کاریگەریم لە سەر دادەنێ"، مامم گوتی "رۆڵە، ئەگەر من ئەو رێزەت لێنەگرم، خەڵک دانت پێدا نانێن.

(1956) هەر دو مامۆستای رۆحی فەتحوولڵا گویلەن، (مەلا ئەفە)و (محەمەد لوتفو ئەفەندی) کۆچی دواییان کرد. فەتحوولڵا گویلەن لەمبارەوە دەڵێ: مەرگی ئەو دوکەسە ناخۆشترین کارەساتی ژیانی منە. ئەو دو مەلایە کە لە گوندی ئالڤاڕ دەژیان و پێشنوێژ بون، هەر لە منداڵیەوە رۆڵێکی سەرەکیان هەبوە لە پێگەیاندنی کەسایەتی و بیروباوەڕی فەتحوولڵا گویلەندا.

لە ساڵی (1957)دا،ناسیاوی لە گەڵ کتێبی(ریساڵەی نور)دا پەیدا کردوە، لە زۆر شوێن دەستی کرد بە واعیزەدان. ئەو کاتانەی لە ئەرزروم خەریکی خوێندنی ئایینی بوو، بە هۆی ئەوەی لە گەڵ (موزەفەر ئەرسەلاندا)هاموشۆی دەکرد، کە یەکێک بوو لە قوتابیانی (بەدیعولزەمان)، بەرهەمەکانی ناسی و لە ژێر کاریگەری ئەو کتێبانەدا، رەمەزانی ئەو ساڵە لە هەندێک شوێنی وەک تۆکات، ئاماسیا و سیواس دەستی کرد بە خوتبە و واعیزەی دان. فەتحوولڵا گویلەن سەبارەت بە ناسینی قوتابیەکانی بەدیعولزەمان دەڵێ، "دواجار ئەو مرۆڤانەم دۆزییەوە کە بەدوایاندا دەگەڕام."

لە ساڵی(1959)دا (ئەرزروم)ی بە جێهێشت و روی کردە شاری (ئدرنە). بەهۆی ئەوەی نەرۆیشتبوە عەسکەری، وەک موفتی دانامەزرا،بەڵام بە پێشنوێژی فەخری مزگەوتێک دانرا و وەک دوهەم پێشنوێژی ئەو مزگەوتە کارەکانی رادەپەڕاند. ئەمە یەکەم ئەرکی فەرمی فەتحوولڵا گویلەن بوو، کە مانگانەکەی 200 لیرەی تورکی بوو.هەروەها فەتحوولڵا گویلەن لە شاری ئەدرنە، لەلایەن دادگای شارەکەوە بۆچاودێریکردنی ئیعدامەکان دەست نیشان کراو، وەک کەسایەتیەکی ئایینی لە جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی مرۆڤەکاندا ئامادە دەبوو،ئەو سەردەمەش سەردەمی بەهێز بوون و سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزم بوو لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و بە تایبەتی تورکیە.
سەرچاوە: گۆڤاری سڤیل

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر