Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۰, دوشنبه

بەریز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پیشمەرگە لە شاری کەرکوک دلی کوردستان دەکات


بەریز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پیشمەرگە لە شاری کەرکوک دلی کوردستان دەکات

مه‌سعود بارزانى سەردانى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە له‌ که‌رکوک ده‌کات


بە مەبەستى بەسەرکردنەوه‌ى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، مه‌سعود بارزانى  سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دووشەمە سەردانى سنوورى پارێزگاى کەرکوکى کرد ، لەوانە سنوورەکانى شارۆچکەکانى  لەیلان و پردێ و زنجیرە چیاکانى کڵورو دۆمەڵان و سێ کانیان ، بێ ئەوەى سەردانى کەرکوک بکات و چاوى بە ئیدارە و ئەنجومەنى پارێزگاکەى بکەوێت.
ڕێبوار تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک وتى ئێمە وەکو ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک  بانگێـشت نەکرابووین بۆ پیشوازیکردنى، بەڵام هاتنی بۆ کەرکوک بەمەبەستى بەدواداچون بو ئەو بارودۆخەى ئێستا لە سنوورى پاریزگاکەدایە و بە تایبەتى لەو گۆڕانکاریانەى لە ڕووى هێزى سەربازیەوە چ لە هێزەکانى پـێشمەرگە و چ لە ئۆپه‌راسیۆنى دیجلە بێت، بۆ ئەوەى لە ئایندەدا ببێتە بارێکى سیاسی وتوووێژى لەسەر بکرێت .
نه‌جات حسێن ئەندامى تورکمانى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک وتى ئێمە وەکو تورکمان لاریمان لە سەردانەکەى بارزانى نى‌یە بۆ کەرکوک لە بەر ئەوەى لە کەرکوک کێشە دروست بووە لە نێوان هەرێم و ناوەنددا.مازن عەبدولجەبار وتەبێژى لیستى ئەلعێراقیە لە کەرکوک وتى لێدوانەکانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى هێزەکانى پێشمەرگە لە کەرکوک زۆر باش بوون ، تایبەت بۆ بە هێورکردنەوى بارودۆخەکە .
http://www.dengiamerika.com/content/article/1561874.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر