Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۸, سه‌شنبه

ڕەخنەی گەنجانی یۆتێبۆری لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ناوەکانیان بە شێوەیەکی سووک لە سەر فەیسبووک

ڕەخنەی گەنجانی یۆتێبۆری لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ناوەکانیان بە شێوەیەکی سووک لە سەر فەیسبووک

نزیکەی چەند سەد گەنجێک ئەم بەیانییە لە بەر بینای فێرگەی ناوندیی پلووس لە شاری یۆتێبۆری کۆبوونەوە تا ڕەخنەی خۆیان دژی ئەوەی ناو و وێنەی سەدان کچی گەنجی ئەم شارە لەسەر فەیسبووک و بەڕێی پرۆگرامی ئینستاگرامەوە بڵاو بۆتەوە و تێیدا بە وشەی ناشیرنی 'لەشفرۆش' بەناویان کردوون، ڕاگەیێنن. رادیۆی یۆتێبۆری باس لەوە دەکات کە زیاتر لە سی ئوتومبێلی پۆلیس لەم شوێنە کۆبوونەتەوە و هەوڵ دەدەن گەنجەکان لەوێ دوورخەنەوە بەڵام گەنجانی خوێندکاری قوتابخانەکانی‌تریش پەیوەیست بەم گەنجانە بوون و ئەمە کاری پۆلیسی تووشی دژواری کردۆتەوە. دەگوترێ چەند خوێندکاری فێرگەی پلووس، دەستیان لەم بڵاوکردنەوەیەدا هەبووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر