Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۰, دوشنبه

ئۆفرا بێنگیۆ: كورد له‌ فه‌له‌ستینیه‌كان زۆر شایسته‌ترن ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت





ئۆفرا بێنگیۆ: كورد له‌ فه‌له‌ستینیه‌كان زۆر شایسته‌ترن ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت



سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ كوردییه‌كان له‌ سه‌نته‌ری مۆشی دایان دەڵێ هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی بنه‌ماكانی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یە.



ئۆفرا بێنگیۆ، سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ كوردییه‌كان له‌ سه‌نته‌ری مۆشی دایان له‌ زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب لە نوێترین وتاریدا دەڵێت "كورد له‌ فه‌له‌ستینیه‌كان زۆر شایسته‌ترن ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی بنه‌ماكانی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یە".



پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنگیۆ، کە نووسه‌ری كتێبی (كورده‌كانی عیراق: دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تدا)یە، ئەم وتارەی لەژێر ناوی "بۆچی فه‌له‌ستین ببێته‌ ده‌وڵه‌ت، هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت؟" بڵاوكردووەتەوە.


ئەو مامۆستایەی زانکۆی ته‌ل ئه‌بیب لە وتارەکەیدا، به‌راوردێك ده‌كات له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌وروژێنێت بۆچی ڕه‌وایه‌ فه‌له‌ستین ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.



نووسه‌ر له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئێستا، له‌ ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌كانی دروستكردنی نه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تدا زۆر زیاتر بووه‌ له‌ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین له‌ هه‌مان ماوه‌دا. ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی زۆر به‌هێزتره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌دام حسێن-ه‌وه‌ له‌ساڵانی 1987-1988دا له‌دژی كورد ئه‌نجامدرا ره‌چاوبكه‌ین. به‌ڵام له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا، كورد توانی له‌ وڵاتێكی ڕووخا و سوتماكه‌وه‌ هه‌ستێته‌وه‌ و قه‌واره‌یه‌ك به‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی ده‌وڵه‌تێكه‌وه‌ دروست بكه‌ن، له‌وانه‌ش: په‌رله‌مانێك و حكومه‌تێكی كارا و كاریگه‌ر و هێزی ئاسایشی به‌هێز و دیمۆكراسیه‌كی كه‌م تا زۆر كارا".



هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ كه‌یسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكۆڵینه‌وه‌، ئه‌وا ته‌نها ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ زۆربه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی تێدایه‌، و به‌دڵنیایشه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین كه‌متر بێت".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر