Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۹, جمعه

ته‌رمى ٥٠ ئه‌ندامى سپاى تیرۆریستی قودس له‌ سوریاوه‌ گه‌رێندرایه‌وه‌ تاران


ته‌رمى ٥٠ ئه‌ندامى سپاى تیرۆریستی قودس له‌ سوریاوه‌ گه‌رێندرایه‌وه‌ تاران
ک دژی نیارانی ئەسد شریان کردبۆ و بە دەستی سۆپای رەزگاری سۆریا کۆژرابۆۆن به‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى گه‌یشتوو رۆژى هه‌ینى ٢ى پووشپه‌رى ١٣٩١ ته‌رمى نزیك به‌ ٥٠ ئه‌ندامى سوپاى قودسی سه‌ر  به‌ سپاى پاسدارانى رژیمى ئاخوندى به‌ نه‌هێنى له‌وه‌لاتى سوریاوه‌ گه‌رێندراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران. هێزى سوپاى قودس هێزى ده‌ره‌كى سپاى پاسدارانه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى ئێران چالاكى ده‌كا. به‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، له‌دواى....

گه‌راندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان به‌ جیا هه‌ركام له‌ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ كوژراوانه‌یان بانگ كردووه‌ و له‌ گۆرستانى به‌هشتى زاراى شارى تاران به‌ نه‌هێنى نێژراون. جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ زۆرى خه‌ڵكى شاره‌كانى عه‌ره‌ب نشینى ئێران وه‌ك ئه‌هواز و خوزستان و ئابادان بوونه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان پێشتر به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌ رێوره‌سمى ناشتنیان هێندرابوونه‌ شارى تاران و ئه‌وه‌ش به‌ومه‌به‌سته‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌ زمانى عه‌ره‌بی هه‌بووه‌. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئاشكرا ده‌بێ كه‌ ده‌سه‌لاتدارانى ئێران هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ركووت و كوشتارى خه‌ڵكى راپه‌ریوى سوریا ده‌شارنه‌وه‌ و حاشاى لێ ده‌كه‌ن.
-------------------------------------


کچه گه ریلاکان کۆپته رێکی تورکیان خسته خواره وه
كچه‌ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ شه‌ڕێكدا له‌ ناوچه‌ی قلابانی شرناخ هه‌لیكۆپته‌رێكی جه‌نگی توركیایان خسته‌ خوار. ناوه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه‌" باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌ شه‌ڕپێكدادانێكدا له‌ ناوچه‌ی قلابانی شرناخ كچه‌ گه‌ریلاكانی هێزی "ی. ژا. ستار" توانیویانه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی جه‌نگی سوپای توركیا له‌ جۆری سكۆرسكی بخه‌نه‌ خوار. هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو كه‌ له‌ تێكهه‌ڵچونێكدا له‌ ناوچه‌ی پیرانی ئامه‌د 2 سه‌ربازی توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون. باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان باسی له‌وه‌شكردوه‌ له‌ شه‌ڕێكیتردا له‌ ناوچه‌ی دێرسیم 3 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 2 سه‌ربازیتریش برینداربوون.پێویسته‌ بوترێت له‌ دوای قورستر بوونی ئه‌و پێكدادانانه‌ سه‌ر له‌نوێ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا بۆردمان و تۆبارانه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر