Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آذر ۱۶, جمعه

دەسبەسەر ژنە هونەرمەندی کورد یەڵدا عەباسی لەگەڵ دایکی لە تورکیا


دەسبەسەر ژنە هونەرمەندی کورد یەڵدا عەباسی لەگەڵ دایکی لە تورکیا
ڕۆژی پێنج شەممە ۶ی دیسەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی ژنەهونەرمەندی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەڵدا لەگەڵ دایکی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لەشاری ئەستەنبوڵ لە وڵاتی تورکیا دەسبەسەر کرا.


بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە بەشداریکردن لە بیست وحەوتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ناوەندی کەلتووری ــ هونەری میزۆپوتامیا سەردانی تورکیای کردبوو کە بڕیارە ۹ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێ لەلایەن پولیسی ئەو وڵاتەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک لەگەڵ دایکی بەبارمتە گیراوە.

ناوبراو لەدایکبووی ۱۹۸۷ی زایینیوخەڵکی شاری شیروان لە خۆراسانی باکوور لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ولەهونەرمەندانی ناسراوی موزیکی ڕەسەنی کوردییەولە چەنددین مێهرەجانی ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری کردووە و ساڵی ۲۰۰۶ لە ۲٤مین مێهرەجانی موزیک لە ئێران پلەی یەکمی لە ژەنینی دووتار بۆخۆی دەستەبەر کرد.

جێی بیرهێنانەوەیە حکوومەتی سەرکوتگەر وداگیرکەری تورک ماوەیەک بەر لەئێستە هونەرمەند هۆزان جانەی لە کاتی گەڕانەوەی لەئاڵمانەوە بۆ کوردستان دەسبەسەر کرد و ۶ساڵ وسێ مانگحوکمی بەسەردا سەپاند.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر