Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۶, چهارشنبه

خۆپیشاندانی جەماوەری خەلکی ئەنبار ئەلرۆمادی دژ بە سیاسەتی نوری مالکی و هەلسۆکەوتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەل خەلکی ئەنباردا

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ ڕۆژئاوای عێراق به‌رده‌وامه‌

خۆپیشاندانی جەماوەری خەلکی ئەنبار ئەلرۆمادی دژ بە سیاسەتی نوری مالکی  و هەلسۆکەوتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەل خەلکی ئەنباردا

///
تظاهرات مردم استان الانبار علیه سیاست نوری مالکی رئیس وزرای عراق و این اعتراضات به دستگیری  نگهبانان وزیر اقتصادی عراق که خود نیز اهل انبار میباشد  صورت گرفته است 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران که‌س له‌ شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق خۆپـیشـاندانیان سـازکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی.
ڕافع عیسـاوی که‌سـایه‌تی سووننه‌ و وه‌زیری دارایی عێراق وتارێـکی پـێشـکه‌ش به‌ خۆپـیشـانده‌ران کرد و تیایدا گوتی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ تایفه‌گه‌رایی نیـیه‌، به‌ڵـکو بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مه‌ له‌ هه‌ر کوێـیه‌ک بکرێت. هه‌روه‌ها ڕه‌تیکرده‌وه‌ خۆپـیشـاندانه‌که‌ بۆ پشـتیوانیکرد له‌و و پاسه‌وانه‌کانی بێت، ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ تاوانی تێرۆرسـتی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتگیرکران.
هاوکات له‌ شـاری فه‌لـلوجه‌ش به‌ هه‌زاران که‌س بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گردبوونه‌وه‌ و ئه‌و ڕێگه‌ سه‌ره‌کیـیه‌یان بڕی که‌ به‌غدا به‌ سوریا و ئوردن ده‌به‌سـتێته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌تای ژماره‌یه‌ک له‌ پاسه‌وانه‌کانی عیسـاوی ده‌سـتگیرکراون، ئاسـتی ناڕه‌زایی سووننه‌کان زیادیکردووه‌، ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق پشـتگوێـیان ده‌خات و ناڕه‌وایـیان له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌کات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر