ئاگاداریی بەرنامەی هاوبەشی چەند ڕێکخراوی ژنان لە ٢٤ی نوامبر لە ستۆکهۆڵم
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوه لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان
ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له چوارچێوەی کارێکی هاوبەشدا بۆ یەکەم جار بەرنامەیەک له ژێر سەردێری "ئەزموونە تاڵەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران" له ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوئید بەرێوه دەبەن.
ئەم هاوکاری و بەرنامە هاوبەشە به بۆنەی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی دژ بە توندوتیژی لە دژی ژنان بەڕێوه دەچێ و بایەخێکی تایبەت دەداته گێرانەوه و کۆکردنەوەی بەسەرهاتەکانی ژنان و وێناکردنی جۆری توندوتیژی دەوڵەتی که ژنانی کوردی زیندانی سیاسی له زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا تەجرەبەیان کردووه.
ئەو ڕۆژە تایبەتە، شرۆڤەی هەندێک لە بەسەرهاتی ژنانی زیندانی سیاسی و چۆنێتی کارتێکەری ئەو ئەزموونە لە سەر ڕەوتی ژیانیان لە خۆ دەگرێت. باسەکە بە شێوەی پانێل و بە بەشداری چەند چالاکی ژن کە خۆیان زیندانی بوون بەرێوەدەچێت. هەروەها بەرنامەکەمان بەشی ئەدەبی و میوزیک لەخۆ دەگرێت.
داوا لە تەواوی تیڤیەکان و ڕاگەیاندنەکانی کوردی دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بەشداربن تا بە مێدیایی کردنی ئەو باسە بتوانن ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەبێ بۆ کردنەوەی ئەو باسە لە ناو کۆمەڵگادا.
هاتنی ئێوه ئازیزان هاندەری زیاترە بۆ کاری هاوبەش و هەڵگری پەیامی پشتگیرییە لە زیندانیانی سیاسی و جێگای دڵگەرمی و شانازیە.
شوێن: Axelsbergs torg 3, Axelsberg - Stockholm
كات: ١٢.٣٠ ـ ١٧.٠٠ (12.30-17.00)
ڕێکەوت: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی نوامبر
ڕێکخراوەکانی هاوکار و بەشدار:
– ڕێکخراوەی ژنانی کورد لە ئۆپسالا
– کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
– ڕێکخراوەی ژنانی ئازەرمێهر
– ڕێکخراوەی ژنانی کۆمەڵەی زحمەتکێشان – ڕێکخراوەی ژنانی ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە
– یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
– یەکێتی ژنانی دێمۆاکرتی کوردستا
– ڕێکخراوەی مافی ژنی کورد
--------------------------------------
هه‌ولێر؛ سبه‌ینێ 25 رێكخراو و حیزب گردبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پۆ پشتگیری له باكور رێكده‌خه‌ن
***************************************************
له بانگه‌وازێكدا كه بۆ پشتیوانی له زیندانیانی باكوری كوردستان ده‌ریان كردوه، (25) حیزب و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شاری هه‌ولێر ئیدانه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نا دیموكراسیانه ده‌كه‌ن و ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕو كه سبه‌ینێ له به‌رده‌م گۆڕه‌پانی پاركی شانه‌ده‌ر گردبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری رێكده‌خه‌ن.
له بانگه‌وازی ئه‌و حیزب و رێكخراوانه‌دا هاتوه "باوی ئه‌وه نه‌ماوه چاوپۆشی له مافی ره‌وای گه‌لان بپۆشرێت و به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، گه‌لی كوردیش گه‌وره‌ترین گه‌له له‌سه‌ر روی ئه‌م زه‌مینه له مافه نه‌ته‌وه‌یی و كلتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كانی بێبه‌ش كرابێت، بۆیه ئێمه پشتیوانی خۆمان بۆ داواكاری مانگرتوان راده‌گه‌یه‌نین و داواكارین سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان به هاو هه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی پشتیوانی له مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن".
هه‌روه‌ك له بانگهوازهكهدا ئاماژه‌یان بهوهكردوه كه سبه‌ینێ 8/11/2012 له‌كاتژمێر 3:30 پاش نیوهڕِۆ له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پۆ پشتگیری له داواكانی گه‌لی كورد له باكوری كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رایانگه‌یاندوه كه "بڕیارمانداوه به گردبونه‌وه مه‌ده‌نی و هێمنانه‌یه گوزارشت له ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بكه‌ین و داواكاریشین هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌شداری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێمه بكه‌ن و له‌كاتی به‌رێوه‌چونی گردبونهوهكهمان دا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بازاڕه‌كان دابخرێت و هاتوچۆ رابگرن وه‌ك هاو سۆزیهك بۆ زیندانیان له باكوری كوردستان، بۆ پشتگیریكردن هاوكارمان بن له‌به‌رێوه‌چونی گردبونه‌وه‌كه به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و دور له‌توندو تیژی".
ئا/ هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
بانگه‌واز بۆ پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوی باكوری كوردستان
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
گه‌لی كوردستان له‌پێناو گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی خۆی هه‌میشه له خه‌بات و تێكۆشاندا بوه، و به به‌رده‌وامیش هه‌وڵی داوه تاكو رێگه چاره‌ی ئاشتیانه هه‌بێت په‌نا بۆ توندوتیژی و چه‌ك نه‌بات. له هه‌مو پارچه‌كانی كوردستاندا داگیركه‌رانی كوردستان له هیچ شتێك سڵی نه‌كردۆته‌وه له‌پێناو سه‌ركوتكردنی گه‌له‌كه‌ماندا ... له باكوری كوردستانیش نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی توركیا نكوڵی له مافی ره‌وای گه‌لێكی زیاتر له (20) ملیۆنی ده‌كات و به هه‌مو شێوازه‌كان خه‌ریكی سه‌ركوتكردن و كوشت و بڕی گه‌له‌كه‌مانن.
گه‌لی كوردیش زۆربه‌ی كاته‌كان په‌نای بۆ كاری جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیانه بردوه بۆ ده‌ربڕینی داخوازییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره بۆیان, به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر هه‌میشه وه‌ڵامه‌كانی توندوتیژی و ئۆپه‌راسیۆن و پشتگوێخستنی داخوازییه ره‌واكانی كه‌له‌كه‌مان بوه.
دواین چالاكی دیموكراسیانه و مه‌ده‌نیانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بریتییه له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی له باكوری كوردستان كه (58) رۆژه ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان مانیان له خواردن و خواردنه‌وه گرتوه، هاوكات ره‌وشی زیندانیان له ئاستێكی خراپ و ناهه‌مواردایه. له ئێستاشدا ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌ندێكیان زۆر خراپه و ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانیان هه‌یه. له به‌رامبه‌ریشدا له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا گرنگی به‌و مه‌سه‌له‌یه نادات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و چ وڵاتانی ئه‌وروپی و رۆژئاوا به گشتی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه. هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌و لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له خواره‌وه ناومان هاتوه ئیدانه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نادیموكراسیانه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش راده‌گه‌ێنین كه چیتر باوی ئه‌وه نه‌ماوه چاوپۆشی له مافی ره‌وای گه‌لان بپۆشرێت و به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، گه‌لی كوردیش گه‌وره‌ترین گه‌له له‌سه‌ر روی ئه‌م زه‌مینه له مافه نه‌ته‌وه‌یی و كلتوری و فه‌رهه‌نگی و ...هتد بێبه‌ش كرابێت
بۆیه ئێمه لێره‌وه به‌ناوی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه پشتیوانی خۆمان بۆ داواكاری مانگرتوان راده‌گه‌ێنین و داواكارین سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان به هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی پشتیوانی له مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن و له به‌رامبه‌ر پرسه نیشتیمانی و نهتهوهییهكانماندا یه‌كڕیز بن. هه‌ربۆیه‌ش بڕیارمانداوه به‌م گردبونه‌وه مه‌ده‌نی و هێمنانه‌یه گوزارشت له ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بكه‌ین و داواكاریشین كه هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌شداری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێمه بكه‌ن و له‌كاتی به‌رێوه‌چونی گردبونهوهكهمان دا له‌به‌رده‌م گۆره‌پانی پاركی شانه‌ده‌ر له‌رۆژی 8/11/2012 له‌كاتژمێر 3:30 پاش نیوهڕِۆ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بازاڕه‌كان دابخرێت و هاتوچۆ رابگرن وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ زیندانیان له باكوری كوردستان.
له‌كۆتاییدا داواكارین كه هاولاَتیانی شاری هه‌ولێر به‌شداری به‌رچاو له‌و ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه دا بكه‌ن. هاوكات هه‌موان رایده‌گه‌یه‌نین كه لهههڵوێستهكانمان به‌رده‌وام ده‌بین به‌پێی هه‌ل و مه‌رجه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی روداوه‌كان.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داواكارین له جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست بۆ پشتگیریكردن هاوكارمان بن له‌به‌رێوه‌چونی گردبونه‌وه‌كه به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و دور له‌توندو تیژی.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان
سڵاو له خۆراگری زیندانیانی باكوری كوردستان
بژی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان
هه‌ولێر 7-11-2012
لایه‌نه‌كان:
- رێكخراوه‌كانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ولێر
- كه‌سایه‌تیه رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌وان و ئه‌كادیمی یه‌كانی شاری هه‌ولێر
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان – لقی هه‌ولێر
- بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی كه‌لی كوردستان – ناوه‌ندی هه‌ولێر
- بزوتنه‌وه‌ی گۆران – ئه‌نجومه‌نی شاری هه‌ولێر
- پارتی دیموكراتی كوردستان – لقی 2 ی هه‌ولێر
- پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان – به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی هه‌ولێر
- پارتی چه‌پی كوردستان – ناوه‌ندی هه‌ولێر
- پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان – ناوه‌ندی هه‌ولێر
- حزبی سۆسیالستی دیموكراتی كوردستان – مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر
- حزبی شیوعی كوردستان – كۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێر
- حزبی رزگاری كوردستان
- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی رزگاری كوردستان
- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان – مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێر
- یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان – مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر
- یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان – هه‌رێمی هه‌ولێر
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی – مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر
- حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان – كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێر
- بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان
- پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
- بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی كوردستان
- حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان
- پارتی كۆماری كوردستان
- كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد KNK – نوسینگه‌ی هه‌ولێر
- حزبی ئایینده‌ی كوردستان – لقی هه‌ولێر
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر