Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۲۰, پنجشنبه

ئاگاداری بۆ گه‌شت ئازیزان راداگیه‌نین که‌ ئه‌مرۆ 11/11/2010 بابه‌تیک له‌ سه‌ر هاتۆ چۆ کردنی ئه‌ندامانی حیزبی دیۆکراتی کوردستانی ئیران بۆ سه‌فارتی ئیران

ئاگاداری بۆ گه‌شت ئازیزان راداگیه‌نین که‌ ئه‌مرۆ 11/11/2010 کاتژه‌میر 19:30 خۆله‌ک به‌ کاتی ناوه‌ندی ئه‌رۆپا بابه‌تیک له‌ سه‌ر هاتۆ چۆ کردنی ئه‌ندامانی حیزبی دیۆکراتی کوردستانی ئیران بۆ سه‌فارتی ئیران بابه‌تیک دا ده‌نین خۆشحال ده‌بین به‌ به‌شداریتان ئازیزان هه‌ر وه‌ک خۆتان ئاگاداره‌ن به‌شیکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران سه‌ردانی سفاره‌تی ئیران ده‌کن ئه‌گر ره‌خه‌نیان لی بگرین جنیۆ ده‌ ده‌ن تۆهمه‌ت ده‌ ده‌ن له‌ ئه‌م ژۆره‌دا خه‌لک ئازاده‌ چی ئه‌لیت و هیچ که‌س سۆر یان ده‌ر ناکریت ئیمه‌ باوه‌رمان به‌ ئازادی بی قه‌ید و شه‌رت هیه‌ی
le jory kurdistan Era dengi kurdistane le paltalk

-------------------------------------------------------------------


با‌نگهێشت کردنی نوینه‌رانی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ پارلمانی سوئید ئیدانه‌ ده‌که‌ین:ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 5ی نوامبری 2010 خۆپیشاندانێکی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ریکخراو و که‌سایه‌تیه‌ کورده‌کان له‌ وڵاتی سوئید، له‌ شاری ستۆکهولم به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی نواندن ده‌گه‌ڵ با‌نگهێشت کردنی ده‌سته‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئیران پیکهات.
بانگهێشتکردنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ مه‌جلیسی ئیران را، له‌ سه‌ر ئه‌رکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاتی سوئید و ره‌زایه‌تی پارتی سۆسیالدیموکرات و پارتی مۆدیرات به‌ریوه‌ چووه‌. وته‌بیژی خۆپیشاندانه‌که‌، به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن ریکخراوه‌ سیاسیه‌کورد و کوردستانیه‌کانی شه‌ریک له‌خۆپیشاندانه‌که‌ که‌ به‌شێوه‌ی خواره‌وه‌ن ئه‌و وتاره‌ی به‌ سوئیدی خوینده‌وه‌ که‌ ده‌قه‌ کوردیه‌که‌ی پیشکه‌ش ده‌کرێ.
ئاماده‌ بووانی هێژا!
ئیمه‌ ده‌مانهه‌وی به‌م شیوه‌یه نارازی بوونی خۆمان له‌مه‌ر با‌نگهێشتکردنی ده‌سته‌یه‌ک له‌ نوینه‌رانی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ پارلمانی سوئید پیشان بده‌ین و ئه‌و ریزه‌ی که هه‌م‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وهه‌م له‌لایه‌ن دوو حیزبی گه‌وره‌ی پارلمانی سوئید لییان گیرا به‌ توندی ئیدانه‌ و پرۆتۆستۆ بکه‌ین. ئه‌م رێزلێنانه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌نجامده‌درێ که‌ کۆماری ئیسلامی ئیران هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هه‌م له‌لایه‌ن ولاتانی یه‌کگرتوی ئوروپاییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گوشرای ئابووری و بایکۆتکراوه‌. حکومه‌تی ئیران ئه‌م رۆ له‌ لایه‌ن ریکخراوه‌ دیموکراتیخوازه‌کانی جیهان وه‌ک حکومه‌تیک ناسراوه‌ که‌ یارمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وی پێشکه‌شی تیروریزمی جیهانی و ده‌وله‌تانی دیکتاتۆری رۆژهه‌لاتی ناوین ده‌کات. جیگای سه‌رسورمانه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پارلمانی سوئید له‌ کاتیکدامیوانداری ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ مه‌جلیسی ئیران ده‌کات که‌ ده‌ستی حکومه‌تی ئیران سووره‌ به‌ خوێنی ژنان، دیموکراتیخوازان و نه‌ته‌وه‌ داگیرکراوه‌کان. له‌ کاتیکدا ئه‌م کاره‌ ده‌کرێ که‌ زیندانه‌کانی ئیران پرن له‌ به‌ندیانی سیاسی که‌ خوازیاری ئازادی و دیموکراتیزه‌ کردنی ئێرانن.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ نوینه‌رانی مه‌جلیسی ئیران که‌ له‌ سه‌ر داوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوئید، کارل بیلته‌وه‌ میوانداری کراوه‌، نوینه‌ری کۆماریکه‌ که‌ مافی نیوه‌ی دانیشتوانی ئیران که‌ ژنانن پیشێل ده‌کات. کارل بیلت میوانداری نوینه‌رانی ده‌سه‌لاتیک ده‌کات که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکاریه‌وه‌، سه‌نگه‌سار، ئیعدامی به‌ کۆمه‌ل، ئازارو ئه‌شکه‌نجه و هه‌روه‌ها تجاوزی جنسی زۆر به‌ ئاسایی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌. ئیستا که‌ ئیمه‌ لیره‌ کۆبووینه‌وه‌ ئه‌م جینایه‌تانه‌ زۆر وه‌حشیانه‌تر له‌ جاران به‌ریوه‌ ده‌چن.
ئیران ولاتیکی فره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ و له‌م ولاته‌داهه‌مو نه‌ته‌وه‌کان، ته‌نیا فارس نه‌بێت، له‌ هه‌مو مافێکی سه‌ره‌تایی بیبه‌شکراوون. ئه‌وه‌لین هه‌نگاوی کۆماری ئیسلامی پاش به‌ده‌سته‌لات گه‌یشتنی، ده‌ستوری جیهاد بوو بۆ سه‌ر خه‌لکی کوردستان و جولانه‌وه‌ رزگاری و دیموکراسیخوازه‌که‌ی. ئایه‌تووللا خه‌لخالی که‌ یه‌کیک له‌ مۆره‌کاراکانی ئه‌م ده‌سته‌لاته‌ بوو که‌وته‌ جی به‌جی کردنی فه‌توای جیهاد و حوکمی له‌ سیداره‌دانی ده‌یان هه‌زار گه‌نج و لاوی کوردی داو له‌ به‌ینی بردن. ئه‌م شه‌ره‌ یه‌ک لایه‌نه‌یه‌ له‌ دژی خه‌لکی کوردستان ئیستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئیستاش لاوانی دلگه‌رمی رزگاری و دیموکراسی به‌ په‌تی سیداره‌ گیانیان لێده‌ستیندرێ. کۆماری ئیسلامی ئیران له‌ ماوه‌ی سی و یه‌ک ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا به‌ جیگای دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌، خویندنگه وکارگه‌ له‌ کوردستان ته‌نیا کاری دروستکردنی به‌ندیخانه‌ی تازه‌ بووه‌ که‌ هه‌ر هه‌موویان پرن له‌ گه‌نج و لاوانی کورد. نه‌ته‌وه‌ی کورد 10 تا 12 له‌ سه‌دی دانیشتوانی خه‌لکی ئیران پێکدێنیت، که‌ چی 27 له‌ سه‌دی به‌ندیانی ناو به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریتین‌ له‌ به‌ندیانی سیاسی کورد. تاوانی به‌ندیانی کورد ته‌نیا داوای مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی خۆیانه‌ و ده‌یانهه‌وی به‌ سه‌رفیرازی بژین. ‌هه‌ر ئیستا که‌ لیره‌ وه‌ستاویین زیادتر له‌ 20 کورد حوکمی له‌ سیداره‌دانیان به‌ سه‌ر داسه‌پاوه‌ و چاوه‌روانی له‌ سیداره‌دانن.
پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌وه‌ جیگای شه‌رم و سه‌رسوورمان نییه‌ که‌ ولاتێکی دیموکراتیکی وه‌ک سوئید باوه‌شی پر له‌ رێزی میوانداری بۆ ده‌سته‌یه‌ک له‌ نوینه‌رانی جینایتکارترین رژیمی جیهان ده‌کاته‌وه‌. ئیمه‌ جاریکی دیکه‌ش بیزاری خۆمان له‌مه‌ر بانگهیشتنکردنی ده‌سته‌ی نوینه‌رایه‌تی مه‌جلیسی ئیسلامی ئیران راده‌گه‌یه‌نین و ئه‌و رێز و میوانداریه‌ی که‌ پارلمانی سوئید لییانی گرت به‌ توندی پرۆتۆستۆ و ئیدانه‌ ده‌که‌ین.
به‌ سوپاسه‌وه‌:

جونبشی دێمۆکراتیکی یارسان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئیران
کۆمه‌له‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ریکخراوی خه‌بات ی شۆرشگیری کوردستان

http://yarsan-dm.com/in/
///////////////////////////////////////
ئه‌و که‌سه‌ی ناوبژیوانی نێوان ده‌وڵه‌ت و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی کردوه‌ رایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ ئاپۆی گوتوه‌ که‌ پێویستیمان پێته‌ ناوبراو که‌ ناوی خۆی ئاشکرا نه‌کردوه‌ و هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نه‌بوه‌ سیمای نیشان بدرێ، له‌ وتوێژێکدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “ته‌ڕه‌ف” ورده‌کارییه‌کانی چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئۆجه‌لانی درکاند.

ئه‌و خۆی وه‌ک رۆشنبیرێکی کورد بۆ رۆژنامه‌که‌ پێناسه‌ کرد که‌ پێشتر له‌ ناو پارتی (HEP) دابووه‌.


ناوبژیوانکه‌ر بانگه‌شه‌ ده‌کا ده‌ستپێشخه‌ری ئاگربه‌ستی ساڵانی 1998 – 1996 و هه‌روه‌ها هی چه‌ند رۆژی رابردوو بیرۆکه‌ی ئه‌و بووه‌.


ناوبراو ده‌ڵێ: من هیچکات نه‌بووم به‌ په‌که‌که‌یی. لایه‌نگری پارتی کۆمۆنیستی تورکیا بووم و له‌ رێکخراوی لاواندا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تم هه‌بوو. ئه‌و کات په‌که‌که‌ دوو جار هێرشیان کرده‌ سه‌رم و لێیان دام. یه‌که‌مجار مه‌عسون کۆرکماز له‌ منی دا که‌ دواتر بوو به‌ فه‌رمانده‌یه‌کی گه‌ریلا.


سه‌باره‌ت به‌ چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان گوتی له‌و 30 رۆژانه‌ی دواییدا هێنده‌ی سی ساڵی رابردوو قسه‌مان کردوه‌ و شتێک نه‌ماوه‌ باسمان له‌ سه‌ر نه‌کردبێ. گوتیشی: هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئۆجه‌لان ته‌نیا بیر له‌ خۆی ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام وانییه‌. ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا بیری له‌ پاراستنی ژیانی که‌سانی شاخ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌شداری پرۆسه‌ی ئاشتی بن.


ده‌وڵه‌ت به‌ ئۆجه‌لانی گوت: . له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ پێویستیمان به‌ تۆ هه‌یه‌. ده‌وڵه‌ت وه‌ک “رێبه‌ر”ێک و که‌سێکی “ژیر” دان به‌ ئۆجه‌لان داده‌نێ.
------------------------------------------
هەڕشەكانی ئێران، هەوێنی پێوەندیی عەرەب و ئیسرائیل
ئایا لە داهاتوویەكی نێزیكدا ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر بنكە ناوكەیییەكانی ئێران؟
ئایا جیهان شەڕێكی تری ناوكەیی لە باوەش دەگرێ؟ بەپێی ئەو راپۆرتگەلەی لە ماوەی ئەمساڵدا لە میدیا رۆژئاوایییەكانەوە بڵاو بوونەتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە پسپۆڕانی بواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیان وایە لە ئایندەیەكی نێزیكدا ئیسرائیل هێرشە كتوپڕەكەی بۆ سەر ناوەندە ستراتێژییەكانی كۆماری ئیسلامی بەئەنجام دەگەیەنێ. (بەپێی زانیارییەكان كە لەلایەن رۆبێرت گەیتس/ وەزیری بەرگریی ئەمریكاوە ئاماژەی پێ درابوو، وا مەزەندە دەكرێ دەوڵەتی ئێران لە نێوان ئەمساڵ تا سێ ساڵی داهاتوو بتوانێ بۆمبێكی ناوكەیی دروست بكات).

بەڕێژەی 50% پێشبینی دەكرێ ئیسرائیل تا مانگی جۆزەردان واتە مانگی شەشەمی ۲۰۱۱ هێرش بكاتە سەر بنكە ناوكیییەكانی ئێران. بەپێی راپۆرتەكان چاوەڕوان دەكرێ ئیسرائیل لە ڕێگای ئاسمانی و بەیارمەتیی 100 فڕۆكەی شەڕی جۆڕەكانی ئێف-۱۵ ئی و ئێف-۱۶ سی ئەم مەبەستەی بەئاكام بگەیەنێ و هێرش بكاتە سەر بنكەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوچەكانی نەتەنز و قۆم و هەروەها بنكەی زانیارییەكانی ناوكەیی لە ئێسفەهان و لەوانەشە بنكەی ریاكتۆری بوشەهر یەكێكی تر بێ لە ئامانجەكانی هێرشی هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ئیسرائیل لە بەرنامە ناوكیییەكەی كۆماری ئیسلامی نیگەرانە، بەڵام زۆربەی بەرپرسە ئیسرائیلییەكان پێیان وایە ئەنجامدانی هێڕشێكی دژكردەوە بەرامبەر بە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران كارێكی ئاسان نییە و پێویستی بە پلانێكی پوخت و گونجاو و هەروەها دەستخستنی رەزامەندیی دەوڵەتە عەرەبییەكان بە تایبەت عەرەبستانی سعوودیە هەیە. سەرەڕای ئەمەش زۆربەی بەرپرسە ئەمەریكایییەكان و هەندێك لە بەرپرسە ئیسرائیلییەكانیش بۆچوونیان وایە كە لە كورت ماوەدا ئەنجامدانی هێرشێكی كتوپڕ بۆ سەر بنكە ناوكیییەكانی ئێران چارەسەرییەكی گونجاو نییە و دەبێ بەدوای دۆزینەوەی پلانێكی یەكجاری و هەمیشەییدا بن بۆ پووچەڵكردنی هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەكە و جیهاندا.

لە لایەكی ترەوە، بەپێی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ئێران روویان داوە و لە رەوشی ناوخۆیشەوە بە روونی ئاشكرایە، وا دیارە كە گەماڕۆ نێودەوڵەتییەكان لە دژی ئێران كاریگەری بەرچاویان هەبووە. سوزان مالۆنی پێی وایە كە گەمارۆكان لە سەر كۆماری ئیسلامی كێشەی گەورەیان خستووەتە نێوان مەلا شیعەكان و بەرەی ریفۆرمخوازەكان، بەڵام ئەو هەروەها پێی وایە دەرئەنجامە سەرەكییەكانی ئەو گەمارۆیانە لە درێژماوەدا باشتر هەستیان پێ دەكرێ.
بێگومان باندۆڕی ئابڵوقە نێودەوڵەتییەكان لە داهاتوویەكی نێزیكدا بەدی ناكرێ، هێشتا زووە بۆ ئەوەی ئەو گوشارە نێودەوڵەتییانە فاكتەرێكی گونجاو و راستەوخۆ بن بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوكیییەكەی كۆماری ئیسلامی، دەبێت چاواڕوانی دەرئەنجامە كۆتایییەكانی ئەم گەماڕۆیانە بین.

كۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز نەیویستووە لەبارەی دانوستاندن لەسەر بەرنامە ناوكەییەكەی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بگاتە چارەسەرێكی گونجاو، بەڵام لە راستیدا زیادبوونی گوشارە نێودەوڵەتییەكان بەرپرسانی ئەو دەوڵەتەیان ناچار كرد كە بیر لە پەنابردن بۆ مێزەكانی گفتگۆ ببەن بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوكەیییەكانی ئەم وڵاتە و بەتایبەت لەسەر پرسی یۆرانیۆم كە بتوانرێ لە وڵاتێكی تردا بێتە پیتاندن. جێی ئاماژە پێكردنە كە دەتوانرێ لە یۆرانیۆمی پیتێنراو وەك سەرچاوەیەك بۆ مەبەستی سەربازی بەكار بهێنرێ، ئەگەر كۆماری ئیسلامی لەوبارەیەوە سەركەوتوو بێ، كەواتە بیانویەكی وەدەست دەكەوێ تا بیسەلمێنێ بنكە ناوكیییەكانی بەمەبەستی دروستكردنی چەكی ناوكەیی بەكار ناهێنێ و ئامانج لە بەرنامە ناوكیییەكەی تەنیا لایەنی ئاشتیخوازانەیە. بەڵام تا ئێستە ئێران نەیتوانیوە متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست بێنێ و جگە لە ئیمزاكردنی ڕێككەوتنێك لەگەڵ توركیا و بەرازیل كە لە مانگی جۆزەردان/حوزەیرانی رابڕدوو دا ئەنجامیان دا، دەستكەوتێكی ئەوتۆی نەبووە.
قبوڵكردنی ئێرانێكی خاوەن هێزێكی سەربازیی ناوكەیی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە كارێكی ئاسان نییە
كەناڵەكانی راگەیاندن و بەرپرسە ئێرانییەكان و لە سەرووی هەموویانەوە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بەردەوام باس لە پێشكەوتنی بەرنامە ناوكییەكەیان دەكەن، بەتایبەت لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا. بە گوتەی شارەزایانی سیاسەتی نێودەوڵەتی چاوەڕوان دەكرێ ئەم پاوانخوازیانەی كۆماری ئیسلامی و هەروەها رژدبوونی لەسەر پەرەپێدانی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم، چەندان دژكردەوەی جیاجیای لێ بكەوێتەوە، لەوانە:
1) دەبێ بە زوویی هێرش بكرێتە سەر ئێران، پێش ئەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەكی ناوكەیی.

2) پێش ئەوەی ئێران ببێت بە خاوەن چەكی ناوكەیی، دەبێ هەموو دەوڵەتە دیموكراتیخوازەكانی جیهان رازی بكرێن كە گوشاری گەمارۆكان بۆ سەر ئێران بەهێزتر بكرێ.
3)دەبێ لە ئێستاوە دەست بە دیالۆگ و دانوستاندن لەگەڵ ئێران بكرێ پێش ئەوەی كاتی ئەم دیالۆگ و هەوڵە دیپلۆماسییانە تێپەڕێت.
4) لە بەرامبەر سیاسەتەكانی ئێراندا نەرمی بنوێنن و بگەن بەو بڕوایەی كە ئێرانێكی خاوەن چەكی ناوكەیی هەڕەشەیەكی وەها گەورەی نییە بۆ سەر ئاسایشی جیهان و بگرە دەتوانێ لە هاوسەنگ راگرتنی هێز لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا هاوكار و یارمەتیدەر بێ!

لە راستیدا ئەگەر ئیسرائیل لە پرسی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەكاندا بەئاكام بگات، ئەوە دەتوانێ زەبرێكی كوشندە لە سیاسەتە چەوتەكانی كۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوەشێنێ.
ئەگەر ئیسرائیل پرۆسەی دروستكردنی ئۆردوگەی نیشتەجێكردنی جووەكان رابگرێ و بیر لە چارەسەرییەكی راستەقینە بكاتەوە بۆ ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەكاندا، ئەوە دەتوانێ دەستی سیاسەتە رەشەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ تاهەتایە لە ناوچەكە بسڕێ و چیتر بوار بە كاربەدەستانی ئێران نەدات بە ویستی خۆیان لە ناوچەكەدا جووڵە بكەن و چالاك بن.

بەردەوامبوونی كێشەكان لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەكاندا، هیچ قازانجێكی نییە بۆ پەرەسەندنی ئاشتی و دیموكراسی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا و بگرە تەنیا و تەنیا ئاو لە ئاشەكەی كۆماری ئیسلامی دەكات.

بۆ گشت لایەنەكان ئاشكرایە كە دەوڵەتە عەرەبەكانیش دڵێكی خۆشیان لە كۆمارە شیعەكەی ئێران نییە و بەردەوام ناكۆكییان هەیە. بە سەقامگیركردنی ئاشتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین، ئیسرائیل دەتوانێ دەوڵەتە عەرەبییەكانیش دڵنیا بكات و ئەوانیش دەتوانن گوشارە دیپلۆماتییەكانیان لە دژی تاران بەكار بهێنن. هەروەها دەكرێ لەلایەن لۆجستیكیشەوە یارمەتیدەری دەوڵەتی ئیسرائیل بن بۆ تێكشكاندنی هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەوانەیە ئەو بیرۆكەیە بۆ زۆر كەس ئاسایی نەبێ كە دەوڵەتە عەرەبییەكان بیانەوێ یارمەتیی ئیسرائیل بدەن، بەڵام
و وەك هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر سەروەری و كیانی خۆیان سەیری دەكەن.

ئەگەر ئیسرائیل بتوانێت دڵپاكیی خۆی بە دەوڵەتە عەرەبیەكان و بە تایبەت بە عەرەبستانی سعوودیە بسەلمێنێ، ئەوە دەتوانێت بە یارمەتیی ئەوان دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكەشدا پەراوێز بخات.

هەموومان رووداوەكانی مانگی پوشپەڕ/جولای ۲۰۰۶ مان لەبیرە، لە كاتێكدا چەكدارە تیرۆریستەكانی حزبوڵای لبنان بەبەزاندنی سنوورەكانی باشووری لبنان 3 سەربازی ئیسرائیلیان كوشت و 2 سەربازی تریان بە دیل گرت، كۆمكاری وڵاتانی عەرەب ئەو چالاكییەی حزبوڵایان شەرمەزار و سەركۆنە كرد و بە چالاكییەكی نامرۆیی لە قەڵەمیان دا. كۆمكارەكە هەروەها بە مافێكی رەوای ئیسرائیلی زانی لە هەمبەر ئەو هێرشانەی حزبوڵادا بەرگریی لە هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەكانی خۆی بكات.

بەپێی ئەو دەرئەنجامانە دەتوانین بڵێین كە دوور نییە ئیسرائیل و دەوڵەتە عەرەبییەكان بتوانن بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان هاوپەیمانیەتییەكی هەرچەندە كاتیش بێ، لە دژی كۆماری ئیسلامی پێك بێنن.

سەرچاوە:
گۆڤاری ئیسرائیل-كورد ژمارە 17

//////////////////////////
کلینتون حضور ترکیه و برزیل در مذاکرات را رد کردچاپ
پنجشنبه, 20 آبان 1389 ساعت 11:04

klinton.helaliهیلاری کلینتون، وزیر امور خارجه آمریکا، روز چهارشنبه در یک کنفرانس خبری در واشنگتن، ضمن رد حضور ترکیه و برزیل در مذاکره اتمی با ایران، تاکید کرده که روند گفتگوها با جمهوری اسلامی باید در چهارچوب گروه 1+5 از سرگرفته شود.
دولت ایران، استانبول را جهت محل مذاکرات پیشنهاد داده‌ بود و ترکیه ‌نیز از این پیشنهاد استقبال کرده ‌بود. کلینتون در باره ‌میزبانی ترکیه‌ به ‌طور صریح اعلام نظر نکرد.
در حالی که ‌آمریکا می‌گوید هدف این مذاکرات باید جوانب حساس برنامه اتمی این کشور به ویژه غنی سازی اورانیوم باشد، محمود احمدی‌نژاد رئیس جمهوری ایران، روز چهارشنبه در شهر قزوین گفت که مذاکرات در مورد همکاری برای رفع مشکلات و دغدغه‌های جهانی و کمک به صلح و امنیت جهانی خواهد بود و در شرایط برابر".
همزمان رامین مهمانپرست سخنگوی وزارت امور خارجه‌ ایران روز سه‌شنبه ‌گفت: بحث هسته‌ای مذاکرات، در مورد تبادل سوخت است که‌ چهارچوب آن نیز در بیانیه ‌تهران مشخص شده ‌است.

///////////////////////

گومان له‌ سه‌ر خۆکوژی کچان له‌ باشوورچاپی بکه

jin.xosutanدوێنی له‌ شاری کفری، ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵان به‌ گولله‌ کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.
باوکی ئه‌و کچه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که کچه‌که‌ی خۆی کوشتووه‌، به‌لام به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیس، ڕوونبۆوه‌ که‌ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ ڕاست نییه‌ که‌ کچه‌که‌ خۆی کوشته‌ بێ و باوکی کچه‌که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و کچه‌ ته‌مه‌ن پازده‌ ساڵه‌، خوێندکاری ناوه‌ندی بوو که‌ حه‌وته‌مین قوربانییه‌ له‌ یه‌ک مانگی ڕابردوودا ‌له‌ هه‌رێمی گه‌رمیان، که‌ بانگه‌شه‌ی خۆکوشتنینان بۆ ده‌کر
ا.----

---------------------------------------------------------

ژنێک له‌ ئێران له‌سێداره‌دراچاپی بکه
12:30 2010-11-10

sengsarدوێنی له‌ ده‌نگوباسه‌کانماندا به‌ گوێره‌ی هه‌واڵنێری حکوومه‌تی" ئیسنا" ڕامانگه‌یاند که‌ دوێنی سه‌رله‌به‌یانی 5 جه‌وان له‌ شاری" گونبه‌د کاوس" له‌ سێداره ‌درابوون.
به‌ گوێره‌ی دواین زانیاریه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و 5 که‌سه‌ ژنێکیتر له‌ هه‌مان گرتووخانه‌ له‌ سێداره‌دراوه‌.
به‌و پێیه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا هه‌ریکه‌م 258 که‌س له‌ ئێران له‌سێداره‌ دراون.
له‌لایه‌کیتر ماڵپه‌ڕی" ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" له‌ زمانی محه‌مه‌د ئه‌مین، جیگری کونسولی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه‌، که‌ ڕژیمی ئێران ته‌رمی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی له‌ ئێران له‌ سێداره‌ ده‌درێن راده‌ستی ئه‌فغانستان ناکاته‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناوبراو ده‌زگای دادی کۆماری ئیسلامی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سزای له‌سێداره‌دانی سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر 127 که‌سی ئه‌فغانیدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له‌ ئێران نزیکه‌ی 3 هه‌زار ئه‌فغانی به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر