Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۸, سه‌شنبه

لە وەلاتی سۆئید مافی مندالان پێشێل دەکڕێت



لە وەلاتی سۆئید مافی مندالان پێشێل دەکڕێت

زیاتر لە ٣ هەزار مناڵ بێ خانوون

فێرگەکانی سوید زانیارییە نهێنییەکانی منداڵان ناپارێزرن

لەساڵی ٢٠٠٧ ـەوە وەزیری کاروباری مناڵان و بە ساڵاچووان ماریا لارشۆن بەڵێنی دا کە چیتر مناڵان لە ماڵەکانیان دەر نەکرێن، ٦ ساڵ دوای ئەوە زیاتر لە ٣ هەزار مناڵ تا ئێستا لە لایەن  دەزگای دەباغە kronofogden ـەوە لە ماڵەکانیان دەر کراون، هەر ئەمساڵ لانی کەم ٤١١ مناڵ بێ ماڵ و خانوو ماونەتەوە. بەلام ماریا لارشۆن دەڵیت کاتی دەوێت تا کاروبارێکی ڕیک و پێک لە کۆمۆنەکاندا بەڕێوە بچێت و ئامانجی لارشۆن ئەوەیە کە هیچ کەسێکی مناڵدار لە خانووی خۆیدا دەر نەکرێت، بەڵام بە بۆچوونی یوهان کرانتز کە کۆنترۆلی چالاکیەکان دەکات لە دەزگای دەباغە ئەو ئامانجەی لارشۆن خەیاڵییە، لە ڕاستیدا ئەوەندە ئاسان نییە، چوونکە هەمیشە کەسێک هەر بەر ئەکەوێت کە مناڵی هەبێت. ئەگەرچی ماریا لارشۆن دەزانێت کە ئەمە ئامانجێکی دژوارە بەڵام پێی باشە کە هەر بۆ ئەو ئامانجە تێبکۆشن، تا هیچ مناڵێک بێ ماڵ و ڕێگا نەمێنێتەوە و دەر کرێت لە جێگای گەرمی.
Foto: Ingvar Karmhed/Scanpix

ئەو منداڵانەی بەهۆی جۆراوجۆر، شوێن و زانیاریی تاکەکەسیان بە نهێنی پارێزراوە زیاتر لە جاران لە مەترسیی ناسرانەوەدان. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەی ناوەندی حوکوومەت بۆ کاروباری زانیاریی کۆمپیوتەری کردوویەتی زۆر کۆمۆنی سوید خاوەنی سیستەم و روتینی شیاو بۆ پاراستنی ئەم زانیارییانە نیین. ئولریکا هارنێسک، پارێزەری ئەم ناوەندە دەڵێ لە هەندێ کۆمۆندا زۆر کەس و لایەن هەن کە دەستیان بەم زانیارییە نهێنییانە ڕادەگات. جاری وایش هەیە کۆنترۆڵ بەسەر ئەوەدا ناکرێ کە ئاخۆ کێ و بۆچی ئەم زانیارییانەی بەکارهێناون تا بکرێ پێش بە بەکارهێنرانی لەلایەن کەسانی نابەرپرسەوە بگیرێ.
ناوەندی حوکوومەت بۆ کاروباری زانیاریی کۆمپیوتەری بۆ نموونە سەیری ئەوەیان کردووە کە فێرگەکانی ٢٣ کۆمۆنی وڵات بە چ شێوەیەک زانیاریی تاکەکەسی و ناونیشانی شاراوەی ئەم منداڵانەیان بەکارهێناوە. ئەنجامەکەی دەریدەخات کە گرفتی گەورە لەمناوەدا هەن.
کەچی دامەزراوەی ناودێر بە ماڵی گشت منداڵان (Stiftelsen Allmänna Barnhuset) کە ماوەیەکی درێژە لەم پرسەدا چالاک بووە، ئەم ئەنجامەی بەلاەوە سەیر نییە. سەرۆکی ناوەندەکە بوودیل لۆنگبەری دەڵێ دوو دەزگەی باج و سندووقی بیمە، بەباشی لەگەڵ ئەم پرسە رەفتاریان کردووە بەڵام فێرگەکان و ناوەندگەلی کاتی ئازادی قوتابیان، خاوەنی روتینی پێویست بۆ ئەم کارە نین.
لە سویددا زیاتر لە ٤٠٠٠ منداڵ هەن کە زانیارییە تاکەکەسییەکانیان بەهۆی جۆراوجۆر شاراوەیە و ئەمە زۆربەی جاران بە هۆی هەڕەشە لە دایکیانەوە بووە.

http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5385279
----------------------
Foto: Fredrik Sandberg/Scanpix

وێنەی ڕووتی منداڵانی سویدی زیاتر لە جاران بڵاودەبێتەوە

منداڵێکی یەکجار زۆری سویدی لە ماوەی ئەمساڵدا تووشی تاوانکارانی وێنەگریی جنسی منداڵان بوون (barnpornografibrott) و تا ئێستا وێنەی ڕووتی ٢٤ منداڵی سویدی دۆزراونەتەوە. ئەم ڕێژەیە ساڵی رابردوو تەنیا ٧ منداڵ بوو.
لێرەدا تەنیا باسی ئەو وێنە ڕووتانە دەکرێ کە لەسەر ئینترنێت بڵاوبوونەتەوە و زۆرجار خزم، ئاشنا یا کەسێکی نزیکی ئەو منداڵەی لە پشتە کە هەم دەسدرێژیی کردۆتە سەری و هەم وێنەڕووتەکانیشی بڵاوکردۆتەوە. بیۆرن سێلستروێم لە ناوەندی پۆلیسی سەراسەریی تاوان (Rikskriminalen) بە تلەڤزیۆنی سوید دەڵێ هەر ئەو نزیکبوونەش وای کردووە کە ئێمە ساناتر تاوانکاران بدۆزینەوە، بەڵام هاوکات زۆرجاریش کاری دۆزینەوەمان لێ پووچەڵ دەکاتەوە، بەتایبەت کاتێ منداڵ، بەو کەسە نزیکەی وەفادارە یان ناوێرێ ناوی بێنێ.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5385262
-------------------
Foto: TullaMaja Fogelberg

نەخۆشخانەی سوندسڤاڵ دەبێ تاوانە بدات

نەخۆشخانەی سوندسڤاڵ لەوانەیە مەجبوور بێ دوو میلیۆن کرۆن وەک تاوانە بدات.
دەزگای حوکوومەتیی کەشی کار (Arbetsmiljöverket) لەم نەخۆشخانەیەی خواستووە کە ئەم تاوانەیە بدات لەبەر ئەوەی هەلومەرجی کار لە ناوەندی فریاگوزاری و بەشی دەرمانیی ئەم نەخۆشخانەیە وەک ئەوەی شیاوە ببێ، نییە.
لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نەخۆشخانەی سوندسڤاڵ مەحکووم کرا کە لەبەر کەشی خراپی کلینیکێکی دەرمانیی خۆی، ٥٠٠ هەزار کرۆن تاوانە بدات. ئێستاش ئەوا نەخۆشخانەکە لەسەری کراوە کە دوو میلیۆن کرۆنی دیکەش بدات لەبەر خراپبوونی هەلومەرجی خراپی ئەم دوو ناوەندەی تری، لە بەراورد لەگەڵ ئەوەی دەزگای حوکوومەتیی کەشی کار هەمیشە داوای کردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر