Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۷, جمعه

جەنگیز چاندار: پێویستە پەیەدە دانوستاندن بکاتەوە لەگەڵ ئەوانەی بڕیاردەر دەبن لە سوریادا


جەنگیز چاندار: پێویستە پەیەدە دانوستاندن بکاتەوە لەگەڵ ئەوانەی بڕیاردەر دەبن لە سوریادا



جەنگیز چاندارt
بۆ زۆرێک لە چاودێر کشانەوەی ئەمریکا بە مانای بەهێزکردنی پێگەی ڕوسیایە و هەر بەو هۆیەشەوە ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد گیانی دێتەوە بە بەردا و جارێکی تریش دەتوانێت هەر هیچ نەبێت لە ناوچەکەدا بوژاندنەوەیەک بە خۆیەوە ببینێت.


جەنگیز چاندار، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی ڕژێمی سوریا دەکەوێتەوە سەرپێی خۆی بەڵام بە هەمان ئەندازەی سەروەختی بەر لە ڕووداوەکانی یازدە ساڵ لەمەوبەر نابێت، ڕژێمی سوریا بەهێزتر دەبێت لەهەموو ئەو ئەڵتەرناتیڤانەی بۆ ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد لە ئارادان.
چاندار ئاماژەش بەوە دەکات کە دەشێت لێکچوون لەو دیمەنانەی پاشی یەکەم شەڕی کەنداو و پانۆراما سیاسییەکانی ئێستای سوریا ببینرێت بەڵام جیاوازیش هەن لەوانە؛ لە قەیرانی سوریادا دۆسێی تێرۆریزم باڵی کێشا بەسەر ڕەوشەکەدا بە شێوەیەک بەهۆی شەڕی دژی تێرۆریزمەوە داواکانی خەڵک لەو وڵاتەدا بۆ ئازادی و دیموکراسی بەرەو کاڵبوونەوە ڕۆیشتن لەژێر کاریگەرییەکانی شەڕی دژی تێرۆریزمدا.
ڕۆژی هەینی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا چوونە ناو شاری مەنبجەوە، ئەم پەرەسەندنەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ کردەیەکی بەرفراوانی لەشکریانە لە ناوچەکانی مەنبج و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.
جەنگیز چاندار دەڵێت پێی وانییە تورکیا ئەو هێرشە بکات و دەشڵێت هەر لە ئێستاوە هەواڵ بڵاوبۆتەوە کە شاندێکی تورکیا بەرەو مۆسکۆ دەڕوات بۆ وتووێژکردن لەسەر پلانەکانی داهاتوو و دەشڵێت بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیان کردووە تورکیا داوای لە مۆسکۆ کردووە تا چرای سەوزی بۆ هەڵبکات.
ئەم نوسەر و شیکەرەوە ناودارەی تورکیا دەڵێت ئەگەر هاتوو شتەکان بە پێچەوانەی خواستەکانی پەیەدەوە بوون و بە شکست بۆ پەیەدە ناودێرکرا، ئەوا وەک دەڵێت ئەو شکستەبەو مانایە نییە بەهۆی هەڵە و سیاسەتەکانی پەیەدەوە بووبێت بەڵکو بەهۆی سیاسەتەکانی زلهێزەکانی جیهانەوەیە.
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ جەنگیز چاندار، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:
https://www.dengiamerika.com/a/4719899.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر