ناوی نازانم!کەوتووە -وەک مەیت- چاوەکانی شەپۆلێکی پۆنگ خوارد‌و،بە لێوی شەقار شەقار شتێک لە بەر خۆیەوە دەلێت:
کە من تێی ناگەم،گوێم بۆ لای دەمی دەبم تاکوو هەناسەکانی بخوێنمەوە،گوێم هەرچی نزیکتر دەکەمەوە دەنگی زیاتر کپ دەبێ،پرسیار لە مێشکمدا ئەهرۆژێنێ؛ بۆچی هەرچی من گوێم نزیک دەکەم ئەو زیدە بێدەنگ دەبێ؟ دیارە کەس گوێی لەهاوار و بانگ و سەڵای نەگرتووە،دەستی لە دونیا داشوریوە،لە حاڵی گیانکەنشتدایە؛ هەوڵ ئەدەم،کۆشش ئەکەم دوایین وشەکانی بخوێنمەوە،خۆی نادات بەدەستەوە وشەی نەبیستراوە بتر
ازێنێ ئەم دڵەراوکێ چییە کە یەخەی بە من گرتووە،چ دەلێت؟ بۆ من تێێ ناگەم.
گومان لە گوێی خۆم دەکەم،سەرم بەرەو سووچی دیوار وەردەگێڕم چەن هانگاوە لێی دوور دەکەومەوە دەرۆم و سەر بە سووچی دیواری گرتووخانەوە دەنێم،مقۆ مقۆی ئەو دیوی دیوار دەبیستم ،گوێ بۆ پێکەنین و حیلک و هۆڕی خەڵکانی ئەو دیو دیوار هەڵدەخەم باسی ماسیەراودەکەن،کەسێکیان دەلێ: قولاپ کە هەڵدەخیت ماسی لە بێحافزەیی خۆیدا دەبێ بە قولاپەوە،یەکێتر ئینکاری دەکات و دەلێ:ئێمە قوڵاپەکەمان باشە،کەسێکی تر دەلێ نە ماسی خسڵەتی وایە بەتەڵەوە دەبێ،بۆ دیلیتی قوڵاپ دروسکراوە...
گومانم لە گوێی خۆم نامێنێ،من کە دەتوانم مقۆمقۆی ئەو دیوی دیوار بیستم بۆ دەنگی ئەم مەیتە،ئەم پەیکەرە کەوتووە نابیستم؟
تورکیا و به‌ندیخانه‌کانی نامۆنین به مانگرتن. له راستیدا مێژووی تورکیا که دێته سه‌ر گوزرانی ناو به‌ندیخانه، وه‌ك زۆر بواری تر، مێژوویه‌كی ره‌شه. زۆر له‌وانه‌ی که‌له به‌ندیخانه‌کانی تورکیادا مانیانگرت مردن.
دیارده‌ی مانگرتن له به‌ندیخانه‌دا نوێ نیه. ئایرله‌ندیه باکوریه‌کان له ساڵی ١٩٨١ دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیه‌کان بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ مانیانگرت. هه‌تا ئێستا ئه‌و مانگرتنه سه‌دایه‌كی ترسناکی هه‌یه به سه‌ر سیاسه‌ته‌وه له وڵاته‌دا.
به‌ندیخانه ئه‌و جێگایه‌یه که ده‌سه‌ڵات تیادا رووته. گه‌ر له ده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات ناچاره جل بپۆشی، ماکیاژبکات، درۆ بکات، فرت و فێڵ به‌کار بهێنێت، له به‌ندیخانه‌دا ناچار نیه ئه‌م کارانه بکات. له فۆکۆه فێربووین که کارگه و به‌ندیخانه و کۆمه‌ڵگا هه‌موویان ئاوێنه‌ی یه‌كترین. ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌ك ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر یه‌ك ئامانجی هه‌یه، به‌ڵام شێوازه‌كان جیاوازه.
به‌ندی
خانه‌ی تورکی ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیه. له هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵگا ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیه. له نێوان ئه‌م به‌ندیخانه و ده‌سه‌ڵاته‌دا مرۆڤ و مافه‌کانی به هه‌موو جۆرێک پێشێل ده‌کرێن. له تورکیا مافت نیه به‌رگری بکه‌یت. مافت نیه قسه بکه‌یت، جگه له‌وه‌ی زمانی کوردی قه‌ده‌خه‌یه، زمانی ده‌ربرین به پێی خواستی ده‌سه‌ڵات له قاڵب دراوه. مافت نیه به خواستی خۆت جل له‌به‌ر بکه‌یت.
مانگرتنه‌کانی ئه‌م په‌نجا رۆژه‌ی دوایی له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆما جڤاتا کوردستان، هه‌نگاوێکه بۆ شه‌رکردن به جه‌سته‌یان، به ژیانیان، له پێناو ئه‌وه‌ی ئاورێکیان لێبدرێته‌وه. زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و حه‌وت سه‌د که‌سه‌ی که له ئه‌و په‌نجا به‌ندیخانه‌دان، هه‌تا ئێستا به هیچ تاوانێک سزا نه‌دراون. گیراون چونکه گومانێک هه‌یه، یان چالاکیهكیان ئه‌نجامداوه که له ژێر هیچ یاسایه‌کدا تاوان نیه، به‌ڵام به‌ندن.
کاتێک له وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات دهنوارین به‌رامبه‌ر مانگرتوان خێرا بۆمان روون ده‌بێته‌وه، که په‌یوه‌ندیه‌ك له ئارادایه. ده‌سه‌ڵات و میدیا و خه‌ڵكی تورکی به گشتی جگه له بێده‌نگی و سوکایه‌تی و هه‌ڵچوون هیچ هه‌ڵوێستێکی تریان نیه.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه بۆ نوسینێکی درێژ له داهاتوودا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر