Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۲۵, سه‌شنبه

ئاگاداری ئه‌را گه‌شت شیعردۆستیله‌ ئه‌زیز

وەیشێوە دوسدارەیل شێعر و هونەر خەوەردار کەیم، لە روژ چوارشەمە 17-11-2010 سائەت 15ێ نیمەڕودویا، ڕێزدار علی مهرابی لە بەرنامەێ ئێوارەباش کوردستان، نەوروز تێ‌و بەشێک

لە دیوانە تازەکەێ وە ناو خاک و خەێاڵ، پێشکەش وە تماشاچیەیل خوەشەویست کەێت.

ئاوات خوازیم کە گشت شێعر و هونەردوسێک بتوانێت گوڵێک لەی بوسانە بچنێت وەختێ خوەشێک بوەێتە سەر.

وەگەرد قەدر و هورمەت کوردانە سایت یارسان د‌م


منابع سایت جونبش دموکراتیک یارسان

http://yarsan-dm.com/in/

--------------------------------------

دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی (29ی ئوکتوبر /7ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) کاتژمێری 15:22 ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی سوپای پاسداران له‌ شاری جوانڕۆ روویدا .

به‌ پێی هه‌واڵی ماڵپه‌رێ کوردیی" رۆژهه‌ڵات نیوز" ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ که‌ له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری جوانڕۆش هه‌ستی پێکراوه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری جوانڕۆ له‌ یه‌کێک له‌ بنکه‌ چه‌کدارییه‌کانی سوپای پاسداران له‌و شاره‌دا روویداوه‌ و پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ش دووکه‌ڵێکی ره‌ش به‌ به‌رزایی 250 مه‌تر له‌و شوێنه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌‌.

له‌ هۆکار و هه‌ژماری کوژراو یان برینداربووانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ هیچ هه‌واڵێک له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌ و تا ئێستاش به‌رپرسه‌ حکوومه‌تییه‌کانی ئێران هیچ لێدوانێکیان له‌و باره‌وه‌ نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ له‌و رۆژانه‌ی دواییدا، جموجۆڵی هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ‌لێ شاری جوانڕۆ رووی له‌ زیادبوون کردووه‌ و ئه‌و ره‌وشه‌ ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

ئاماژه‌ ده‌کرێ که‌ پێشتریش، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌(12ی ئوکتۆبر/20ی ره‌زبه‌ر) ته‌قینه‌وه‌یه‌کیتری به‌هێز له‌ پادگانی "ئیمام عه‌لی"ی سه‌ر به‌ سپای پاسداران له‌ شاری خوڕماوای ناوه‌ندی پارێزگای لوڕستان روویدابوو؛ ه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 18 که‌س له‌ هێزه‌کانی سوپای پاسداران کوژران و 12 که‌سیش بریندار بوون.

//////////////////////////////

اول آخر یار: هاوڵاتیەیل ئەزیز خوەیشکو برا یارسانەکان،ئیمسالیچ جور ساڵەکەنتر وەرە پیری خاونکار پیروزوە چیمن و ئەرا چەن روژتر خاونکار بوتە مێوان گشت ماڵێکی یارسانی. خاونکار جەژن مقاومت و

فەداکاری سلطان سەحاک و یارەکانێ،جەژن شادی و خوەشی گشت یارسانیکی وە باوەرە. ئیمسالیچ جور ساڵەکانتر وە بونەێ هاتن جەژن پیرۆز خاونکار فدراسیون سەراسەری یارسان لە دەیشت وڵات پیروزبایی گەرم خوەێ ئاراستەێ گشت یارسانیک کەێت لە هەر گوشەێ دونیا وە تایبەت یارسانیەیل ناو وڵات. ئومێدواریم جەژن خاونکار ئیمساڵ وە خوەشی و سەربەرزی بوەینە سەر و لە کنار خانەوادە و کەس وکارتان وە یەک شاێ بینوە.

جارێکتر خاونکار لە گشت لاێک پیرۆز بۆوت

فدراسیون سەراسەری یارسان لە دەیشت وڵات

سوئد ١٥.١١.٢٠١

http://yarsan-dm.com/in/

---------------------------------

Fateh Aresh

وێرای ڕێز و سڵاوم! هه‌روه‌ک هه‌مووان ئاگادارین ئایینی یاری ئایینێکی له‌ مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه‌ که‌ له مێژویی ته‌مه‌نی خۆی دا له‌گه‌ڵ هێره‌ش ئایینه‌کانی دیکه‌ روبه‌رو بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ خۆشییه‌وه‌

هێشتاکه‌ ئه‌و ئایینه‌ کۆنه‌ که‌ ئێستاکه‌ بووه‌ته‌ ئایینی به‌شێکی که‌م له‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌رده‌وام به‌ مێژویی پرله‌ پێچ و هه‌ورازی زیاد ده‌بێت. هه‌روه‌ک هه‌مووان ئاگادارن له‌م سه‌رده‌مه‌ش دا که‌ به‌ سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیا و بوژانه‌وه‌ی فیکری ناوبانگه‌ هێشتاکه‌ ئایینی یاری هه‌ر له‌ خه‌ته‌ری هێرش دایه‌ و نه‌یارانی هه‌وڵی خۆیان بۆ هه‌رچی لاوازترکردنی ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌ده‌ن، که‌ له‌م قۆناغه‌ دا ده‌تووانین به‌ شێوه‌یی روون و ئاشکار قامک بخه‌ینه‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک گه‌وره‌ ترین نه‌یاری ئایینی یاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ئه‌و رژیمه‌ له‌ هه‌موو ئیماکاناتی مه‌وجود که‌ڵک وه‌رده‌گڕێت و له‌ هه‌موو رێگه‌یه‌که‌وه‌ وارد ده‌بێت تا به‌ڵکو ئه‌و یادگاره‌ مێژویه‌یی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ ده‌ستی فه‌رامۆشی بسپێدڕێت.

هه‌روه‌ک بۆ خۆتان قامکتان خسته‌وه‌ته‌ سه‌ری و منیش وه‌ک تاکێکی کورد بۆ خۆم له‌ مێژه‌ له‌ هه‌وڵ و کداره‌کانی ئه‌و رژیمه‌ دیکتاتۆر و بێ مه‌نتێقه‌ ئاگادارم، رژیم هه‌وڵ ده‌دات تا به‌ شێوه‌های جۆرباجۆر، له‌ کاناڵ های موخته‌لفه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی‌ فیکری لاوانی یاری دا ئاڵ و گۆر پێک بێنێت، له‌ هێندێک ناوچه‌ دا هه‌وڵ ده‌دات تا له‌ زاکیره‌ی لاوانی یاری دا ئاڵ و گۆری نه‌ خوازراو دروستکات بۆ ئه‌م کاره‌ش له‌ ئامرازی وه‌ک دروست کردنی نه‌وعێک عه‌یبه‌ (عه‌یب گه‌ری‌) یان ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێت مافی هاووه‌لاتیت هه‌بێت وا باشه‌ وه‌ک ئێمه‌ بیت که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.

من بۆ خۆم مرۆڤێکم که‌ پێم وایه‌ که‌ ئایین "مه‌زهه‌ب" له‌ سه‌ر پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ئاکامی خه‌راپ داده‌نێت و هه‌ر ئایینێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت هه‌وڵ ده‌دات تا مافی دیموکراتی ئایینه‌کانی دیکه‌ ژێر پێکات یان دروستی ئایینه‌کانی دیکه‌ به‌ڕێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. ئه‌وه‌ راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌‌ هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌ ئایین دار و بێ ئایینه‌وه‌ کاتێک ده‌تووانن به‌ شێوه‌ییه‌کی شارستانییانه‌ پێکه‌وه‌ بژین، هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی که‌ له‌ جارنامه‌ی مافی مرۆڤ دا هاتووه‌ کاتێک ده‌سته‌ به‌ر ده‌بێت که‌ حکومه‌تێکی سکولار دیموکراتمان هه‌بێت. که‌وابوو باشتروایه‌ که‌ هه‌موو وه‌زه‌و تووانی خۆمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی ئه‌و شێوه‌ فیکره‌ ته‌رخان که‌ین تا به‌ڵکوو بتووانین له‌ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئایین و به‌رد باران نجاتمان بێت، ئه‌وه‌ش که‌ ئیستاکه‌ وه‌ک مدافیعی ئایینێک ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌نووسم پێم وایه‌ که‌ رژیم حاکم به‌سه‌ر وه‌ڵات دا به‌ شێوه‌یه‌کی غه‌یره‌ دیموکراتیک و سیستووماتیک ئایینی یاری له‌ ژێر گوشار ناوه‌ و هه‌ر مرۆڤێکی ئازادی خواز، دیموکرات ده‌بێت له‌و حاله‌ته‌دا دیفاع له‌ مافی ئازادی فه‌ردی، سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکات تا چه‌وسانه‌وه‌، سه‌رکووت و زۆرداری که‌م بێته‌وه‌.

بێشک لاوانی یاری له‌ نێوخۆیی وه‌ڵات دا بۆ خۆیان مرۆڤی ئاگا، نیشتمان په‌روه‌ر، با فیکرن و باش ده‌زانن که‌ ئه‌وه‌ عه‌یب نییه‌ که‌ مرۆڤ چ ئایینێکی هه‌بێت یان بێ ئایین بێت. ئه‌وه‌ عه‌یبه‌ که‌ مرۆڤ له‌ ناسنامه‌یی خۆی، له‌ باوه‌ڕێک که‌ بۆخۆی به‌ دروستی ده‌زانێت حاشاکات، ئه‌وه‌ عه‌یبه‌ که‌ مرۆڤ له‌ موقابیل کارێک یان مافێکی دیموکراتی و ئینسانی خۆی دا هه‌ویه‌ت و ناسنامه‌یی خۆی له‌ ده‌ست بدات، به‌داخه‌وه‌ ده‌بێت بڵێن که‌ ئه‌و که‌سانه‌یی که‌ له‌ موقابیل مافێکی ئینسانی خۆیان دا حازه‌ره‌ن مافێکی دیموکراتیان له‌ ده‌ست بده‌ن کێشه‌یان هه‌یه‌ و ناتووانن جێگه‌ی بروابن، له‌ روانگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ مرۆڤ ئایینی هه‌بێت فه‌رق ناکات سوونی، شیعه‌، یاری یان هه‌ر ئایینێکی دیکه‌ی هه‌ بێت، ئه‌گه‌ر قه‌رار واییه‌ که‌ ئایین داربین باشتر واییه‌ هه‌ر ئه‌و ئایینه‌یی که‌ پێی گۆش کراوین هه‌مان بێت و گۆڕینی ئایین یان بڕوا له‌ وه‌ڵاتێکی دیموکرات و سکولار دا کێشه‌ نییه‌ به‌ڵکوو مافێکی دیموکراتییه‌ هه‌رکه‌سه‌ به‌ڵام من پێم واییه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ له‌ وه‌ڵاتێکی وه‌ک ئێراندا تاوانه‌، کاتێک ده‌ڵێن تاوانه‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤێکی هه‌لپه‌ره‌ست "ئۆپۆرتۆنیست"، به‌رژه‌وه‌ندی خواز ده‌تووانێت زۆر کێشه‌یی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵکانی تر دروست کات. لێره‌دا مه‌به‌ست باری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌ له‌ حاله‌ت دیکه‌ دا مرۆڤ هه‌له‌ ده‌کات و کاتێکیش که‌ زانی هه‌ڵه‌ی کرده‌وه‌ یان بۆیان رونکرده‌ وه‌ که‌ کاره‌که‌ی، ره‌فتاره‌که‌ی هه‌ڵه‌ بووه‌ ده‌بێت دنان به‌ هه‌ڵه‌که‌ی خۆی دا بنێت.

له‌ کۆتایی دا به‌بۆنه‌یی هاتنی مانگی پێرۆزیی خاوه‌نکار مانگی عیباده‌تی یاریستانییه‌کان پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ڕێزدارانی یارسانی و هه‌موو رۆژگه‌وانانی یاری ده‌که‌م، هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌که‌شتان پیرۆزبێت. بروخێ کۆماری سه‌رکووت و زۆرداری ئیسلامی ئێران، سه‌رکه‌وێت خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بۆ دابین کردنی کوردستانێکی فیدراڵ و دیموکرات و دور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ جه‌وسانه‌وه‌یه‌ک.

فاتح ئاره‌ش

http://yarsan-dm.com/in/

هیچ نظری موجود نیست:

پست کردن نظر