Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آذر ۲۴, شنبه

پاشەکشێی ئەردوغان لە هێرشکردنە سەر منبج




پاشەکشێی ئەردوغان لە هێرشکردنە سەر منبج


▫️  سیاسەتی ئەردوغان دژی ڕۆژاوا نە تەنیا سەرکەوتوو نەبووە، بەڵکو کێشەی لەنێوان ئەنکەرە و واشنتۆن و ئەوروپا و بەغدا دروست کردووە


▫️  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی ٢١ی سەرماوەز  گوتى لە چەند ڕۆژى ئایندە سوپای تورکیە بۆ لەناوبردنی هێزەکانی یەپەگە دەچێتە ڕۆژاوا و منبج کۆنترۆڵ دەکا.


▫️   ڕۆژێک دواتر شان ڕابرتسۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشی تورکیە بۆ باکوری سوریە قبوڵ ناکرێ لەبەر ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیەن. 

▫️  وتەبێژی پێنتاگۆن وێرای ئەوەی گوتی نیگەرانی تورکیە سەبارەت بە باکوری سوریە درک دەکەین، بەڵام هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک وەک هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا دەبینن.

▫️  ڕۆژی پێنجشەممە و ڕۆژی هەینی  ٢٢ و ٢٣ی سەرماوەز ئەردوغان سەرکۆماری تورکیە جارێکی دیکە سەبارەت بە هێرش بۆسەر باکوری سوریە قسەی کرد، بەڵام وەك ڕابڕدوو باسی ئەوەی نەکرد ئەو هێرشە چ کاتێک ئەنجام دەدرێت. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر