Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۲۷, پنجشنبه

ئامانج کولیایی وه‌لامی داواکارییه‌که‌ی کاک حسه‌ین یه‌زدانپنا له‌ باره‌ی وه‌تۆویژ ده‌داته‌وه‌

ئامانج کولیایی وه‌لامی داواکارییه‌که‌ی کاک حسه‌ین یه‌زدانپنا له‌ باره‌ی وه‌تۆویژ ده‌داته‌وه‌.
ئامانج کولیایی

کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کودستان، له‌پاش ئه‌وه‌یکه‌ بۆ یه‌که‌مجار داواکارییه‌که‌ی بۆ وتووێژ(که‌ له رێگای کاک عه‌لی قازییه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئێمه‌ی کردبوو)ره‌ت کرایه‌وه‌، بۆ جاری دووهه‌م له‌ رێگای دۆستێکی نزیکه‌وه‌ ئه‌و داوایه‌ی به‌ ئێمه‌ راگه‌یاندووه‌ و خوازیاری سازدانی دانیشتن و وتووێژێکی 3 لایه‌نه‌یه‌.

له‌ کارێکدا که‌ پێوه‌ندیی به‌ مه‌سه‌له‌گه‌لێکی وه‌کوو چالاکیی شه‌به‌که‌یه‌کی به‌رفراوان و رێگه‌پێدراوی کۆماری ئیسلامی له‌ نێو حیزب، تیرۆر و رفاندن و بێ سه‌روشوێن کردن و ئه‌شکه‌نجه‌ی مرۆڤ و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و ... هتد هه‌یه‌، بێگۆمان ناکرێ هه‌نگاوه‌کان شاراوه‌ و به‌ دوور له‌ چاوی بیر و ڕای گشتی هه‌ڵبگیردرێن، بۆیه‌ خوازیارین هه‌ر کارێک که‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌کرێ، ئاشکرا و به‌ ئاگاداریی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ بێ.
ئێمه‌ وه‌ک رابردوو دیسانه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌م کێشه‌گه‌له‌ به‌ چه‌شنێک نین که‌ بکرێ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌. له‌وه‌ش بترازێ، ئێوه‌ به‌ به‌ڵێنه‌ جێ به‌ جێ نه‌کراو و خه‌ڵک خه‌ڵه‌تێنه‌کانی رابردووتان سه‌لماندووتانه‌ که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خوازیاری ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌ و نایاسایی و سه‌ره‌ڕۆانه‌کانتان و چاه‌سه‌ریی کێشه‌کان نین و لای ئێوه‌ بێده‌نگ کردن و ده‌رمانخواردکردن و بێ سه‌روشوێنکردنه ‌ وه‌ڵامی سکاڵا و قسه‌ی خه‌ڵک.
به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ داهاتوو به‌هانه‌یه‌ک نه‌هێڵینه‌وه‌ و باوه‌ڕ به‌ وتووێژ و دیالۆگی خۆمان بسه‌لمێنین، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ ئاماده‌ی دانیشتن ده‌بین:
یه‌که‌م: ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێک له‌ لایه‌ن پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ که‌ تێیدا راستگۆیانه‌ و به‌دوور له‌ شانۆگه‌ریی دووباره‌، له‌لایه‌که‌وه‌ راستییه‌کان و بوختانه‌کانی ماوه‌ی رابردوو بۆ بیروڕای گشتی روون بکرێنه‌وه‌ و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ داواکارییه‌که‌تان بۆ وتووێژ بکرێ.
دووهه‌م: دانیشتنه‌که‌ تایبه‌ت ده‌بێ به‌ پێشکه‌شکردنی دووایین وه‌ڵام و داکۆکیی ئێوه‌ له‌ سه‌ر تاوان و سیاسه‌ته‌ نایاساییه‌کانتان، نه‌ک هیچ جۆره‌ سات و سه‌ودایه‌ک.

/

(وا دیاره‌ له‌م رۆژانه‌دا هه‌ڵبه‌ستنی شتی ناڕاست یان به‌ وته‌ی کاک حوسه‌ین"درۆ" بووه‌ته‌ شتێکی باو‌ و به‌ عه‌یبه‌ نازانرێ، بۆیه‌ خراپ نییه‌ لێره‌دا ئێمه‌ش چه‌ند درۆیه‌ک ئاراسته‌ی بیر و ڕای گشتی بکه‌ین. هیوادارین ئه‌م کاره‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کاک حوسه‌ین و کاک شه‌ماڵ و ... هتد واز له‌م هه‌ڵوێستانه‌ بێنن و لێمانگه‌ڕێن و ئێمه‌ش نه‌که‌نه‌ هاوده‌می خۆیان، تکایه‌! )زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ پاش نزیک به‌ 20 ساڵ له‌ خه‌باتی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌، هه‌ندێک رووداو و پێشهات بوونه ‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆخساری سیاسیی شاراوه‌ی به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان بۆ ده‌رکه‌وێ و 4 دانیشتن و چه‌ند رێککه‌وتنێک له‌ نێوان کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و کاک شه‌ماڵ پیران و کاک رزگار عه‌بباسزاده‌ و که‌سێکی نه‌ناسراو له‌ لایه‌ک و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، له‌ ساڵی 2003 دا ئاشکرا ببێ.فیداکاری و باوه‌ڕ و هێزی پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌ و رۆژنامه‌وانێکی موخلیسی کورد، بوون به‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ - له‌پاش ئه‌وه‌ی به‌ ره‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌ و دڵسۆزی و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتیی هه‌ندێک له‌ دام و ده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌رمانخواردکردن و رفاندن و زیندانی کردنی شاراوه‌ رزگاری بوو- ماسک له‌ رۆخساری زۆر که‌س له‌ پارتی ئازادیی کوردستان هه‌ڵبگیردرێ و رێککه‌وتننامه‌یه‌ک به‌م ناوه‌رۆکه‌ی خواره‌وه‌ ئاشکرا ببێ:

"1- گۆڕینی ناوی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانRUK بۆ پارتی ئازادیی کوردستان PAK.
2- رێکخستن و دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، به‌م چه‌شنه‌: سه‌رۆکایه‌تی ، مه‌جلیسی گشتی، کۆردیناتۆر و ... هتد.
3- "پووشش" و پاڵپشتیی راگه‌یاندن له‌ ئینشعاباتی نێو کۆمه‌ڵه‌ و حیزبی دیموکرات و سازمانی خه‌بات، هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا.
4- رێکخستن و ناردنی خه‌ڵکانی ئاژاوه‌گێڕ بۆ ناو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ پێناو خۆشکردنی ئاگری ناکۆکییه‌ نێوخۆییه‌کانیان.
5- رێگادان به‌ دامه‌زرانی ناوه‌ندێکی رێژیم له‌ پارتی ئازادیی کوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌:
A: تیرۆر، ده‌رپه‌ڕاندن و وه‌ده‌رنانی ئه‌و پۆتانسیله‌ شۆڕشگێڕییه‌ی جه‌زبی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌بێ.
B:قاچاخی ........
C:تێکدانی کۆمه‌ڵگای باشووری کوردستان له‌ رووی ئه‌خلاقییه‌وه‌.
D:.................. (ئه‌م خاڵه‌ راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێناکرێ.)
6- گه‌یاندنی زانیاریی به‌ئه‌نقه‌ست له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ کاک حوسه‌‌ین یه‌زدانپه‌نا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌ "هێزه‌کانی عێراق" تا به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ ئاست دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامیدا پێگه‌که‌ی گه‌وره‌تر بێت، به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانیی لێ بکرێ.
7- دانانی سناریۆی هه‌وڵی تیرۆری حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له‌ لایان تازه‌لاوێکی سنه‌یی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له‌ ساڵی 2006 دا‌، بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بکه‌نه‌وه‌ له‌ ئاستی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردیدا.
8- به‌کوشتدانی 2 فه‌رمانده‌ی نیزامی به‌ ناوه‌کانی "حوسه‌ین بانه‌زێڕی" و "سابیر ستاری" به‌ مه‌به‌ستی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌ر له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌م.
9- ئاشکراکردن و درکاندنی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی بوونی پژاک، له‌ لایه‌ن حوسه‌ین یه‌زدانپه‌ناوه‌(وه‌ک یه‌که‌م که‌س، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک وابزانن ته‌واو دژ به‌ پژاکه و بیروڕای گشتی به‌ لاڕێدا به‌رن.‌)
10- ناوبردنی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له‌ پاڵ حدکا و کۆمه‌ڵه‌ به‌ "گرووهبانی میلیشیای 20 که‌سه.‌"
11- به‌کوشت دان و به‌ گرتن دانی که‌سانێک له‌ ناوخۆی وڵات به‌ مه‌به‌ستی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی حوسه‌ین یه‌زدانپه‌نا. (بۆ نموونه‌ له‌ 2005 دا کوشتنی وه‌حشیانه‌ی سه‌ید که‌ماڵ ئه‌سفه‌ره‌م "شوانه‌ سه‌ید قادر" و ... هتد.)


له‌ ده‌وری ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ ئێران، حوسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له‌گه‌ڵ ره‌وتی رێفۆرمخوازی نێو ده‌سه‌ڵات رێک که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ خه‌ڵک بکات بچنه‌ پای سندووقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌وان بده‌ن. دوواتر له‌ لایان رێکخستنه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌(ئوسوولگرایان) داوای ئه‌وه‌ی لێ کرا که‌ باسی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی و نفاق له‌ نێوان سه‌رانی حکوومه‌تدا بورووژێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو به‌ ده‌ستی باڵی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست بدا که‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له‌ ناوخۆدا به‌ڕێکه‌وتووه‌، به‌ ده‌سکردی "مونافقین" بناسرێ.رێککه‌وتنی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێفۆرمخوازه‌کان، ساردیی خستووته‌ نێوان ئه‌و و ئوسوولگه‌راکانی ده‌سه‌ڵاتدار. به‌ کوردی و به‌ کورتی، کێشه‌کانی سه‌رانی رێژیم له‌ (به‌شێک له‌) سه‌رکردایه‌تیی پارتی ئازادیی کوردستانیشدا‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو و هه‌یه‌‌.
پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ که‌ داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر ته‌نیا ئاگاداری به‌شێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ن (واته‌ هه‌ندێک مه‌سه‌ڵه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ خاڵی پێنجه‌مه‌وه‌،) به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی کار و چالاکییه‌کانی به‌شێک له‌ پارتی ئازادییان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌.ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ دانیشتنه‌کانی ماوه‌ی رابردووی ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆرگانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، بێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه‌ نه‌بێ و دیسانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ وه‌ک داواکاری، داوا له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمیان کردبێ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌دا بێ هه‌ڵوێست بن و خۆ گێل بکه‌ن. هه‌رچه‌ند که‌ له‌ رێبازی پاکی بارزانی چاوه‌ڕوانی قبووڵی ئاوها داواکارییه‌ک ناکرێ و دڵنیاین به‌ هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ک و به‌تایبه‌ت حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تاوانباران قۆڵبه‌ست ده‌کرێن و رێگای هه‌ڵاتنیان لێ ده‌گیرێ و رسوا ده‌بن.جێی خۆیه‌تی لێره‌دا داوا له‌ حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌ جۆراوجۆره‌کانی کوردستان بکه‌ین بایکوتی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و تاقمه‌ سه‌ربه‌کۆماری ئیسلامییه‌که‌ی نێو پارتی ئازادیی کوردستان، بکه‌ن.
هاوکات هیوادارین به‌ یارمه‌تیی هه‌موو لایه‌ک کۆتایی به‌ ته‌مه‌نی شێرپه‌نجه‌ی ناو پارتی ئازادی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان بهێنین. چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و پشتیوانیی هه‌موو لایه‌ک و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی کردنی ئێوه‌ین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر