Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۱, جمعه

سەرچاوەیەکی ئاگادار نی ویستوە ناوەی بەهێندرێت لە هێزی پیشمەرگەی کوردستان بە ئاژانسی دەنگوباسی کوردستانی راگەیاند


بەربەرەکانیەی ئیدئۆلۆژی لە کوردستان  دا لە نیۆان ریکخراوەکانی کوردستاندا لە بەرژەوەندی کی داییە؟ دووژمنانی کورد تاتیکەیان زۆرە و یەکیک لە تاکتیکە نەزۆکەکانی دووژمنانی کورد  لە ریگای فکری و ئیدئۆلۆژییەوە کە کورد دەدەن بە گەژ کوردا بۆ گەێشتن بە ئامنجە گەلاوەکانیان دژ بە نەتەوەی کوردبەریک لە سەرکردە ساویلکە و نەزانیش دەکەونە داوەی دووژمنانی گەلی کوردەوە و دەبنە پاریزەری بەرژەوەندیەکانی دووژمنان دژ بە نەوەتەکەیان .


سەرچاوەیەکی ئاگادار نی ویستوە ناوەی بەهێندرێت لە هێزی پیشمەرگەی کوردستان  بە ئاژانسی دەنگوباسی کوردستانی راگەیاند کە داخسنتی سنۆرەکانی باشۆری کوردستان بە رۆیی رۆژئاوایی کوردستاند بە فەرمانی راستەوەخۆیی  رەجەب تەێب ئەردۆغان ئەو کارە ئەنجام دراوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا داوایی لە بەریز نێچێروان بارزانی کردوە کە سنۆرەکانی خۆیان بە رۆیی رۆژئاوایی کوردستاندا دابەخەن و بەوەردی سنۆرەکانی خۆیان بەخنە ژیر چاوەدیرێەوە تا چەکدارەکانی نیاری تورکیا نەتوانن رەخنە بەکەن بۆ ناو خۆیی ئەو وەلاتە.
بەریز نێچێروان بارزانیش بە داود ئەۆغلۆیی  وەتەوە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمیردا وەلامی ئەرێنیتان پی دەدێن  داوەکانتان دەخەێنە سەر چاوەمان  سنۆرەکانی خۆمان بە رۆیی رۆژئاوایی کوردستان دادەخەێن.
ئایا داخستنی سنۆرەکانی رۆژئاوایی کوردستان لە لایەن حەکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بەرژەوەندی کی داییە؟
سەرچاوە ئاژانسی دەنگوباسی کوردستان


سنوری هەرێمی کورستان بە ڕوی مناڵانی برسی و لێقەوماوی ڕۆژئاوای کوردستان دا داخراوە!!!!
‌من بە هەمو کێشەو کەم و کوڕیەکانەوە کوردستانی باشورم خۆش دەوێت، هەمیشەش ئامادەی گیان بەخت کردن بووم لە پێناوی دا، لە ڕوی کینەو حیزبایەتیەوە هیچ نامهەوێت لە دژی حکومەتی هەرێم بکەم، بەڵام هەی دادو بێداد چۆن ویژدانێک قبوڵی ئەوە دەکات دەرگا لە براکەی خۆت نەکیتەوە کە ئەوڕۆ موحتاجی تۆیە?
‌چۆن دەبێ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێدەنگ بن لە بەرانبەر ئەو سیاسەتە کە خزمەت بە گەلەکەمان ناکات، میدیاکان بۆو لە بەرچی دەنگیان خنکاوەو لە بەرانبەر سنور بەستنی حکومەتی هەرێم بە ڕۆی برا کوردەکانمان دا بێدەنگن?
‌ئایا ئەویە ڕێز لە یێکگرتن و بە یێکتر گوتن برا و هاوخوێن؟
‌ئەی کە تۆ سنور دەبەستی، دەبێ داگیرکەر چی بکات؟
‌باشە گەلی باشور خۆی توشی ئەو نەهامەتیەو ماڵوێرانیە هاتۆتەوە، هەر وەک ئاگادار بوین داگیرکەرانیش سنوریان بۆ وان کردبۆوە!!!!!
‌باشە یانی حکومەتی هەرێم لەوان داگیرگەر ترە و هیچ بۆی گرنگ نیە کە پارچەیێکی تری کوردستان ئازاد ببێت، یان ئەو دژایەتیە بۆچی؟
‌من لە ئێستاوە دەڵێم ئەگەر برایەتی ئەوە بێت، ئەو برایەتیەم ناوێت!!!!؟
‌لە کاتی تەنگانە لە گەڵم من نەبیت، سنورم لە سەر داخیت و لە بەرانبەر تورکیەی داگیرکەر کە ئەو هەمو دژایەتیە دەکات بێدەنگ بیت وە بەڵکو هاوکاریشی بکەیت، دەی وەڵا ئەوە هیچ برایەتیێک نیە!!!!
‌بەو سەرمایە سنور بە سەر مناڵی ڕۆژئاوا دا داخیت، لەو کاتە مێژویە وە زێڕینە کە هاتۆتە بەر دەرگا ناڕازی بیت، من نازانم تۆ چیت دەوێت!!!!
‌من دڵنیام گەلی ڕۆژئاوا سەردەکەوێت، چۆن خاوەن ئیرادەیێکی پاک و ئاگرینن، هەمو دەردێک تەعەمول دەکەن، بەڵام پێم ناڵێن لە داهاتودا بە چە چاوو ڕوێکەوە بە من دەڵێی برا، هاو دین و ئیمان خوێن، خاوەن یێک مێژو، خاوەن یێک سەرکردە، ئای لەو سیاسەتە چەوتە کە پیاو شەرمی پێدێت.
‌سنور بکەنەوە، ئەگینا ئابڕوتان نامێنێت، داوای لێبوردنیش بکەن لە مناڵانی دەست و قاچ تەزیو لە سەرمای زستان دا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر