Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۱۱, پنجشنبه

سەرۆكی داهاتوی هەرێم و چەند قسەیەك !


سەرۆكی داهاتوی هەرێم و چەند قسەیەك !


تەنیا کوردی
هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە دەنگی بۆ دەدرێت، پێدەنێتە نزیكبوونەوەی وادەكەی و لەئێستاشدا هەندێ زانیای میدیایی وەها هەن، بۆ ئەمجارە كێبڕكێی توند دێتە ئاراوە.
وەك دیارە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم لەهەڵبژاردنی داهاتوودا مەسعود بارزانی سەرۆكی ئێستای هەرێمی كوردستانە، بەڵام هەندێ بۆچوونی واهەن، بارزانی هێشتا باسی لەوەنەكردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندیددەكاتەوە یان كەسێكی تری نێو حزب بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات.



ئەگەرچی یەكێتی كاندیدی بۆئەو پۆستە نابێت، بەڵام وەك پێشبینی دەكرێ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بێدەنگی نانوێنن، چونكە گۆڕان و یەكێتی لەهەوڵی ئەوەدان سیستەمی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان بگۆڕن بۆ سیستەمێكی پەرلەمانی تادەسەڵاتی سەرۆكایەتی هەرێم لەو قاڵبە دەربچێت كە زاڵبێت بەسەر هەردو دەسەڵاتی دیكەی یاسایی و تەنفیزی، یەكەم دەركەوتنی ئەو باسەش لەو كۆبوونەوەیە لەدایكبوو كە یەكێتی و گۆڕان هاوڕابوون بۆ گەڕانەوەی دەستووری هەرێم بۆ پەرلەمان و بەگەڕانەوەی دەستووریش ئامانج لێی سنورداركردنی دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێمە.
هەندێ خوێندنەوە هەن دەكرێ پێشبینی پێشوەختە بن و بۆچوونی واهەن كە بارزانی خۆی كاندید نەكاتەوەو بیرلەوە دەكاتەوە مەسرور بارزانی یان نێچیرڤان بارزانی یان كەسێكی دیكەی نێو حزب بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات، ئەمەش پەیوەستە بەبڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی، چونكە ئەو سەرۆكی پارتییەو دوا وەڵام لای ئەوە. لەگەڵ ئەو بۆچوونانە بۆچونێكی تر هاتووەتە نێو هاوكێشەكە ئەمیش پەیوەندی بەكەسێكی ترە كە بۆ ئەو پۆستە خۆی كاندید دەكات و بەپێی زانیاری میدیایی سەلاحەدین بەهادین بەنیازە بۆ ئەو پۆستە خۆی كاندید بكات، لەئەگەری كاندیدبوونی رەنگە دەنگی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بۆ ئەو بێت، بۆیە كاندیدی ئەو جارەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەر سەلاحەدین بێت تاڕادەیەك جەماوەرێكی توڕەی یەكێتی لەحزب، رەنگە بەلای ئەودا بێت. رەنگە ئۆپۆزسیۆنیش وەك یەكەم هەڵبژاردن پێویستی بەوەبێت كە كەسێك بۆ ئەو پۆستە تاقیبكاتەوە، تا لەنەخشەڕێی سیاسی داهاتویان بزانن كە چۆن حیساباتی وردیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم هەبێت. بۆیە رەنگە سەلاحەدین بەهادین باشترین كەس بێت بۆ ئەو تاقیكردنەوەیە، بەڵام دواجار ئەمە پێشبینی و زانیارییەو دوا وەڵامیش بۆ لای بەرێز سەلاحەدین دەگەڕێتەوە.
بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم لەداهاتوودا كارێكی ئاسان نابێت و پرسیارێك دێتەئاراوە كە پێشبینیەكان چی دەبێت ؟
لەئەگەری خۆ كاندیدكردنی سەلاحەدین بەهادین و هەركەسێكی دیكەی كاندید، كێبركێكە جیاوازتر دەبێت لەساڵی 2009، چونكە كەمالی میراودەلی بەفەرمی هیچ حزبێك لە پشتی نەبوو، بەڵام دەنگی هەندێ حزبی سیاسی برد. بەڵام سەلاحەدین بەهادین كە یەكگرتوو لە پشتیەتی وا ئاسان نابێت بۆ پارتی كە بەئاسانی براوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم بێت. 
لە ئەگەری خۆ كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بەفەرمانی سەرۆكی هەرێم، رەنگە تاڕادەیەك باڵانس لەدەستی نێچیرڤان بێت، چونكە تارادەیەك لەنێو لایەنگرانی گۆڕان و یەكێتی خۆشەویستەو وێڕای ئەوەی لەلایەن لایەنگرانی كۆموڵی ئیسلامیش تارادەیەك جێگەی قبوڵە.
لە ئەگەری خۆ كاندیدكردنی مەسرور بارزانی دەبێتە یەكەم پۆستێك كە بەرێزیان داخلی هەڵبژاردن ببێت، ئەمەش نازانرێت كە موفاجەئەی چی پێدەبێت، چونكە پێشبینی لەسەر مەسرور بارزانی تارادەیەك قورسەو لەهەمو وڵاتانی دنیاش وایە پێشبینی بۆ كەسانی ئەمنی قورسەو وردبینی زۆری دەوێ، بەڵام كاتێ وەك كاندید دەركەوت ئەوكات پێشبینییەكان دێنە ئاراوە.
لەلایەكی ترەوە گۆڕان پێناچێت هیچ كاندیدی هەبێ، رەنگە ئامانجی گۆڕان ئەوەبێت كە ئەو پۆستە وەك سەرەتایەك لەدەستی پارتی نەبێت، جا بۆ ئەو گرنگ نییە كە لەداهاتوودا چۆن بەدەستی دەهێنێت.
یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش وەك دیارە بەپێی رێكەوتنامەی ستراتیژی دەبێ خۆی لەو پۆستە دوور بگرێت، بۆیە رەنگە یەكێتی كۆنتڕۆڵی تەواوی لایەنگرانی پێنەكرێ، هەر ئەمەشە پێشبینی هەڵبژاردنێكی سەخت و كێبرێی توند بۆپۆستی داهاتوی سەرۆكی هەرێم دەكرێت.

//////////////////

ئەمریكا بارزانی تەنیا دەكات


یەكێتی‌و پارتی بەهۆی كێشە سیاسییەكانی عێراقەوە هەڵوێستەكانیان لەیەكتری دووردەكەوێتەوە‌و لەنێوان دوو بەرەی بەردەوامیدان بەدانوستان لەگەڵ بەغدا‌و بژاردەی كشانەوە ماونەتەوە، لەئاستی نێودەوڵەتیشدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرەی تاڵەبانی هەڵبژاردووە‌و پشتی لەبارزانی كردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر