Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۲۳, سه‌شنبه

سكرتێره‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن ئێستا له‌كوێیه‌؟ ئایا سکرتیرەکەی سەدام حۆسین لە سیدارە دراوە یان درۆیە؟


سكرتێره‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن ئێستا له‌كوێیه‌؟ ئایا سکرتیرەکەی سەدام حۆسین لە سیدارە دراوە یان درۆیە؟
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویژی سكرتێره‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن له‌سێداره‌ نه‌دراوه‌و ئێستا له‌ ولاتی‌ nordlysقه‌ته‌ر ده‌ژی.
رۆژنامه‌ی‌  نه‌رویژی له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌، سێ مانگ پێش ئێستا رێكه‌وتنێك له‌نێوان عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیردا كراوه‌  بۆ ئازاد كردنی‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی به‌عس له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د دوری سه‌رۆكی شوعبه‌ی‌ پێنجی حزبی به‌عس و لیوا حسێن حه‌مید سامه‌ڕایی به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری و عه‌قید ئیبراهیم یاسین عه‌زاوی و عه‌بد حمود سكرتێره‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن هه‌یه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، جگه‌ له‌ عه‌بد حمود كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌رچووه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌كانی‌ دیكه‌ رۆشتوون بۆ سعودیه‌.
هاوكات هه‌ر به‌پێی‌ رۆژنامه‌كه‌، عه‌بد حمود دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ وڵاتی‌ قه‌ته‌ر و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی‌ " محه‌مه‌د ماهر ئه‌لعنزی" كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ كوشتنی‌ ئه‌نجام داوه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقیه‌وه‌ داواكراو بووه‌ ئاڵوگۆڕیان پێكراوه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌سێداره‌ دراوه‌.
ئاشكراشی كردووه‌ كه‌، كه‌ سكرتێره‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسینیش ئێستا له‌شوێنی‌ ئه‌میندایه‌ له‌ وڵاتی‌ قه‌ته‌ر.
پێشتر، ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌، كه‌ عه‌بد حمود له‌سێداره‌ نه‌دراوه‌ به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن رایانگه‌یاندبوو كه‌، ته‌رمه‌كه‌ی‌ عه‌بد حمودیان له‌گوندی عۆجه‌ ناشتووه‌.
سر چاوە
knewsdaily.org


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر