Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۲۶, جمعه

دانوستاندكارێك: ئەمریكا بە PKKی گوتووە شەڕ رابگرە و چەك دامەنێ



دانوستاندكارێك: ئەمریكا بە PKKی گوتووە شەڕ رابگرە و چەك دامەنێ

حكومەتی توركیا : سێ چوار پاكێجمان بەدەستەوەیە


هێمن خۆشناو 
تایبەت بە رووداو
بەپێی لێدوانی دوو سەرچاوە لەنێو توركیاوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دەكات كە كۆتایی بە شەڕی چەكداری بێنێ، بەڵام مەرج نییە چەك دابنێ. نووسەرێكی تورك دەڵێ هەر پڕۆژەیەكی ئاشتی ئەگەر ئەمریكا پشتگیری نەكات بەختی سەركەوتنی كەمە. 
لەكاتێكدا شەڕی چەكداری لەنێوان گەریلاكانی PKK و سوپای توركیا لەم چەند مانگەی دواییدا چڕتر بووەتەوە، باس لە سیناریۆی ئاشكراو نهێنی چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد دەكرێ. 
سیناریۆی ئاشكرای چارەسەری كێشەی كورد دەستپێشخەری پارتی گەلی كۆماریی توركیا CHP و كۆبوونەوە یەك كاژێرییەكەی نێوان كەمال كلیچدارئۆغڵوی سەرۆكی CHP و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیری توركیا بوو لە رۆژی 6 ئەم مانگەدا لەسەر چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا. لە هەمانكاتدا بەشیر ئاتاڵای، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا شەوی هەینی لە بەرنامەیەكی كەناڵی CNN-تورك دا رایگەیاند حكومەتی توركیا دەربارەی خوێندن بە زمانی دایك پڕۆژەیەكی لەبەردەستدایە و سەرۆك وەزیران  رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان ئاشكرای دەكات. 
ئاتاڵای گوتیشی ئەوان بەمەبەستی فراوانكردنی دیموكراتی و مافی مرۆڤ 3-4 پاكێتیان لەبەردەستە.
بەشیر ئاتالای ئاشكراشیكرد كە ئەمریكا لایەنێكی كارەكەیە "بەهۆی بارودۆخی عێراق دەزانین رۆڵی ئەمریكا چییە. لەمبارەیەوە لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەمریكا كۆبوونەوە كراوە. بۆیە ئاساییە ئەگەر ئەمریكا لەنێو ئەو پڕۆسەیەدا بێت". 
بەپێی چەند سەرچاوەیەك لە ناوخۆی توركیاوە بۆ (رووداو)، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش پڕۆژەیەكی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا.
ئیلهامی ئیشق كە لەلایەن میدیای توركیاوە بە "باڵكچی" ناودەبرێ بە (رووداو)ی گوت "ئەمریكا داوای لەهەموو لایەنەكان كردووە كێشەی خۆیان سافبكەن و هەنگاوی جدی بگرنەبەر".
 ئیلهامی ئیشق، كە لەدوای دەستگیركردنی ئۆجەلان چەندین جار لەسەر داوای لایەنە پەیوەندیدارەكان چووەتە ئیمرالی و ئۆجەلانی بینیوە و لە نزیكەوە ئاگاداری ناوەندەكانی بڕیارە لە توركیا، لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەمریكا دەڵێ كێ كێشەكانی خۆی چارەسەربكات دۆستی منە، ئەگەرنا پشتی تێدەكەم، بۆیە پێویستە هەموو لایەك هەنگاوی جدی بۆ چارەسەری كێشەی كورد بنێن. ئەگەرنا دوای مانگی تشرینی دووەم (كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا) بە خۆم ئەو كارە دەكەم". ئیلهامی گوتی پەیامەكەی ئەمریكا تەنیا روو لە PKK و توركیا نییە "بەڵكو پەیامەكەی كوردی سووریا و دەوڵەتی ئیسرائیل و چەندین دەوڵەتی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش دەگرێتەوە". 
ئیلهامی ئیشق كە بەرەگەز كوردێكی خەڵكی باتمانە و دانیشتووی ئیستەنبوڵە، سەبارەت بە نێوەڕۆكی پڕۆژەكەی ئەمریكا بۆ PKK و چۆنیەتی چارەسەری كێشەی كورد؟ دەڵێ "ئەمریكا داوای لە PKK كردووە بەبێ ئەوەی چەك دابنێ، بڕیاری كۆتایی هێنان بەشەڕی چەكداری بدات. دوای ئەوەی حكومەتی توركیا خوێندن بە زمانی دایك پەسەند دەكات و هەندێك چاكسازی دیكە ئەنجامدەدات ، كاتێك بۆ چەكدانانی PKK دادەنرێت". 
سەبارەت بە وەڵامی توركیا بۆ پڕۆژەكەی ئەمریكا كە چ دەبێت، ئیلهامی ئیشق پێیوایە وەڵامی توركیا ئەرێنی دەبێ "تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە یاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەموار دەكرێت و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لە گیراوانی دۆسیەی KCK ئازاد دەكرێن"، كە لە دووساڵی رابردوودا 7000 ئەندامی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP گیراون. 
هەروەها نووسەری تورك محەممەد ئاڵتان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیی كەناڵی turk-CNN دا گوتی هەوڵەكانی چارەسەری بۆ كێشەی كورد ئەمجارە لەگەڵ جارانی پێشوو جیاوازە "پێموایە ئیرادەیەكی بەهێز ئێستا لەسەر كارە. دەربارەی ئەوەی كامە هێز دەستبەكاربووە؟ ئاڵتان ئاماژەی بە دەزگای هەواڵگریی توركیا MİT دا و دەڵێ "MİT بەهەڵوێستێكی بەمشێوەیە سوورە لەسەر چارەسەری". بەڵام رەتیكردەوە ئەمریكا یان هەر هێزێكی نێودەوڵەتی لەپشت پڕۆسەی چارەسەری بن "بەڵام ئەكتەری نێودەوڵەتی پشتگیری لەو پڕۆسەیە دەكەن".
سەرچاوەیەكی توركی نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا AKP، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بوونی سیناریۆیەكی ئەمریكی  پشتڕاستكردەوەو گوتی "سیناریۆیەكە بە هاوبەشی ئەمریكا و توركیا داڕێژراوە. ئەمریكا و توركیا پێیانوایە پێویستە هەموو پارتەكانی نێو پەرلەمانی توركیا رۆڵ لەو پڕۆسەیەدا بگێڕن. پێموایە دەستپێشخەریەكەی CHP لەو چوارچێوەیەدایە".  ئەو سەرچاوەیە پێیوایە تاوەكو كۆتایی ئەو مانگە نەرمبوونێك لە هەڵوێستی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبینرێت "لەوانەیە لە مەسەلەی خوێندن بە زمانی دایك و هەندێك مەسەلەی دیكە پێشكەوتنێك ببینین". ئەو سەرچاوەیە نیگەرانی خۆشی سەبارەت دەستگیركردنی بەرپرس و شارەدارەكانی BDP لە شاری وان راگەیاند و لەوبارەوە دەڵێ"لەوانەیە ئەمە هەوڵێك بی بۆ رێگرتن لە جێبەجێكردنی ئەو سیناریۆیە. دەستگیركردنی بەرپرسانی BDP لەناو AKP ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە".
گۆشەنووسی رۆژنامەی رادیكاڵی توركی عەونی ئوزگورەل، لە سەرەتای ساڵی 2012 رایگەیاندبوو لەهاوینی ئەمساڵ بۆ چارەسەری كێشەی كورد و مەسەلەی چەكداری PKK هەنگاوی زۆر گرنگ دەنرێن. 
ئەو گۆشەنووسە دەڵێ "دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی CHP ، سەرۆك وەزیر رایگەیاند بۆ چارەسەری كێشەی كورد بەبێ مەرج گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەن و هەموو پێشنیاز و بیرۆكەكان لەبەرچاو دەگرن، لە هاوینی ئەمساڵ لە توركیا لەلایەك دەستوور دەنوسرێتەوەو لەلایەكی دیكە هەوڵەكانی بەرقەراركردنی ئاشتی درێژەیان دەبێت". 
لە 2/8/2009 حكومەتی AKP لەژێر ناوی "پرۆسەی كرانەوە" هەڵمەتێكی لەژێر ناوی چارەسەركردنی كێشەی كورد دەستپێكرد، بەڵام هەڵمەتەكە هیچی لێ شین نەبوو، بەرپرسانی AKPەش بەوە بیانوویان دەهێنایەوە كە ئاستەنگیان بۆ دروستدەكرێت. 
ئۆزگورەل پێیوایە ئەمجارە سوود لە ئەزموونەكانی جارانی پێشوو وەردەگیرێ "هەر كاتێك هەنگاو بۆ چارەسەری كێشەی كورد بنرێ، لەنێو بیرۆكراتیەتی توركیا، لەنێو سیاسەتی ناوخۆی وڵات و لەنێو PKK ئاستەنگ دروستكراوە. پێویستە لایەنەكان ئەمجارە نەكەونە ئەو تەڵەیەوە". لە درێژەی قسەكانیدا ئوزگورەل پێیوایە "زەحمەتە هیچ پڕۆژەو پێشنیازێكی ئاشتی بەبێ پشتگیری نێونەتەوەیی و ئەمریكا سەربگرێ".
سەبارەت بە پەسەندكردنی پڕۆژەكەش لەلایەن توركیاو PKKەوە، ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێ "ئەوەی ئەمریكا داوای كردووە پڕۆژەی توركیایە. پێموایە PKK بە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە رازی دەبێت". 
BDP و PKK: ئێمە ئاگاداری ئەو پڕۆژەیە نین
ئاڵتان تان، پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP بێئاگایی خۆی لەو پڕۆژەیە نیشانداو گوتی تەنیا لە راگەیاندنەوە زانیویەتی. مانگی رابردوو، شاندێكی BDP سەردانی ئەمریكای كرد، ئاڵتان تان دەڵێ ئەوەی لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەڤاڵانی دیكە گوێی لێبووە "باسی ئەو بابەتە نەكراوە، ئەمریكا زیاتر گوێی لە شاندی ئێمە گرتووەو پرسیاری ئاراستە كردوون. ئەمریكییەكان زۆر بەكەمی باسی بۆچوون و بیرۆكەی خۆیان كردووە". 
رۆژ وڵات، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان KCKەش بێ ئاگایی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی. لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) دەڵێ "شتێكمان بە دەست نەگەیشتووە. ئەو قسانە چۆن دەكرێن و لەكوێ دروستدەكرێن نازانم. زانیارییەكی كۆنكریتی نییە تاوەكو پشتی پێببەستین".
--------------------------
ایران تریبونال

برگزاری دادگاهی بین المللی علیه جمهوری اسلامی

از روز دوشنبه هجدهم ژوئن، اولین مرحله ی دادگاهی بین المللی با عنوان دادگاه مردمی ایران تریبونال برای رسیدگی به آنچه که جنایات جمهوری اسلامی در دهه ی شصت خورشیدی نامیده شده، درمرکز حقوق بشر سازمان عفو بین الملل در لندن برگزار می شود.  دراین دادگاه که تا بیست و دوم ژوئن ادامه خواهد داشت، شماری از قضات سرشناس جهان شرکت خواهندداشت و ازجمله هشتادنفر علیه جمهوری اسلامی شهادت خواهندداد. مرحله دوم این دادگاه درماه اکتبر در لاهه برگزار خواهد شد.درمورد این دادگاه با بهروز پرتو از سخنگویان ایران تریبونال، برگزارکننده ی این دادگاه گفتگوکرده ایم که به زودی دراین صفحه قرارداده خواهدشد.

-------------------------------

بحث داغ رسانه ها و محافل بر سر حكم دادگاه قانون اساسى

با حکم انحلال مجلس خلق مصر، نامزدى محمد مُرسى زير سوال رفت


دبى- العربيه.نت، فارسى در حالى که مردم مصر خود را آماده مى کنند که در دور دوم انتخابات رياست جمهورى در روزهاى شنبه و يکشنبه شرکت کنند، اعلام "قانونى نبودن" تشکيل مجلس خلق مصر، از سوى دادگاه عالى قانون اساسى اين کشور در روز پنجشنبه 14-6-2012 سوالات و بحثهاى حادى را در جامعه به راه انداخت.


برخى از محافل سياسى مصر مى گويند که اگر اصل تشکيل مجلس خلق در کنار مجلس شورا غير قانونى بوده است، پس کانديداتورى اخوان المسلمين (احمد مُرسى) که از دل تجمع اخوان در مجلس مذکور ىرآمده و با امضاهاى تاييدى نمايندگان اين مجلس صلاحيت نامزدى يافته است، زير سوال مى رود. 

اين در حالى است که پيش از صدور حکم دادگاه قانون اساسى مصر، هواداران احمد شفيق (رقيب مرسى) نگران حذف وى از رقابت انتخاباتى بودند. زيرا مخالفان شفيق مى خواستند با طرح تصدى سى و چند روزه نخست وزيرى از سوى او در آخرين روزهاى حکومت حسنى مبارک، مانع نامزدى اش شوند.

بنا به گزارش خبرگزارى مصرى الشرق الاوسط دادگاه قانون اساسى مصر، تشکيل مجلس خلق را از اساس غير قانونى و باطل اعلام کرد. زيرا به =فته اين دادگاه، مجلس مذكور بر مبناى قانون اساسى به وجود نيامده است.


جلسه شوراى عالى فرماندهي نظامى




قرار است جمعه 15-6-2012 شوراى عالى فرماندهى نظامى مصر که عملا بعد از سرنگونى مبارک اداره کشور را بر عهده دارد، کميته تدوين قانون اساسى جديد را تشکيل دهد. با اين حساب، کميته تشکيل شده از سوى مجلس خلق با اکثريت اخوانى و سلفى از تدوين قانون بازخواهد ماند.

از سوى ديگر احمد شفيق در جمع هواداران خود، از حکم دادگاه قانون اساسى ابراز شادمانى کرد و آن را پيروزى قانون و منطق دانست.

او گفت: مصر براى همه مصريان است و نبايد بين مسيحى و مسلمان، زن و مرد، شهرى و روستايى و غيره اختلافى باشد. بلکه حتى بايد مناطق محروم و دور از مرکز، نمايندگان ويژه اى از سوى رئيس جمهورى داشته باشند تا مشخصاً به نواقص و نيازهاى خاصشان رسيدگى کند. 

تلويزيون رسمى مصر گزارش داد که شوراى عالى فرماندهي نظامى امشب براى بررسى جوانب و نتايج حکم صادره از سوى دادگاه قانون اساسى جلسه برگزار مى كند.

گفتنى است در حکم دادگاه قانون اساسى، ضمن قانونى خواندن نامزدى احمد شفيق، مجلس خلق غير قانونى تلقى شده است. با اين حال ساير قوانين صادره از سوى اين مجلس با دلايل ديگرى توسط دادگاه لغو نشد.

در همين رابطه "فراج اسماعيل" روزنامه نگار آشنا به مسائل مصر گفت: احتمال نمى دهم که دادگاه قانون اساسى حکم انحلال مجلس خلق را صادر کرده باشد، زيرا اصولاً در صلاحيت اين نهاد نيست که نهاد ديگرى را منحل کند. کار اين دادگاه رسيدگى به انطباق يا عدم انطباق قوانين صادره از سوى قانونگذاران با قانون اساسى کشور است. 

او افزود: انحلال را دادگاه عالى ادارى با رعايت جوانب قانونى مى تواند انجام دهد، نه دادگاه قانون اساسى.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر