Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۲۳, جمعه

حەکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە زۆتەرین کات ئەندامانی پارتی چارە سەری دیمۆکراتی کوردستان ئازاد بەکن


بە ناوی کاربەدەستانی ئاژانسی دەنگوباسی کوردستان داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان  دەکین کە ئەندامانی پارتی چارەسەری دیمۆکراتی کوردستان ئازاد بەکن لە جیاتی دەستبەسەر کردنی ئەو تیکۆشرانە جاش .وسیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەست بەسەر بەکن 
دیارە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی پارتی چارەسەری دیمۆکراتی کوردستان لە سەر داوای رەسمی دەولەتی تورکیایە چۆۆنکە 
٧٥٠ کومپانیای تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئیش دەکەن  زۆربی ئەو کومپانیانە سەر بە دەزاگا هەوالگرەکانی رەژیمی تورکیان
دەبێت ئیمە بە رۆحیەکی برادرانە نەوتوایەتیانە سیری یەکتری بەکین  ریز لە بیر رای یەکتر بەگرین  تا نەتەوەکمان یک دەنگ یک ریز بێت لە بەرانبەر دۆژمنانی گەلەکماندا.

///

پارتی چاره‌سه‌ری‌: پارتی ئه‌ندامه‌كانمان ده‌ستگیرده‌كات 

زۆر جار به‌ بیانوی نه‌بونی مۆله‌ت له‌ کاتی هاتووچۆکردنی هه‌ڤاڵانمان له‌ نێوان شاره‌کاندا، له‌لایه‌ن بازگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌، ئاسته‌نگی بۆ هه‌ڤاڵانمان دروست ده‌که‌ن و زۆر جاریش به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک ده‌ستگیر ده‌کرێن."
وته‌بێژی‌ پارتی چاره‌سه‌ری‌ دیموكراتی ده‌ڵێت له‌ بازگه‌كانی سنوری‌ پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئه‌ندام‌و كادره‌كانیان ده‌گیرێن‌و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌كرێت.

هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وته‌بێژی‌ پارتی چاره‌سه‌ری‌ دیموكراتی ده‌ڵێت، له‌بازگه‌كانی سنوری‌ ده‌سه‌لاتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامه‌كانیان ده‌گیرێن‌و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌كرێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌،"سێ هه‌ڤاڵمان به‌ناوه‌کانی لیلی، نالین، لاوکۆ به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ و کارووباری ڕێکخستن ویستویانه‌ بچنه‌ قه‌زای(مه‌خمور)، به‌ڵام له‌ لایه‌ن بازگه‌ی مه‌خمور دوای کاتژمێرێک ڕاگرتنیان له‌ به‌ر خۆره‌تاو دواتر ڕێگه‌یان به‌ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ نه‌داوه‌ و به‌رپرسی بازگه‌که‌ به‌ هه‌ڤالانیان ڕاگه‌یاندوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆتان نییه‌ بچنه‌ ناو مخمور و دواتریش ناسنامه‌کانیان لێوه‌رگرتوون و ناوه‌کانیان لای خۆیان تۆمار کردووه‌." 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌: 


پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان داوای روونکردنه‌وه‌ له‌ ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ده‌کات 

پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌ باشوری کوردستان دریژه‌ به‌ خه‌بات و تیکۆشانی دیموکراتیانه‌ی خۆی ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا زۆر جار به‌ بیانوی نه‌بونی مۆله‌ت له‌ کاتی هاتووچۆکردنی هه‌ڤاڵانمان له‌ نێوان شاره‌کاندا، له‌لایه‌ن بازگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌، ئاسته‌نگی بۆ هه‌ڤاڵانمان دروست ده‌که‌ن و زۆر جاریش به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک ده‌ستگیر ده‌کرێن. هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رواری (12/ 7 / 2012) سێ هه‌ڤاڵمان به‌ناوه‌کانی لیلی ، نالین، لاوکۆ به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ و کارووباری ڕێکخستن ویستویانه‌ بچنه‌ قه‌زای(مه‌خمور)، به‌ڵام له‌ لایه‌ن بازگه‌ی مه‌خمور دوای کاتژمێرێک ڕاگرتنیان له‌ به‌ر خۆره‌تاو دواتر ڕێگه‌یان به‌ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ نه‌داوه‌ و به‌رپرسی بازگه‌که‌ به‌ هه‌ڤالانیان ڕاگه‌یاندوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆتان نییه‌ بچنه‌ ناو مخمور و دواتریش ناسنامه‌کانیان لێوه‌رگرتوون و ناوه‌کانیان لای خۆیان تۆمار کردووه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر دوو هه‌ڤاڵی ترمان، که‌ پۆلیسن به‌ ناوه‌ی فرهاد و گه‌ردی له‌ لایه‌ن ده‌زگای پاراستن به‌مه‌به‌ستی لیکۆلینه‌وه‌ بانگهێشتکراون، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌کو(پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ) داوا له‌ ئاسایشی گشتی ده‌که‌ین ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان بۆ ڕای گشتی روونبکه‌نه‌وه‌ و لێکۆلینه‌وه‌ و به‌ دواداچون بۆ ئه‌و جۆره‌ ئاسته‌نگیانه‌ بکات ئه‌گه‌ر بریاری ئاسایش نییه‌ ئه‌و کات پیویسته‌ به‌رپرسی ئه‌و بازگه‌یه‌ محاسبه‌ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆشیانه‌ به‌رامبه‌ر به‌(پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان) و گرتویانه‌ته‌ به‌ر ئه‌وا ئه‌و کاره‌ به‌ کاریکی نه‌شیاو ده‌بینین و خزمه‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نیوانمان ناکات و پێویسته‌ ده‌ست له‌وکاره‌ هه‌ڵبگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌لوێستی ترمان ده‌بێ.

ووته‌ بێژی

پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان

////////////////////////////

 بەریز مەسروور بارزانی: پێویستم بە هاوكاری و پشیتیوانیە


مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاشكرای دەكات، پێویستی بەهاوكاری و پشتیوانی خەڵكانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر هەیە.
لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لە وەڵامی پیرۆزباییەكان و پشتوانی هاووڵاتیانی كوردستان لە پۆستی نوێدا، مەسروور بارزانی ئاماژە بەوە دەكات، كە پێویستی بەهاوكاری و پشتیوانییە.
ئەمەش دەقی پەیامەكەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمە:
خوشك و برایانی خۆشەویست
پڕ بەدڵ سوپاستان دەكەم بۆ ناردنی پەیامەكانتان بۆ پشتیوانیكردن و پیرۆزبایی بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركە نوێیەكەم.
هیوادارم لە ئاست متمانەی ئێوەی ئازیزدا بم، بێگومان پێویستم بە هاوكاری و پشتیوانی بەردەوامی ئێوەی خۆشەویستە.
سەركەوتوو بن
مالپرەس
------------------------------------



 سند؛ هزاران پاسدار در کشتار مردم سوريه مشارکت دارند

طبق مکاتبات مؤسسه استراتفور Stratfor که توسط ويکی ليکس فاش شده، گزارش شده است که هزاران تن از اعضای سپاه پاسداران و همچنین نيروهای حزب الله لبنان در فرماندهی سرکوب و کشتار مردم سوريه شرکت دارند.
در ايميل های استراتفور که برای ارگان های دفاعی و امنيتی آمريکا اطلاعات جمع آوری می کند، تصريح شده است، افراد مسلح رژيم تهران و حزب الله، سربازان سوری را که دستور شليک عليه تظاهرکنندگان را اجرا نمی کنند، اعدام می کنند.
در ايميل استراتفور از قول يک منبع داخلی خاطرنشان شده است که در سوريه دستکم سه هزار تن از پاسداران و دو هزار نيروی مسلح حزب الله حضور دارند.
در اين مکاتبه همچنین گفته شده که پاسداران رژيم تهران، فرماندهی و هدايت لباس شخصی های مسلح رژيم بشار اسد را برای سرکوب مخالفان برعهده دارند.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر