Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ فروردین ۹, دوشنبه

بۆچی (پۆتین ) گرەو لەسەر کورد دەکا ؟..


بۆچی (پۆتین ) گرەو لەسەر کورد دەکا ؟.. 
رۆژنامەی( نیوزویک ) .
 
لەو کاتەی لە نۆڤێمبەر فرۆکەکەی روسیای هێنایە خوارەوە ، تورکیا ویستی شکست بە هەولەکانی روسیا لە سوریا بێنێ ، بەلام ئەو کارە رۆلی سەرەکی بەخشیە روسیا بۆ دارشتنەوەی رۆژهەلاتی ناوەراست بە تورکیاشەوە ، دوای رووداوەکە (پۆتین ) بەلێنی دا کە وا دەکا سەرکردەکانی تورکیا پەشیمان ببنەوە لەوەی ئەو کارەیان کردووە ،و ووتی کاردانەوەکانی روسیا ئەوە تێدەپەرێنێ تەنها رێگرتن بێ لە هاتنی تەماتە و کاری ئابووری ، و ووتی ( ئێمە دەزانین چی پێویستە بیکەین ) ، وە دیارە پۆتین وەک بەشێک لە تۆلە سەندنەوە لە تورکیا بەلێنەکانی خۆی بردە سەر ، روسیا هەستا بە فراوانکردنی پەیوەندی یەکانی لەگەل گرووپە کوردی یەکانی تورکیا و عێراق و سوریا ، و لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ پێشوازی لە سیاسەتمەداری دیاری کورد( سەلاحەدین دیمیرتاش) کرد . دیمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە سەردانەکەی یەکەم نووسینگەی پارتەکەی لە مۆسکۆ کردەوە ، پەیەدەش لە مۆسکۆ نووسینگەی خۆی کردەوە ، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی رەوایەتی نێودەولەتی ، لەگەل ئەوە روسیا بەردەوام پشتگیری لە بەشداری کردنی کورد لە گفت و گۆکانی جنێفی تایبەت بە سوریا دەکا . پالپشتی روسیا بۆ کوردەکان تەنها بواری دیپلۆماسی و پەیوەندی یەکانی دەرەوەی نەگرتۆتەوە ، لاڤرۆڤ لە یەنایەر (کانوونی دووەم) ووتی روسیا خەریکا چەک دەنێرێ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ، و زۆر سەرچاوەش باس لەوە دەکەن روسیا چەکی داوەتە کوردەکانی سوریا ، تورکیا ترسی لەو هەنگاوانەی روسیا هەیە و هۆکارەکەشی دیارە ، هەدەپە و پەیەدە پشتگیری پەکەکە دەکەن کە بۆ سێ دەیە شەری بۆ مافی چارەی خۆنووسین دژی تورکیا هەلگیرساندوە ، دوای دوو سال شەر راگرتن لە یۆلیۆ (تەمووز) دووبارە پەکەکە شەری دەستپێکردەوە و تورکیا خستە دۆخی ئەگەری شەری ناوخۆیی . پەکەکە لە ماوەی شەری سارد وەک هیزێکی مارکسی لینینی دروست بووە و لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا خرابووە لیستی تیرۆر ، بەلام لەماوەی ئەم سال و نیوە وێنەی پەکەکە لەلایەن رۆژئاوا تەواو گۆراوە ، پەکەکە و ئەو گروپ و هێزانەی نزیکن لەو لە شەری داعش وەک هێزی کاریگەر دەرکەوتن ، نەتەوە سێکولاری یەکەیان وا دەکا دژی تێروانینی مەزهەبی بن کە داعش نوێنەرایەتی دەکا ، دیسان ئەو کارەسات و مەینەتانەی مێژووی نوێ ی کورد بەخۆیەوە بینیوە وای کردووە هاوسۆزی بەرامبەر پەکەکە زیاد بکا ، ئێستا زۆر لە راوێژکارە ئەمریکی یەکان لە نزیکەوە هاوکاری یەپەگە دەکەن کە گوایە جیایە لە پەکە کە لە لیستی تیرۆرە ، بەلام ئێستا زۆر لە شارەزایان و گرووپەکانی فشار لە ئەمریکا و ئەوروپا کار بۆ ئەوە دەکەن پەکەکە بەیەکجاری لەو لیستە دەرکەن ، ئەو سیناریۆیە بۆ بەرپرسانی تورک مەترسیدارە ، و بۆ پەکەکە کە بزوتنەوەیەکە پر بەهاترین دەستکەوتە کە رەوایەتی نێودەولەتی بەدەست بێنێ ،کە ئەمە وادەکا بەردەوام بێ لە توندوتیژی و لە داهاتوو داوای سەربەخۆیی بکا . گەرانەوەی روسیا بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست و لە بارودۆخی گرگرتووی سوریا، پەکەکە پێویستی بە رۆژئاوا نی یە ، بەرژەوەندی یەکانی پەکەکە و سەرۆکی روسیا ( فلادیمیر پۆتین) لەکارکردن لەگەل کورد ، وا دەردەکەوێ بەیەکەوە بەسترا بێت ، مۆسکۆ چەند مەبەستێک لەیەک کاتدا بەدست دێنێ ، بەردەوام دەبێ لە شەری دژی رێکخراوی داعش ، و سزای تورکیا دەدا ، و پێگەی خۆی لە سوریا و دەرەوەی بەهێز دەکا ، لەلایەکی ترەوە پەکەکە گرەنتی پشتگیری روسیا بەدەست دێنێ ، نەک تەنها چەک بەلکو راوێژ و هاوکاری ئاسمانی ، و لە هەمووی گرنگتر پشتگیری وولاتێک کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە کە یەکجار بە نرخە ، روسیا لە مێژوو بایەخی کوردی لە خوارووی تورکیا زانیوە ،سوپای قەیسەری کوردەکانی دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارسی بەکارهێناوە ، و هانی داون بۆ یاخیبوون دژی ئەو ئیمپراتۆریانە ، و لە سەرەتای هەلگیرسانی شەری یەکەمی جیهانی سان پترسبۆرگ مەلبەندی پشتگیری کورد بوو ، و کوردەکان چاوەروانی هاوکاری ئیمپراتۆریەتی روسی بوون بۆ ئاوەدانی و سەربەخۆیی سیاسی ، بۆلشەفیکەکان لە سالی ۱۹۲۳ کوردستانی سووریان لە قەوقاز دروستکرد بۆ سوود وەرگرتن لە کورد بۆ شۆرش لە رۆژهەلاتی ناوەراست ، و سەرپەرشتی دروستکردنی کۆماری کوردستانیان لە ئێران لەسالی ۱۹٤٦ کرد ،کە کوردەکان تا ئەورۆش یادی ئەو بۆنە دەکەنەوە ،مۆسکۆ دوای هەلوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتیش پەیوەندی یەکانی لەگەل پەکەکە نەبری ، لە نەوەدەکان و دواتریش پەکەکە نووسینگەی نوێنەرایەتی و سەربازگەی پەروەردەکردنی لە مۆسکۆ بەردەوام بوو ، روسیا شارەزایی ۲٠٠ سالی لە مامەلە کردن لەگەل کورد هەیە ، و کارتی کوردی بەکاردێنێ بۆ ئەوەی تورکیا نەتوانێ پشتگیری جوداخوازە شیشانی یەکان بکا ،بۆیە بۆ پۆتین گرەو کردن لە سەر کورد یاری یەکی فرە رووە ، و گۆڕان نی یە لە سیاسەتی دەرەوەی روسیا ، ئەمەش سیاسەتێکی کۆنە ،و نەرمی بە سیاسەتی روسیا دەدا لە رووبەرووبوونەوەی دوژمنەکانی ،ئەورۆ کوردەکان لە عێراق و سوریا و تورکیا و تەنانەت ئێرانیش لە مێژووی نوێ کاریگەرترین و گرنگترین هێزی رۆژهەلاتی ناوەراستن ، و لە هەموو کاتێک لە سەربەخۆیی نزیک بوونەتەوە ، بەلام کەم وایە ئەمە بێ پشتگیری وولاتێکی بێگانە بێتە دی ،بە پێچەوانەی ئەمریکا ، کە پەیوەندی یەکانی لەگەل تورکیا کە ئەندامە لە ناتۆ وا دەکا بە هەستیاری یەوە مامەلە لەگەل دەولەتی کوردی بکا ،روسیا تا رادەیەک لەوە دەستکراوەیە پشتگیری بیرۆکەی سەربەخۆیی کوردستان بکا ،بە کورتی پۆتین بارودۆخێکی گونجاوی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندی یەی لەگەل کورد کە بۆ چەند سەدەیەک دەگەرێتەوە بەهۆیەوە لێدانەکی کوشندە لە تورکیا بدات ، ئەردۆگان و داود ئۆگلۆ نایشارنەوە کە سەرسامن بە سەردەمی سولتان عەبدولحەمید ، لە کاتێکدا باش ئەوە دەزانن لە سەردەمی ئەو سولتانە روسیا لە رێگەی دیپلۆماسی و سەربازی سەربەخۆی بولگاریا و رۆمانیا و سربیا دابینکرد ، لەوانەیە کوردستانیش چاوەرێ ی هەمان چارەنووس دەکا لە قەیسەرەکان .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر