Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۲۱, چهارشنبه

باڵیۆزی نوێ ئەمەریكا نامەیەكی ئۆباما بە بارزانی دەگەیەنێت


باڵیۆزی نوێ ئەمەریكا نامەیەكی ئۆباما بە بارزانی دەگەیەنێت
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 9/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز پۆڵ سه‌تفین كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ دیدارێكدا، به‌رێز پۆل سه‌تفین وێرای خۆناساندن، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا و رایگه‌یاند كه‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بێت و به‌وردیش ئاشنای مێژووی گه‌لی كوردستانه‌ و ده‌زانێ ئه‌و گه‌له‌ چه‌ندین قوربانیداوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رۆژێكی وا و هه‌وڵیشده‌دات بوونێكی به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌رێمدا هه‌بێت و به‌خۆیشی ببێته‌ كه‌ناڵێكی راسته‌وخۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و پێدانی بایه‌خی زیاتر و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستانیشدا هه‌یه‌ به‌ره‌وپێشتری ببات و سه‌باره‌ت به‌ عێراقیش ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقێكی فیدراڵ و دیموكراتدایه.
بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌رێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بۆ خواست و ئاماده‌یی خۆیشی خسته‌ڕوو بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌ پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانی و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و رایگه‌یاند كه‌ بوونی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێم وێرای ئه‌وه‌ی ئومێد ده‌به‌خشێته‌ خه‌ڵكی كوردستان دڵنیایان ده‌كاته‌وه‌، هاوكات ئاره‌زوویه‌كی پته‌ویان هه‌یه‌ له‌ پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ له‌ نێوان هه‌ر دوولادا هه‌یه‌.
ئه‌مه‌و كونسوڵی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای راده‌ستی بارزانی كرد كه‌ تیایدا به‌رێزیان ته‌ئكیدی بۆ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا هه‌میشه‌ جێی بایه‌خی ئه‌ون و پێكه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌مووان.
malpress.com
--------------------

ئەشواق جاف: بڕگەی 5ی ماددەی 121ی دەستوور، مافی بەدامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم داوە

ئەشواف جاف، ئەندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاماژە بەوە دەكات، دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، بەپێی دەستوور دامەزراوە و دەستورییە.
ئەشواق جاف رایگەیاندووە، مەبەست لە پێكهێنانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دانانی ستراتیژیەتێكە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان.
جاف ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجوومەنەكە و پێكهێنانی بەپێی بڕگە 5ی ماددەی 121ی دەستوری هەمیشەیی عێراق بووە و كورد ئەو مافە دەستورییەی بەكارهێناوە.
malpress.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر