وارڤین – ههولێر: دوێنێ ههینی (30 / تشرینی دووهم – نۆڤهمبهر / 2012) له هۆڵی یانهی پێشمهرگهی سلێمانی، راهێنهری یانهی فوتساڵی كچانی ههولێر به زله له كچه یاریزانێكی یانهكهی دا.
یارییهكه له چوارچێوهی یارییهكانی ههفتهی سێیهمی خولی فوتسالی یانهكانی كچان دوێنێ ههینی له یانهی پێشمهرگهی سلێمانی ئهنجامدرا.
راهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر (سالار هەمزە) لە یارییەكەدا پهلاماری كچە یاریزانێكی خۆیدا و لە بەردەم جەماوەری ئامادەبوودا به زله لێی دا بە هۆی ئەوەی كارتی سووری لە یارییەكە وەرگرتووە.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كرته لهسهر ئهم بهستهره بكه:
http://warvin.org
------------------
------------------
راهێنەری فوتساڵی كچانی هەولێر لە لایەن یەكێتیی تۆپی پێیەوە سزا درا
وارڤین – ههولێر: ئەمڕۆ شەممە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا تێیدا بڕیاریدا راهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر دوور بخاتەوە لە خولەكە.
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ (1 / كانوونی یهكهم – دیسهمبهر / 2012) كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجامدا و لە بڕیارێكی تایبەتیشدا، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی راهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر (سالار هەمزە) بە هۆی رەفتاری ناوەرزشییانەی لە یارییەكەی نێوان ئافرۆدیت و ئافرەتانی هەولێر، كە دوێنێ لە سلێمانی ئەنجامدرا.
راهێنەری ناوبراو لە یارییەكەدا هێرشی كردۆتە سەر كچە یاریزانێكی خۆی و لە بەردەم جەماوەری ئامادەبوودا لێی داوە بە هۆی ئەوەی كارتی سووری لە یارییەكە وەرگرتووە، ئەمەش كارێكی نەشیاوە لە لایەن ئەو راهێنەرە بەرامبەر كچە یاریزانێكی خۆی و جێی قبوڵكردن نییە.
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا ئەو راهێنەرە لە خولی فوتساڵی كچان دوور بخاتەوە و بۆی نییە راهێنەرایەتیی تیپەكەی بكات و یاوەری تیپەكەی بكات لە هیچ یاری و یاریگەیەكدا.
ئێمە لە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان رێزێكی زۆر لە ئافرەت دەگرین، كە خوشك و دایك و كەسوكاری ئێمەن و كە خولی فوتساڵی كچانیشمان ئەنجامداوە، ئامانجمان ئەوەیە گرینگی بە وەرزشی ئافرەتان بدەین لە كوردستاندا و مافی ئافرەتان لە بواری وەرزشدا دابین بكەین، نەوەك لە لایەن راهێنەر و هەر كەسێكەوە سووكایەتی بە كچە وەرزشوانەكانمان بكرێت.
هەڵسوكەوتی ئەو راهێنەرە بەرامبەر كچە یاریزانێكی تیپەكەی، لە كاتێكدایە كە لەسەر ئاستی حكوومەت و خەڵكی كوردستانەوە هەفتەیەكە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەڕێوە دەچێت و هەموو لایەك لەوە هۆشیار دەكرێنەوە كە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان نەیەتە ئەنجامدان، بۆیەش بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەمان دا و رێگەش نادەین جارێكی تر هیچ وەرزشوانێك سووكایەتی و دەستدرێژی بكاتە سەر كچە یاریزانەكانمان لە هەر یاریگە و هەر شوێنێكدا بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر