Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۱, شنبه

سەرنجێکی کورت لە سەر ئاڵا




سەرنجێکی کورت لە سەر ئاڵا
ئاڵای کوردستان وەک هێمایەکی نەتەوەیی ،وەکو زۆربەی نەتەوەکانی تری دونیا جێی رێزە.بەڵام زۆربەمان دەزانین ئەگەر سەرچاوەی ئاڵای کورستان ،کۆماری کوردستان بێ،ئەوەی ئێستا لە باشوور وەک ئاڵای کوردستان ناوی دەبەن ئەوە ئاڵای ئەو کات نییەو جیاوازە.دووهەم دروستە لە باشوور و زۆر شوێن بە ئاڵای کوردستان ناوی دەبن،و هەندێ حیزبی ڕۆژهەڵاتیش وەک ئاڵای کوردستان پەسەندیان کردووە، بەڵام ئەوە ڕەوایەتیی بە ئەوە نادات لە هەموو بەشەکانی تر لەوانە ڕۆژهەڵات و باکوور قەبووڵ بکرێت.ڕاپرسییەکی نەتەوەیی بۆ ئەوە نەکراوە و کۆ دەنگییەکی لە سەر نییە، و بە داخەوە کوردستان بە سەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە، و بەشی هەرە زۆری لە رووی جوگرافی و حەشیمەتەوە لە باکوور هەڵکەوتووە.ئەگەر ئەوان یا دواتر خەڵکی کوردستانی بندەستی ئێران بڵێین ئێمە ئەوە بە ڕەسمی ناناسین و شتێکی تر پەسند کرا هیچ تاوان نییەو دەبێ بە ڕەسمی بناسرێ ، هەر وەک چۆن هەموو وڵاتانی عەرەبی کە ژمارەیان ئێجگار زۆرە یەک ئاڵای وڵاتانی عەرەبی یان نییە .من رێزم بۆی هەیە وەک هێمای کۆمەڵێک خەڵک لە بەشێکی دیاری کراو ،بەڵام کەسێک وتی ئەوە ئاڵای هەموو کورد نییە،شتێکی نامۆ نییە.بۆیە بە زۆر داناسەپێ و پێویست بەوەش ناکات شەڕی لە سەر بکرێ یا بێ رێزی پێ بکرێ.وەک بەشێک لە خەڵکی کورد لە جوگرافیایەکی دیاریکراو کە قەبوڵیان کردووە پیرۆزیان بێت.
17/12/2017هەدایەت قادەرئی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر