Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۱۷, چهارشنبه

دەنگى محەمەد سدیق بن



گلەیی لە هاورێیە باشورییەکانمان بەتایبەت چالاکانى مافى مرۆڤ ورۆژنامە نووسان
هیچکات حەزم لە ناوچەگەرایی نەبوەو ورقیشم لەوکەسانە بووە کە ناوچەگرایی دەکەن ولە نێوان بەشەکانى کوردستانیشدا فەرق وجیاوازى دەکەن لە بیرم دێ کاتێک کە لە باشوررۆژنامە نوسێک یان چالاکێکى مەدەنى توشی گرتن وئەشکەنجەدان دەبوەوە خەڵکى رۆژهەڵات بە تایبەتى چالاکان ورۆژنامەوانان هەموویان بە یەکدەنگ پشتیوانى خۆیانیان بۆ ئەو بەرێزانە دەردەبرى بەڵام بەداخەوە لە نێوان ئەو هەموو رۆژنامە نووس وچالاکانەى کە لە باشورن رەنگە هەندێکیان هەبن کە هێشتا محەمەد سدیق کەبوودوەند نەناسن وبەلاشیانەوە گرنگ نەبێت کە ئێستا لە سوچى زیندان لە خراپترین دۆخدا دەژیت ومانى لە خواردن گرتوە تەنها لە بەر ئەوەى دواکارە کە کورەکەى ببینێت کە نەخۆشى شێرپەنجەى هەیە وهەرکات لەوانەیە کوت وپر ژیانى لە دەست بدات لە ئێستاشدا کەمپینێک دامەزراوە بۆ پشتیوانى لەو ئازیزە, رۆژنامەنووس وباوکى مافى مرۆڤى کوردستانى رۆژهەڵاتە .... ناتانبینم هەواڵێک لەو بارەیەوە دابنێن یان پشتیوانیەک لەو بەرێزە بکەن ,بەڵام ئێمە هەمووکات پشتیوانتانین .. لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم بۆ هەمووتان - فەرزانە


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر