بە داخەوە کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ئەوا نادیمۆکراتیانە بیر دەکاتەوە دەستیان کردوە بە بەلاو کردنەوەی درۆدەلسەی هەلبستراو ناراست دژ بە پەژاک ئەگر سەیریکی وب سایتی پیشمەرگەکان بەکەێت بۆتان دەردەکەوێت کە ئەو حیزبە و لایەنگرانی چەند درۆزنن بە ئاشکرا درۆ دەکەن لە گەل گەلی کورد دا دەی بۆ
باسی ئەوە ناکەن کە ئەندامانیان بە ئاسانی سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن ؟
باسی ئەوە ناکەن کە ئەندامانیان بە ئاسانی سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن ؟
بۆ باسی شەری براکۆژی نیۆان خۆیان و کومەلە ناکەن؟ بۆ حازەر نین داوای لیبۆردەن لە دایکانی رەش پۆشی کورد بەکەن کە ئەوان ڕەش پۆشیانیان کردوە؟
لە گەل ریزمدا بۆ ئینسانە باشەکانی نیۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران
بەراستی هەموو چەتیک لە ئەو حیزبە دەوەشیتەوە ئەگری ئەویش کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەدەست هینانی بەریک پارە هاوکاری ئیتلاعاتی ئیران ناراستەوخۆ بەکەن.یەکیک لە پرۆپاگەندەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دژ بە حیزبی ژیانی ئازادی کوردستان تەنها چەواشەکردن نەبێت هیچی دیکە نییە ئەمرۆ سەردمی پیشکەوتوترین تەکنۆلۆژیاییە مرۆڤ دەتوانێت بە یەک چەرکە ئاگاداری هەموو هەوالەکانی دۆنیا بێت ئیستا گەنجانی کوردیش لە ئەم ئاگادارییە بی بش نین واتە هەر چەواشەکارییەک لە لایەن هەر ریکخراوەیەکەوە بەلاو بەبێتەوە خەلک زۆ هەست دەکەن کە ئەو هەوالە چەواشییە و دۆرە لە راستی. لە مەر بەیانیەکی حیزبی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک راستیەکی حاشا لی نەکراوە ئەندامانی حیزبەکانی هەر بە لایەنگرانی مۆهتەدیەوە بیگرە تا لایونگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران سەردانی ئیران دەکەن و هاتوچووە ی سفارەتی ئیران دەکەن و کاتیک کە ئەندامانی ئەم حیزبە سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن دەتوانن بەبن بە جاشیش
بە لاڕێدا بردنی بیرو ڕای گشتی، بەوەی کە بەیاننامەی پژاک هێڕشە بۆ سەر کۆمەڵانی خەلکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژنامەنوسان و ڕەوشەنبیران وە سەر نوسەران.
بەشێک لەو بابەتانەی کە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردودا بڵاو بونەوە، بۆ نمونە گوڵاڵەی کەمانگەر، جەمیل کولاهی، کە سەر بە باڵی دێموکڕاتەکانن وە بە چەند قسەیەکی زەلام کە لە کوردەواریدا پێی دەڵێن قسەی ناو قاوەخانە، لایەنگرانیان زیاتر هان ئەدەن بۆ دژایەتی زیاتر لە دژی پژاک، لە هەمان کاتیشدا هەر وەک چۆن سیستەمی کلاسیک زیاتر ڕۆڵی خۆی لە زەق کردنەوەی خۆیدا وە نیشان دانی خۆی ،بۆ نمونە لە دەورانی ئاغایەتی وە کوێخایەتی دا(هەڵگرتنی سمێڵی گەورەو) (پۆشینی لیباسی جوان و کەوش خەنجەر لە ناو پشتێندا) وە خۆ نیشان دان وەک کەسێکی بە هێز وە لە دەورانی پێش ئاغایەتیش دا کە سەرچاوەی حیزبە کلاسیکەکان لە وێوە دێت،کە دەورانی مەلاو شێخ بو کە ئەوانیش بە شێوەیێکی تر کە لە گەڵ خوا قسە کردن و مەندێلە لە سەرو، دوعا کردن، خۆیان زەق دەکرد و نیشان ئەدا، ئێستاش هەمان ڕێچکەڵە بەڵام بە تۆزێک ئاڵ و گۆڕەوە کە حیزبە کلاسیکەکان گرتویانەتە بەر کە هاتو
نبە بە کارهێنانی ئەدەبیاتێکی ڕەق و بێ سنور لە دژی پژاک، کە هەمان خۆ زەق کردنەوەی کە ئاغاو مەلاو کوێخاکان بەڕێوەیان ئەبرد، ێستاش ئەوان کەڵکی لێوەر دەگرن.
بۆ نمونە گوڵاڵەی کەمانگەر دەڵێ، هێرشی پژاک بۆ سەر گەلی کورد وە ڕۆژنامەنوسانە!!!!
من پێم وایە ئەو بابەتە بەس بە قسەی زەلام ڕازاوەتەوە، ئەگینا پژاک کەی هێرشی کردوە?
پژاک بەشێک لەو کلاسیکانە وەک حدکا و کۆمەڵەی موعتەدی کە شوێنی دانیشتنیان لە ناو چەند کەمپدا لە دەشتی کۆیەو زرەگوێز دەبیننەوە، ئاگادار کردۆتەوە کە هێرشی ناڕەوا نەکەن و کاری سیخوری بە سەر ئەندام و لاینگرەکانیانەوە نەکەن.
جارێ نیوەی بابەتەکەی لە سەر هەڵەی ئیملایی و ڕێزمانی بەیاننامەی پژاکە، کە ئەوەش خۆ بە زەق کردنەوەی سیستەمی کلاسیکی دادەنرێت، کە بەو شێوەیە دەیانهەوێت ڕێگا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بشێوێنن وە ئەسڵی مەعناو ڕاستی بەیاننەمەکە بشێوێنن وە تێکەڵ و پێکەڵی بکەن و سەر لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تێکبدەن و بە لاڕێیدا بەرن، کە هیچ مەنتیقی نیە وە ناتوانن لەو سەردەمەدا کە سەردەمی پێشکەوتنە، وە لاوان لەوپەڕی وشیاری و پێشکەوتن دان هەڵخەڵەتێنن.
لاوان زۆر لەوە وشیارترن کە فێڵ و تەڵەی سیستەمی کلاسیک ، کە سیستەمێکی دواکەوتوە، بیانگرێتە ئامانج و بۆ بەرژەوەندی بە کاریان بێنن.
بابەتەکەی جەمیل کولاهی، بەس ئەدەبیاتێکی دوژمنکارانەو، هێرشکارانەیە بۆ سەر پژاک و پکک.
من پێم وایە لەو شێوە هێرشانە، لەو چەند ساڵەی ڕابردودا بونیان بوە، بۆ نمونە عیرفان قانعی فەردو چەند کەسانێکی تر کە لە سەرەتاوە لە لایەن هەمان حیزبەوە ناسێنران و ئێستاش جەمیل کولاهی شوێنی قانعی فەردیان پێکردۆتەوە، کە ئەوەش بۆ ناوبانگ دەرکردن و خۆ نیشان دانە ئەگەرچی خۆشی ئەزانێت هەمان ڕۆڵی قانعیفرد دەگێڕێت.
بەیاننامەی پژاک بە هیچ شێوەیەک هێرش نیە بۆ سەر کوردەکانی ڕۆژهەڵات وە یان ڕەوشەنبیران و نوسەران، بەڵکو خاوەنداریەتی یە لە هەمو کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی.
سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر