عوسمان بایده‌میر و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په ده‌سـتیان به مانگرتن کرد
له شه‌سته‌مین ڕۆژی مانگرتنی زیندانیـیانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی تورکیا، عوسمان بایده‌میر شارداری ئامه‌د و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ئه‌وانیش ده‌سـتیان به مانگرتن کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای کۆما جڤاکن کوردسـتانێ له ئامه‌د مانگرتنی خۆیان ڕاگه‌یاند و گوتیان چیتر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره ناتوانن دان به‌خۆیاندا بگرن.
دا‌واشیان له حکومه‌تی تورکیا کرد هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه بنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. ده‌شڵێن ئه‌وان له‌م کاره‌یان پاشگه‌ز نابنه‌وه تاوه‌کو حکومه‌ت داواکاری مانگرتووان جێبه‌جێ نه‌کات.

مانگرتووه‌کان بریتین له 7 په‌رله‌مانتاری سه‌ر به به‌ده‌په له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شـاره‌وانی ئامه‌د عوسمان بایده‌میر.
په‌رله‌مانتاره‌کانیش، گوڵته‌ن کشاناک، ئایسه‌ل تۆغڵوک، ئامینه عه‌ینه، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، ئۆزداڵ ئوچه‌ر، سڕی سوره‌یا ئونده‌ر و عادل کورت.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئامه‌د ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ڕاپۆرتی خه‌جیجان فارقین
http://www.dengiamerika.com/content/article/1543359.html
............
............
هه‌لیکۆپته‌رێـکی له‌شـکری تورکیا به 17 سه‌ربازه‌وه تێکده‌شکێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له چیای ههرهکۆڵی ناوچه‌ی به‌رواری شـاری سێرت، فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ری له‌شـکری تورکیا که ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد هه‌ڵگرتبوو، که‌وته خوارێ و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی کوژران.
ئه‌حمه‌د ئایدن فه‌رمانداری سێرت له‌و باره‌یه‌وه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند قسه‌ی کرد و گوتی فڕۆکه‌که که له جۆری سیکۆرسکی بوو، 17 سه‌ربازی تێدا بوو، چواریان تاقمی فڕۆکه‌که بوون و 13 که‌ی دیکه‌یان سه‌ربازی هێزی تایبه‌ت بوون.
گوتیشی که‌وتنی فڕۆکه‌که له ئاکامی تهمێـکی زۆر بوو که ناوچه‌که‌ی گرتبووه‌وه.
سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول ئه‌ویش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی کرد و گوتی ئه‌و سه‌ربازانه له ڕێـدابوون بۆ یارمه‌تی هاوڕێـکانیان له شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵـداواندا.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئامه‌د ڕاپـۆرتی ناردووه.

ڕاپـۆرتی خه‌جیجان فارقین له باره‌ی که‌وتنی هه‌لیکۆپته‌ره‌که
http://www.dengiamerika.com/content/article/1543231.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر