Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۴, چهارشنبه

یه‌كێتی به‌ره‌و ئێران ده‌ڕوات. ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و ئێرانه‌ نه‌ك رۆژئاوا


یه‌كێتی به‌ره‌و ئێران ده‌ڕوات. ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و ئێرانه‌ نه‌ك رۆژئاوا

راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینانی
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل: كوتله‌ى سه‌در ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ تاڵه‌بانى له‌ ژێر فشارى ئێراندا بووه‌
ئاسۆ محه‌مه‌د: دۆستایه‌تی یه‌كێتی و ئێران له‌ دۆستایه‌تی هه‌ر هێزێكی تری كوردستانی به‌هێزتره‌


بۆ زانیاری زیادتر لە سەر 
خواندن مطالب دیگر کلیک بەکن 



چه‌ند مانگێكه‌ دۆخی سیاسیی له‌ عێراق به‌ قه‌یرانێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت. گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا بۆته‌ مه‌یدانێك بۆ كێبڕكێ و ململانێی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌و نێوه‌نده‌دا ململانێی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا یه‌كێكه‌ له‌ قورسترین ململانێكانی هه‌نووكه‌ له‌ عێراقدا. كورد به‌شێكی گرنگی ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه‌ كه‌ دژی مالیكی هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێت، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی هه‌موو قورسایی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ لادانی سه‌رۆك وه‌زیران. یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌كی كورد له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كۆك بوون له‌سه‌ر لادانی مالیكی، به‌لاَم دواتر گووتار و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، كه‌ هه‌ڵوێستیان له‌ لادانی "مالیكی"یه‌وه‌ بۆ دایه‌لۆگ گۆڕی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه‌ ئه‌م گۆڕانه‌ له‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ داخوازیی كۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای قودسه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ندێك له‌ چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و ئێران ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی پێیوایه‌: به‌رله‌وه‌ى باسى هه‌ڵوێستى ئێستاى تاڵه‌بانى و یه‌كێتى بكرێت، پێویسته‌ سه‌یرى ئه‌و باكگراونده‌ بكرێت، كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیى نێوان تاڵه‌بانى و ئێران ده‌كات. پێشتر قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر تاڵه‌بانى ده‌كرا گوایه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌ و كاریگه‌ریى ئێرانى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌وانه‌ به‌رپرسى پێشووى موخابه‌راتى عێراقى لیوا محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هوانی له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لشرقیه‌ به‌ ئاشكرا وتى "تاڵه‌بانى ئه‌فسه‌رى فه‌یله‌قی قودسه‌ و زه‌ڵماى خه‌لیل زادیش ئه‌مه‌ ده‌زانێت". شه‌هوانى دواى رووخانى به‌عس به‌رپرسى موخابه‌رات بوو. جیا له‌وه‌ش مه‌شعان ئه‌لجبورى له‌ رۆژنامه‌كه‌ى نوسیبووى "تاڵه‌بانى یارى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئێران ناتوانێت بیكات، چوونكه‌ ئێران چاك له‌ یارییه‌كانى تاڵه‌بانى ده‌گات".
ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندیى به‌رجه‌سته‌كراو له‌ نێوان تاڵه‌بانى و ئێران چه‌ند جارێك به‌دكراوه‌ له‌وانه‌ش له‌ شه‌ڕى ناوخۆ، به‌لاَم ده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر تاڵه‌بانى كراوه‌، به‌ گومانێك بزانین، به‌لاَم به‌لاى زۆر كه‌سه‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى به‌و دواییه‌ى تاڵه‌بانى ئه‌و گومانانه‌ى سه‌ره‌وه‌ تۆختر ده‌كاته‌وه‌، من بۆ كارى رۆژنامه‌وانى له‌ نزیكه‌وه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكى كوتله‌ى سه‌در كرد، ئه‌وانیش به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ تاڵه‌بانى له‌ژێر فشارى ئێرانه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش به‌لاى زۆربه‌ى كورده‌وه‌ جێگاى داخ و مخابن بێت".
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل، وتیشی "ئه‌گه‌ر وابێت ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى تاڵه‌بانى چى ده‌بێت؟ یه‌كه‌م شت ترازانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بارزانى هه‌یه‌تى، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا له‌ زارى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ گومانێك له‌ هه‌ڵوێستى تاڵه‌بانى نه‌دركاوه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى تاڵه‌بانى به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بڕوات لایه‌نه‌كانى ترى عێراقیش له‌ تاڵه‌بانى نیگه‌ران ده‌بن، واته‌ تاڵه‌بانى ده‌كه‌وێته‌ نێوان دوو هه‌ڵوێست یان ره‌زامه‌ندیى لایه‌نه‌كانى عێراق، ئه‌وانه‌ى كه‌ نه‌یارى مالیكین، یان ده‌بێت ره‌زامه‌ندیى ئێران به‌ده‌ست بهێنێت، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتى و تاڵه‌بانى گرنگ بێت، چوونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى تاڵه‌بانى و یه‌كێتى وه‌ك په‌یوه‌ندیى بارزانى و پارتى نییه‌، له‌ حاڵه‌تێكشدا پاراستنى په‌یوه‌ندیى ئێران له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌ گرنگه‌، به‌دووریش نازانرێت رۆژانى داهاتوو هه‌ڵویستى ئه‌و قورستر بێت، له‌ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێ له‌م دوو به‌رژوه‌ندییه‌، ره‌نگه‌ زیره‌كى سیاسیانه‌ى تاڵه‌بانیش وا بكات، كه‌ ته‌جاوزى ئه‌وه‌ بكات، خۆى و یه‌كێتى له‌ ئیحراجبوون بپارێزێت".
هاوڕێ باخه‌وان، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی پێیوایه‌: ئه‌م مه‌یل گۆڕین و مه‌یل تازه‌بوونه‌وه‌ی حزبه‌كان، شتێك نییه‌ په‌یوه‌ندیی به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت به‌ تایبه‌تی، به‌ڵكو ئه‌مه‌ كارێكه‌ كه‌ ره‌گوڕیشه‌ی نه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مانی میرنشینه‌كانی كورد، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ خودی دروستبوونی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ك (نه‌ته‌وه‌)یه‌ك. ئه‌و فره‌ ره‌گه‌زانه‌ی كه‌ كوردیان پێكهێناوه‌، هێشتا له‌ بۆته‌ی كوردا نه‌تواونه‌ته‌وه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست پێكبهێنن، بۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌و شێوه‌ به‌ش به‌شییه‌ ره‌فتار ده‌كه‌ن و ئه‌م له‌دژی ئه‌و ده‌بێته‌ نۆكه‌ری عوسمانی و ئه‌وی تریش ده‌بێته‌ نۆكه‌رێكی بێنرخی سه‌فه‌وی!.. هه‌ر بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی یان به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌درێژایی مێژوو له‌ كوردستاندا بوونێكی به‌رچاوی نه‌بووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كورد نه‌بێته‌ خاوه‌نی ماڵی خۆی.
هاوڕێ باخه‌وان له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیشدا وتی: خوێندنه‌وه‌ی من بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دوو هێزه‌ ته‌نیا كۆپییه‌كی میرنشین و هۆزه‌كانی جارانن و ئێستا ناوێكی تریان له‌خۆیان ناوه‌! هه‌ر بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نییانه‌ی خۆیان له‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌یه‌، ئه‌و ره‌فتارانه‌شی كه‌ ده‌یكه‌ن ته‌نیا كۆپییه‌كی ره‌فتاری میرنشین و هۆزه‌كانه‌ و شێوازه‌كه‌یان گۆڕیوه‌! ئه‌گینا له‌ چاوگدا هه‌ر هه‌مان ره‌فتارن. جاران هۆزه‌كان خه‌رمانی یه‌كترییان ده‌ستووتاند، چوونكه‌ خه‌رمان سه‌رچاوه‌ی هێز و زینده‌گیی هۆزه‌كانی به‌رامبه‌ری بوون، ئێستا خه‌رمان سووتاندن بووه‌ته‌ باره‌گا سووتاندن، چوونكه‌ باره‌گا سه‌رچاوه‌ی هێز و زینده‌گیی هۆزه‌ نوێیه‌كانن.
ئاسۆ محه‌مه‌د، چاودێری سیاسیی پێیوایه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌تینی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی سلێمانی بۆته‌ گۆڕه‌پانێكی به‌هێزی ته‌راتێنی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران "ئیتلاعات". ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ وتیشی: به‌ ئاشكرا ده‌بینرێت ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و ئێرانه‌، ته‌نانه‌ت له‌ بواری سه‌رمایه‌گوزاریی له‌ شاری سلێمانی ئه‌مه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌، چوونكه‌ زۆرترینی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ ناوچه‌ی نفوزی یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن كۆمپانیا ئێرانییه‌كانن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پارتی ئاڕاسته‌كه‌ی به‌ره‌و توركیا و رۆژئاوایه‌، بۆیه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن كۆمپانیا توركی و رۆژئاواییه‌كانن. له‌ پرسی ئه‌م دواییه‌ی عێراقیشدا ئه‌وه‌ به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وت یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ به‌ خاتری ئێران پشت بكاته‌ هاوپه‌یمانه‌ ستراتیجییه‌كه‌ی "پارتی" كه‌ ساڵی 2009 له‌ مه‌رگ رزگاری كرد. كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین دۆستایه‌تی یه‌كێتی و ئێران له‌ دۆستایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێكی تری كوردستانی قووڵتر و به‌هێزتر و به‌تینتره‌
---------------

پەکەکە ٣٠ سەربازی تورکی کوشت و هەلیکۆپتەرێکیشیان بەردایەوە

پێنوسەکان
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG به‌ لێدوانێک سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورک له‌ناوچه‌کانی باکوری کوردستان و شه‌ڕ و پێکادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی گه‌ریلا و سه‌ربازانی سوپای تورک له‌ شه‌مزینان و ده‌وروبه‌ری رایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی پێکادانه‌کاندا له‌ شه‌مزینان زیاتر له‌ (30) سه‌رباز کوژراون.
HPG ده‌ستنیشانی کرد که‌ سوپای تورک دوابه‌دوای پێکادانه‌که‌ به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ی پێکادانه‌که‌ و دواتریش به‌ کۆپته‌ر و چه‌کی قورس ناوچه‌که‌ی به‌ خه‌ستی بۆردومان کردووه‌ و HPG رایگه‌یاند:" له‌ناوچه‌ی شیتازان گه‌ریلاکانمان کۆپته‌رێکی جۆری سکۆرسکیان تێکشکاند و گورزیان له‌ دوو کۆپته‌ری تر دا"
لەماوەی ئایندەدا، ته‌واوی ورده‌کارییه‌کان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر