Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آذر ۲, سه‌شنبه

قدرت تخریب ویروس استاکس ‌نت




قدرت تخریب ویروس استاکس ‌نت

واشنگتن پست: ویروس استاکس ‌نت یک ویروس کامپیوتری است که برخی از محققان می ‌گویند مشخصا برای هدف قرار دادن دستگاههای سانتریفیوژ در ایران طراحی شده تا سرعت چرخش آنها را از کنترل خارج نماید.

دیوید آلبرایت از مؤسسه علوم و امنیت بین ‌المللی در واشنگتن در این باره می گوید، ویروس استاکس ‌نت قادر است سرعت سانتریفیوژها را مافوق ظرفیت معمولشان بالا ببرد و به 1410 هرتز یا دور در ثانیه برساند و ناگهان سرعت را به 2 دور در ثانیه برگرداند که این کل عملیات را مختل و بعضی از سانتریفوژها را در روند این کار تخریب می ‌کند.

--------------------------------------------


لەپیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كۆمپانیا توركییەكان ئاڵای عێراقیان لەبری ئاڵای كوردستان هەڵكرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری پیشەسازی حكوومەتی عێراق و باڵیۆزی كۆماری چیك لەعێراق، لەبارەی شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ وارڤین دوان و كردنەوەی پێشانگاكەیان بۆ پتەوكردنی پەیوەندی ئابووری هەرێم بەوڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەئەرێنی لەقەڵەمدا، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو كۆمپانیا توركییەكان وێڕای بەشدارییان لەپیشانگاكە، ئاڵای عێراقیان لەبڕی ئاڵای كوردستان هەڵكردبوو.

بەرهەم ساڵح: لەسلێمانی و دهۆكیش ئەو پیشانگایە دەكەینەوە

تێكەڵبوونی زمانی 25 دەوڵەت و دیالۆگكردن بەزمانی ئابووری كەرنەڤاڵی شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بوو كەلە پاركی سامی عەبدولڕەحمان لە 18ـی مانگی رابردوو بەبەشداری 850 كۆمپانیا دەستیپێكردو 4 رۆژی خایاند. كۆمپانیای وڵاتانی ئەمریكا، ئەورووپاو رۆژهەڵاتی ناڤینیش بەشداربوون. 50%ـی كۆمپانیاكان بۆیەكەمجاربوو روو لەو پیشانگایە بكەن و 20%ـی كۆمپانیاكانی دیكە پێشتریش لەپێشانگاكانی هەرێم بەشدارییانكردبوو، هەروەها 30%ـی كۆمپانیاكانی دیكەش لۆكاڵیبوون. كۆمپانیاكان بەئاڵای وڵاتەكەیان و هەرێمی كوردستان بەشدارییان لەو پیشانگایە كرد، جگە لەكۆمپانیاكانی توركیا كە لەبریتی ئاڵای هەرێمی كوردستان، ئاڵای عێراقیان لەگەڵ ئاڵای وڵاتەكەیان هەڵكردبوو.

ئامانج لەهاتنی كۆمپانیا بیانییەكان واژۆكردنی گرێبەستبوو لەگەڵ سەرمایەگوزاران و كۆمپانیاكانی هەولێر، تالەهەرێمی كوردستان بریكاری كۆمپانیاكانیان هەبێت. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د.بەرهەم ئەحمە ساڵح، ئامادەی كردنەوەی ئەو پێشانگایە بوو، كردنەوەی پیشانگاكەی بەهەنگاوێكی بایەخدار بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم وەسفكرد. د.بەرهەم، لەوەڵامی پرسیارێكی وارڤین لەبارەی ئەو پیشانگایەوە گوتی:"هەوڵدەدەین ئەو پیشانگایە لەپارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان وەك دهۆك و سلێمانی بكەینەوە، تازەمینەی زیاتر بۆ وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان بڕەخسێت". د.بەرهەم، هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆمپانیا بیانییەكان دەربڕی و جەختی لەوەكردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت لەكردنەوەی ئەو جۆرە پیشانگایانەو ئەو هەنگاوەشی لەچوارچێوەی ستراتیژییەتی حكوومەتی هەرێم بەبایەخدار زانی.

لەو پیشانگایەدا، وەزیری پیشەسازی حكوومەتی عێراق فەوزی هەریری بەنوێنەرایەتی حكوومەتی عێراق بەشداریكردو رایگەیاند، ئەو جۆرە پیشانگایانە هەنگاوی بایەخدارن بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق. فەوزی هەریری، لەوەڵامی پرسیارێكی وارڤین لەبارەی تێڕوانینی حكوومەتی عێراق بۆ ئەو پیشانگایانە گوتی:"هەولێر بووەتە سەنتەرێكی بەهێزی بازرگانی بۆ هەموو عێراق و ئەمەش بۆ بەهێزبوونی كەرتی ئابووری لەهەرێمی كوردستان و عێراق، گرنگە".

كۆمپانیا توركییەكان ئاڵای عێراقیان هەڵكرد

ئەگەرچی ژمارەی كۆمپانیاكانی توركیا لەهەرێمی كوردستان دەگاتە نزیكەی 500 كۆمپانیاو لەو ژمارەیەدا نزیكەی 200 كۆمپانیای ئەو وڵاتە لەشەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لەڕووی كەرەستەی جوانكاری و ماڵ و بوارەكانی كەرەستەی ئەندازیاری بەشدار بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی وڵاتەكەیان دان بەئاڵای هەرێمی كوردستاندا نانێت، كۆمپانیاكانیشیان لەهەولێر ئاڵای عێراقیان لەبریتی ئاڵای هەرێمی كوردستان هەڵكردبوو. وارڤین لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای عێراق، پەیوەندی بەژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا توركییەكان كرد، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بدەن.

كۆماری چیك لەهەولێرەوە هەنگاو بەرەو بەغدا دەنێت

ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیاكانی كۆماری چیك لەو پیشانگایەدا بەشداربوون. ئەوان پێشتر رەشنووسی پڕۆژەی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانیان ئامادەكردبوو. كۆمپانیا چیكییەكان بۆ هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دوكان پڕۆژەیان هەبوو، تا لەورێگەیەوە لەو دوو بەنداوە بتوانرێت ئاوی زیاتر یەدەك بكرێت و وزەی زۆرتری كارەبای لێبەرهەمبهێنرێت. لەبارەی بەشداری كۆمپانیاكانی كۆماری چیك لەهەولێر، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك تۆماس بۆیار جەختیكردەوە ئەمڕۆ چیكییەكان لەهەولێرن و بایەخ بەوەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان دەدەن، لەداهاتووشدا ژمارەی كۆمپانیاكانیان لەهەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت. هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك دەڵێ"لەهەولێرەوە هەنگاو بەرەو بەغدا دەنێین، چونكە ئەمڕۆ هەولێر وەك سەنتەرێكی بازرگانی بەهێز لەعێراقدا دەبینرێت".

لەدووهەم رۆژی پیشانگاكە كۆماری چیك لەهەولێر كۆنفڕانسێكی بەبۆنەی بەشداری زۆری كۆمپانیاكانیان لەهەولێر سازدا. لەبارەی بایەخی ئەو رۆژە بەلای كۆماری چیكەوە، باڵیۆزی كۆماری چیك لەعێراق برۆنسلاڤا تۆما شۆڤا تایبەت بۆ وارڤین گوتی"هەولێر شارێكی ئارامەو كۆماری چیك زیاتر بایەخ بەوەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان دەدات". ئەو بۆ زیاتر برەودان بەپتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و چیك، گوتی كەلە پلانیاندایە كۆنسوڵگەری وڵاتەكەیان لەهەولێر بكەنەوە، تا لەورێگەیەوە زیاتر پەیوەندی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی چیك بەهێزتر بكرێت.

خاوەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانی: 60%ـی كارمەندانی كۆمپانیاكەمان ژنە

پەیوەندی ئابووری ئەڵمانیاو هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەرچوونی یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2006 دەستیپێكردو لەشەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێریش ژمارەیەكی بەرچاو لەكۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە دەبینرا. كۆمپانیا ئەڵمانیەكان لەبواری كەرەستەی ئەندازیاری و میكانیك بەشداریان هەبوو. كۆمپانیای MRـی ئەڵمانی كەرەستەی ئەندازیاری و كارەبایی هەبوو. ئەوكۆمپانیایە لە 23 دەوڵەت لقی هەیەو 2700 كارمەندی هەیەو ساڵانە داهاتی فرۆشتنی لە 500 ملیۆن یۆرۆ تێدەپەڕێت. رێكخەری ئەو كۆمپانیایە لەهەولێر بەناوی"كریش"خۆی ناساند و بۆ وارڤین گوتی"كاری ئەو كۆمپانیایە بەستنی رێكخستنی سیستەمی كارەباو ویستگەی كارەباییە". ئەو هەروەها دەڵێ 60%ـی فەرمانبەرانی كۆمپانیاكە ژنن و بەپێوستیشی زانی رێژەی ژن لەنێو كۆمپانیاكاندا زۆر بێت، تا بەوهۆیەوە بتوانرێت ژن لەبواری وەبەرهێناندا خاوەن سەرمایەی خۆی بێت.

تەنیا كوردی



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر