Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۴, جمعه

پژاك پشتگیری خوى ‌بۆ ماته‌مینی‌ رۆژی‌ پینجشه‌مه‌ راگه‌یاند


پژاك پشتگیری خوى ‌بۆ ماته‌مینی‌ رۆژی‌ پینجشه‌مه‌ راگه‌یاند


بۆ گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و سەرجەم مرۆڤدۆستان
ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز لە گوندی شیناوێ لە کارەساتێکی دڵتەزێن دا ٣٧ کچی مناڵ بە هۆی سووتانی قوتابخانەکەیان تووشی سووتان بوون کە بە داخەوە دوو کەس لەوان گیانی لە دەست دا. ئەو رووداوە کارەساتێکی ئاسایی نییە و تەنیا نابێ وەک ئەنجامی کەمتر خەمی چەند کەسێک و چەند بەرپرسیارێکی دەولەتی لێک بدرێتەوە. ئەو کارەساتە ئەنجامی سیاسەتی سیستەماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قڕ کردن و لەناوبردنی گەلی کوردە. هۆکاری سووتانی ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە قوتابخانەی شیناوێ هەر هەمان هۆکاری لە سێدارەدرانی جەوانانمان لە زیندانەکانی رژێم، کوژرانی کچ و کورانمان لە شاخەکانی نیشتیمانمان، کوژرانی رۆژانەی کاسبکارانی کورد، هەژاری لە ڕادە بەدەر لە هەموو شوێنێکی کوردستان، تووش بوونی جەوانان بە ماددە هەشبەرەکان، خۆسوتاندنی ژنان و تێک بردنی بواری ئەخلاقی کۆمەلگا لە لایەن دام و دەزگاکانی رژێمەوەیە. ئەوانە هەموو گرێدراو بە یەک و لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکەرانەی کۆماری ئسلامی بە ڕێوە دەچ
ن هەر بۆیەش لە بەرامبەر ئەم کارەساتە پێویستە ئەو نیزامە و سیاسەتەکانی بە گشتی مەحکوم بکرێ و هەڵوێستی لە بەرانبەر بگیردرێت. 
لێرەدا ئێمە وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئەو کارەساتە وەک کوشتار بە ناو دەکەین و بە توندی شەرمەزاری دەکەین. کوژراوانی ێەم کارەساتە قوربانی بەڕێوە چوونی سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلەکەمانن و سەمبۆلی مەزلوومییەت و شەهیدی گەلی زوڵم لێکراوی ئێمەن. لەم پێناوە دا وێرای سەرەخۆشی لە بنەمالە و کەسوکاری ئەم دوو شەهیدە پاکە و سەرجەم گەلی کورد، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕاگیەیاندنی ڕۆژی پێنج شەممە وەک رۆژی ماتەمینی گشتی دەردەبرین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەم ڕۆژەدا نەک تەنیا هەستیاری و خەمباری خۆیان بەلکوو نەفرەت و قینی خۆیان لە بەرامبەر سیاسەتی سووتاندن و کوشتاری رۆلەکانی گەلی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەرببرن
ڕەحمان حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر