Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۴, یکشنبه

تۆ بلێت مالکی ئەو سەرۆک هوزانی بۆ جاشایەتی بانگهیشت کردبێت؟


تۆ بلێت مالکی ئەو سەرۆک هوزانی بۆ جاشایەتی بانگهیشت کردبێت؟

ئایا جیاوازیان هەیە ؟لةنيوان( نورى و صدام)

نە بۆ جاش و خۆفرۆش
ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ مالیكی‌ ده‌كه‌ن

هاوڵاتی‌
ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌كه‌ن له‌شاری‌ به‌غدا. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان به‌رپرسانی‌ هه‌رێم‌و مالیكی‌ له‌خراپترین ئاستدایه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ كه‌ له‌سایته‌كه‌ی‌ مالیكیدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24-6 نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا پێشوازیی‌ كردووه‌ له‌ وه‌فدێكی‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌ دیداره‌كه‌دا مالیكی جه‌ختی‌ له‌ پته‌ویی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ عیراق كرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ئاگاداری‌ ئه‌و زوڵم و زۆره‌یه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی‌ كورد كراوه‌‌و به‌پێویستی‌‌ زانیوه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن له‌پێناو لابردنی‌ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ گه‌لی‌ كورد بووه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌یه‌كانی‌ رابردوودا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رونیكردوه‌ته‌وه‌ داخستنی‌ ده‌رگاكانی‌ گفتوگۆ‌و  دووركه‌وتنه‌وه‌ و رێگرتن له‌ وتووێژ و كۆبوونه‌وه‌ خزمه‌تی‌ كه‌س ناكات، مالیكی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه ئه‌و‌ دژی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ و حه‌ساسیه‌تی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ عیراقه‌ كه‌ یه‌ك گه‌له‌ به‌ كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی‌ تریه‌وه‌.
مالیكی جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور گه‌لی‌ عیراق و پێكهاته‌كانی‌ و مافه‌كانیان ده‌پارێزرێت و نایه‌ڵێت زوڵم رووبدات.
دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ عیراقییه‌كان له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكن و پێویست به‌ ناوبژیوانی‌ لایه‌نی‌ هه‌رێمی‌ ناكات له‌نێوانیاندا، داواشیكرد په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان عیراقییه‌كاندا زیاد بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.
لای‌ خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ رایانگه‌یاند كه‌ به‌ناوی‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوماقوڵانی‌ كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی‌ مالیكیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خواستی‌ خۆیان ده‌رببڕن له‌ پێویستی‌ گرتنه‌به‌ری‌ وتووێژ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان.

وته‌بێژی‌ وه‌فده‌كه‌ش هۆكاری‌ سه‌ردانه‌كه‌یانی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ كه‌بۆ ئه‌وه‌ هاتوون كه‌ برایه‌تی‌ نێوانیان پته‌و بكه‌ن و ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ عیراق  له‌ زاخۆوه‌ تا فاو یه‌كه‌”.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌ ئه‌و برایه‌تییه‌ په‌ره‌پێبده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی‌ برایه‌تی‌ و په‌یوه‌ندی‌ نێوان سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ عیراق و یه‌كپارچه‌ییدا.
سه‌ردانی‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ لای‌ مالیكی‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم یه‌كێكه‌ له‌به‌ره‌ی‌ نه‌یارانی‌ دژ به‌مالیكی‌‌و پێداگری‌ له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌نوری‌ مالیكی‌ ده‌كات

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر