Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱۵, چهارشنبه

سەد لە سەدا دەستی وەزارەتی ئیتلاعات و هیزەکانی بەسیجی تیدایە ئەم تاوانە سوتاندنی مەدرەسی کچان لە شاری پیرانشار دەستی رژیمی تیدایە چونکە رژیمی ئیئران بە شیوازی جوراوجور هەول دەدات کە کوردەکان لە ناو بەبات


سەد لە سەدا دەستی وەزارەتی ئیتلاعات و هیزەکانی بەسیجی تیدایە  ئەم تاوانە   سوتاندنی مەدرەسی کچان لە شاری پیرانشار بە  دەستی  خۆدی رژیمی داگیر کری  ئیران ئەنجامدراوە ئەم تاوانە  و ١٠٠% دەستی خۆدی رژیمی ئیرانی  تیدایە چونکە رژیمی ئیران بە شیوازی جوراوجور هەول دەدات کە کوردەکان لە ناو بەبات 
'دەرگای پۆلەکەمان، دەستەگری نەبوو و نەماندەزانی چ بکەین



NNSROJ: هەر چەند زۆربەی ئەو کچە خوێندکارانەی لە گوندی شیناوێی پیرانشار لە نێو ئاگردا سووتاون، ناتوانن قسە بکەن، بەڵام ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران لە زاری چەند خوێندکارێکەوە وردەکارییەکانی ئەو رووداوە دەگێڕنەوە.
 
زۆربەی ئەو هەواڵنێرییانە باس لە کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەروەها نەبوونی ئیمکانات لەو قوتابخانەیە دا دەکەن.
 
زۆربەی خوێندکارەکان بۆ نەخۆشخانەی 'ئیمام خومەینی' لە ورمێ گوازراونەتەوە بەڵام سێ خوێندکار بە هۆی سەختی سووتانەکەیان، رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی تەورێز کراون.
 
سەرچاوەکانی NNSROJ باس لەوە دەکەن ئامبوڵانسێک کە مناڵەکانی بۆ ورمێ گواستۆتەوە، لە رێگە وەرگەڕاوە و تا ئێستا زیانەکانی ئەو رووداوە نەزانراون.
 
ئێستا هەڤدە خوێندکاری کچ کە پۆلی چواری سەرەتایی بوون، لە نهۆمی دووهەمی نەخۆشخانەی 'ئیمام خومەینی'ی ورمێ لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.
 
دەموچاو، دەست و پێی ئەو خوێندکارانە سووتاوە و بە ئەستەم دەتوانن قسە بکەن.
 
سەمیرا ئیسماعیلی، یەکێک لەو خوێندکارانەی لە نێو ئاگرەکە دا ماوەتەوە، بە هەواڵنێری فارسی گوت: سەعات ٨ی بەیانی، سۆبە نەوتی پۆلەکەمان ئاگری گرت و کاتێک مامۆستاکەمان رۆیشت یارمەتی بێنێ، دەرگای پۆلەکەمان بەسترا و ئێمەش لە نێو ئاگر دا ماینەوە.
 
لە درێژە دا گووتی: دەمانقیژاند و داوای یارمەتیمان دەکرد.
 
ئەفسانە خوێندکارێکی دیکە و ناتوانێ بە باشی قسە بکا، دەڵێ: دەرگای پۆلەکەمان دەستەگری نەبوو و نەماندەزانی چ بکەین.
 
ئەفسانە دەڵێ: بە یارمەتی خەڵک و مامۆستاکانمان دوای ماوەیەک لە پەنجەرەوە هاتینە دەرێ.
 
بنەماڵەی خوێندکاران دەڵێن هەرچەند گوندی شیناوێ گازی بۆ کێشراوە، بەڵام ئەو قوتابخانەیە گازی نەبوو و سۆبەی نەوتی تێدا بەکار هێنراوە.
 
'بەڕێوەبەری پەروەردە وڵام ناداتەوە' 
بە گوێرەی هەواڵێکی 'آفتاب نیوز'، بەڕێوەبەری پەروەردە و راهێنانی ئازەربایجانی غەربی وڵامی پرسیاری رۆژنامەکەیان و رۆژنامەنووسانی دیکەی نەداوەتەوە.
 
سەرچاوەی ئاماژەپێکراو دەنووسێ؛ پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری پەروەردەی ئازەربایجانی غەربیەوە گرتوە، بەڵام کەسێک وڵامی داوەتەوە و گوتویەتی بڕیار نییە بەردەوام بەڕێوەبەر وڵامی تەلەفۆنەکەی خۆی بداتەوە، ئێستاش بەڕێوەبەر بڕیاری داوە وڵام نەداتەوە.
 
هەر ئەو بەڕێوەبەرە لە وڵامی پرسیارێکی ئاژانسی مێهر دا گووتویەتی: بنووسن دۆخی هەموو بریندارەکان باشە و لە ژێر چاودێری دان.
 
ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ورمێ، رێگە بە وێنەگران و هەواڵنێران نەدراوە ئاگاداری دوایین بارودۆخی بریندارەکان بن.






وێنە: ئیرنا 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر