Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۷, جمعه

ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل ئه‌م خاڵانه‌ن با بفه‌رموون كه‌ به‌جارێك هاوار بكه‌ین


ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل ئه‌م خاڵانه‌ن با بفه‌رموون كه‌ به‌جارێك هاوار بكه‌ین
نه‌ بۆ حیزبی چه‌كدار له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.


‌ نه‌ بۆ قۆرخ كردنی داهات و بازار له‌ لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه‌.
‌ نه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی رۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه‌
نه‌ بۆ ده‌خاله‌تی حیزبی له‌ سیسته‌می ئه‌منی، دادوه‌ری ، په‌روه‌رده‌ و میدیاییدا.
به‌ڵێ بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی گشتی سیاسی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات و ئیداره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
به‌ڵی بۆ پێكهێنانی له‌شكه‌ر و سپا و هێزی ئاسایشی  نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ پارێزه‌ری ماڵ و ژیان و كه‌رامه‌تی هه‌موو دانیشتوانی كوردستان بێت به‌ بێ هیچ جیاوازییه‌ك.
به‌ڵێ بۆ خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموكراسیانه‌ی شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌وه‌ به‌ بێ هیچ جیاوازیه‌كی، نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، ئایینی ، ره‌گه‌زی و ئایدۆلۆژی.
به‌ڵێ بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئازادانه‌ و دیموكراسیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ بێ هیچ جیاوازیه‌ك.
سه‌ركه‌وتوو بێت بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی، دیموكراسیخوازانه‌ و عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
٢٧-١٢-٢٠١٨

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر