Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۱۰, یکشنبه

هەفتەیەكی خوێناوی لە كەركووك: پێنجەم ژن كوژرا و شەشەمیش خۆی سووتاند بەداخەوە ژن کۆژی لە کوردستان پری سەندوە


هەفتەیەكی خوێناوی لە كەركووك: پێنجەم ژن كوژرا و شەشەمیش خۆی سووتاند بەداخەوە ژن کۆژی لە کوردستان پری سەندوە
وارڤین – كەركووك: لە هەفتەیەكی خوێناویدا تەنیا لە شاری كەركووك و دەوروبەری ژمارەی ئەو ژنانەی بەهۆی توندوتیژییەوە ژیانیان لەدەستدا گەیشتە شەش ژن و دوو ژنی دیكە بە رووداوی هاتوچۆ ژیانیان لەدەستداوە.

پیاوێك بە مەستی هاوسەرەكەی خۆی كوشت

لە تازەترین حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، شەوی چوارشەممە لەباكووری شاری كەركووك، پیاویك بەسەرخۆشی گەڕاوەتەوە ماڵ و  لەگەڵ خێزانەكەی بووەتە كێشەیان ژنەكەی خۆی بە چەك كوشتووە.

گوتیشی: "ئەو ژنەی كوژراوە ناوی (زەهرا فەخرەدین)ە و دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانەش بكوژەكە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و دانی ناوە بە ئەنجامدانی تاوانەكەدا و پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و بكوژەكەش بە مادەی (406)ی یاسای سزادانی عێراقی خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.

خۆی سووتاند

بە گوێرەی زانیارییەكانی (وارڤین)، ئێوارەی رۆژی سێشەممە (25 / كانوونی یەكەم – دیسەمبەر / 2012)، بەهۆی بوونی كێشەی خێزانی و فشاری بنەماڵە لەسەری، ژنێكی تەمەن (27 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی (رزگاری) ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەو بە گوێرەی راپۆرتی پزیشكی بە رێژەی نزیكەی لەسەدا پەنجای جەستەی سووتاوە.

ئەم هەفتەیە بۆ ژنانی كەركووك بە خوێناویترین هەفتەكانی نیوەی دووەمی ئەمساڵ دادەنرێت، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست وارڤین كەوتوون، تەنیا لەم هەفتەیەدا شەش ژن بەهۆی توندوتیژییەوە ژییانیان لەدەستداوە و دوو ژنی دیكە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوه، ئەمە لە كاتێكدا زۆرێك لە حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان بەهۆی رەوشی كۆمەڵایەتی خێزانەكانەوە پەنهان دەكرێن و ئاشكرا ناكرێن.

شووبرایەكی كوشتی

(ئەمەل جومعە زیاب) تەمەن (19 ساڵ) سەر لە بەیانی رۆژی شەممە (22 / كانوونی یەكەم - دیسەمبەر / 2012) لە شارەدێی ریازی سەر بە شارۆچكەی حەویجە، لە لایەن شوبرایەكییەوە بەناوی (ر.م.ك) بە چەكی كڵاشینكۆف كوژرا.

بە گوێرەی گوتەی پۆلیس "برای هاوسەری ژنەكە واتە تۆمەتباری سەرەكی تاوانەكە (ر.ش.م) لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە و بە گوێرەی یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستپێكراوە".

كوژرانی (ئەمەل)ی (19 ساڵ) دوای ئەوەهات، كە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو (21 / كانوونی یەكەم – دیسەمبەر / 2012)، لە ماڵی خۆیاندا لە شارەدێی (ریاز) ژنێك بەناوی (مونا لەتیف حەسەن) تەمەن (38 ساڵ) لەلایەن چەند چەكدارێكەوە درایە بەردەستڕێژی گولە و كوژرا.

تەرمی كچێكی دوانزە ساڵ 

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە (23 / كانوونی یەكەم – دیسەمبەر / 2012) كچێكی تەمەن (12 ساڵ) بەناوی (ئا.ك.) لە ماڵی خۆیاندا دۆزراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "كەسوكاری ئەو كچە بانگەشەی ئەوە دەكەن كچەكەیان خۆی خنكاندبێت بە پەت و هیچ كێشەیەكی خێزانی نەبووە".

بە گوێرەی زانیارییەكانی (وارڤین) ئەو كچە لە خوێندن دابڕاوە و كچی ماڵ بووە و ئەركی ماڵداری بۆ خێزانەكەی جێبەجێكردووە.

تەرمی ژنێكی 38 ساڵ دۆزرایەوە

هەر لە چوارچێوەی ئەو توندوتیژییە كۆمەڵایەتی و خێزانیانەی رووبەڕووی ژنان لە كەركووك دەبێتەوە و میدیا و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئاستییدا بێدەنگن،رۆژی (25 / كانوونی یەكەم – دیسەمبەر / 2012) لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی شاری كەركووك، عەمید (سەرحەد قادر) رایگەیاند، هێزەكانی پۆلیس تەرمی ژنێكی تەمەن (35 ساڵ)یان دۆزیوەتەوە كە لە لایەن هاوسەرییەوە كوژراوە.

گوتیشی: "ژنەكە ناوی (فادیە عەباس)ە و نیشتەجێی شارەدێی (رەشاد)ی سەر بە شاری كەركووكە.

كچێكی چوار ساڵ رفێندراوە

لەگەڕەكی "شەهید موحسین" لە پەنجا عەلی كچێكی تەمەن (4 ساڵ) بەناوی (بەهار كامەران مەجید) لە لایەن كەسانی نەناسراو بەرەو شوێنێكی نادیار رفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، (وەفا عەلی) دایكی كچە ونبووەكە گوتی: "هیچ كێشەمان لەگەڵ كەسدا نیە، بەڵام پێدەچێت، كچەكەمان رفێندرابێت، لە بەرئەوەی ئەوكچە شارەزای هیچ شوێنێك نیە تا بۆی بڕوات".

گوتیشی: "لەبەردەرگا دانیشتووە، دوای چەند دەقەیەك دیار نەماوە و پۆلیسمان لێئاگاداركردووەتەوە و لە رێگەی مزگەوتەكانی پەنجاعەلیەوە بانگەوازمان كردووە، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ زنیاریمان دەستنەكەوتووە".

هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی (عروبە) بە (وارڤین)ـی راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایان كەسوكاری ئەوكچەوە ئاگاداركراینەوە، كە كچەكەیان دیار نەماوە، لیكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە.

2 قوربانی رووداوی هاتوچۆ

هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی دیاردەی ژن كوشتن لە شاری كەركووك، دوێنێ چوارشەممە (26 / كانوونی یەكەم – دیسەمبەر / 2012) لە سەر رێگای كەركووك – سلێمانی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە دوو ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا.

ئا: نێرگز قادر
/////////////////////
كچێكی چوار ساڵە رفێندرا
وارڤین – كەركووك: لەگەڕەكی "شەهید موحسین" لە پەنجا عەلی كچێكی تەمەن (4 ساڵ) بەناوی (بەهار كامەران مەجید) لە لایەن كەسانی نەناسراو بەرەو شوێنێكی نادیار رفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، (وەفا عەلی) دایكی كچە ونبووەكە گوتی: "هیچ كێشەمان لەگەڵ كەسدا نیە، بەڵام پێدەچێت، كچەكەمان رفێندرابێت، لە بەرئەوەی ئەوكچە شارەزای هیچ شوێنێك نیە تا بۆی بڕوات".

گوتیشی: "لەبەردەرگا دانیشتووە، دوای چەند دەقەیەك دیار نەماوە و پۆلیسمان لێئاگاداركردووەتەوە و لە رێگەی مزگەوتەكانی پەنجاعەلیەوە بانگەوازمان كردووە، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ زنیاریمان دەستنەكەوتووە".

هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی (عروبە) بە (وارڤین)ـی راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایان كەسوكاری ئەوكچەوە ئاگاداركراینەوە، كە كچەكەیان دیار نەماوە، لیكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە.

گوتیشی: "ئەمە دووەم حاڵەتە لە گەڕەكی (پەنجا عەلی) رووودەدات و لەكۆتایی هەفتەی رابردووش تەرمی كچێكی تەمەن (12 ساڵ) بە خنكێندراوی لە ماڵەكەی خۆیان دۆزرایەوە و پێدەچێت ئەم كچەش رفێندرابێت.

ئا: نێرگز قادر
////////////////
كفری: دوو ژن هەوڵی خۆكوشتن دەدەن
وارڤین – كفری: بەهۆی سوتاندنی مێردەكەیەوە لەلایەن كەسانی نەناسراوە، ژنێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات و چەند گولەیەك بەخۆیەوە دەنێت، بەڵام بەری ناكەوێت، هاوكات ژنێكی دیكە بەهۆی كێشە لەگەڵ مێردەكەی بە مەبەستی خۆ خنكاندن دەچێتە سەر بەنداوی كفری، بەڵام لە دوا ساتەكاندا فریای دەكەون.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان موقەدەم (حەسەن محەممەد) رایگەیاند؛ دوای ئەوەی (10) رۆژ لەمەوبەر لە شارۆچكەی كفری ئەفسەرێكی سوپای عێراق بە ناوی عەقید (ئارام نوری) لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە لە نێو ئۆتۆمبیلەكەی سوتێنرا، دواتر لە لایەن برایەكی ئەو ئەفسەرەوە تەقە لە برایەكی خێزانی ئەفسەرەكە كراو بە سەختی برینداربوو، بەمهۆیەوە خێزانی ئەفسەرەكە لەبەر خراپی باری دەروونی و هەروەها كێشەو ناكۆكییەكان نێوان خێزانەكەی هەوڵی خۆ كوشتنی داوە و چەند گولەیەكی ناوە بەخۆیەوە، بەڵام خۆشبەختانە گولەكان بەری نەكەوتوون.

موقەدەم (حەسەن) گوتیشی: "لەبەر هەوڵدانی بۆ خۆكوشتن بە فەرمانی دادوەر خێزانی ئەفسەرەكە زیندانی كراوەو دواتر بە كەفالەت ئازاد بووە".

هەروەها گوتی: "لە رووداوێكی دیكەدا ژنێكی تەمەن (45 ساڵ) بە ناوی (گ. م.ا) دانیشتووی شارۆچكەی كفری، بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ مێردەكەی، دەچێتە سەر بەنداوی (باوەشاسوار)ی نزیك شارۆچكەكە بۆ ئەوەی خۆی بخنكێنێت، بەڵام لە لایەن كەسوكاری و هێزە ئەمنییەكانەوە لە دواساتەكاندا گەیشتە سەربەنداوەكە و نەیانهێشت خۆی هەڵداتە ئاوەكەوە".

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی رووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن و سوتان و رفاندن و چەندین حاڵەتی تاوانكاری دیكە لە سنووری شارۆچكەكە، دانیشتوانی سنوورەكەی زۆر نیگەران كردووە و هەر بەوهۆیەشەوە (7) لایەنی سیاسی لە یاداشتێكدا داوایان لە حكوومەت كرد سنورێك بۆ ئەو رووداوانە دابنرێت و ناوچەكە لە رووی ئەمنییەوە توندوتۆڵتر بكرێت و چەند بنكەیەكی دیكەی پۆلیسیش بكرێنەوە.

ئا: س.ح
http://warvin.org/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر