Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ فروردین ۸, یکشنبه

ئیبراهیم برۆ جاش و سیخوری تایبەتی میتی تورکیاییە و مانگانە پارە وەر ئەگریت لە لایەن میتی تورکیاوە



ئیبراهیم برۆ جاش و سیخوری تایبەتی میتی تورکیاییە و مانگانە پارە وەر ئەگریت لە لایەن میتی تورکیاوە
ڕۆژنامەنوس (جیهان ئۆزگیور) پەیوەندی و کارێکی هاوبەشی دیکەی نێوان دەزگای هەواڵگری سیخوڕی (میت) ی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئاشکرا دەکات.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن ڕۆژنامەنوس (ڕێبوار هەمەوەندی) کراوە بە کوردی و ئەمەیش دەقی ڕاپۆرتەکەیە.
دەزگای پاراستنی پارتی بۆئەوەی شوێنی بارەگاکانی پەکەکە و بەتایبەت شوێنی فەرماندە و باڵادەستەکانی ناو پەکەکە بزانێت و زانیاری لەسەر شوێنەکان بدات بە میتی تورک سیخوڕی تایبەتی خۆیان ڕەوانەی ھەرێمی پاراستنی مەدیا دەکات .
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک یاسایەکی نوێی دەکرد کە چوار ملیۆن لیرەی تورکی دەداتە ئەوانەی ھەواڵی شوێنی بەرپرسیارانی پەکەکە یان بداتێ، یاخود بەدیل بیانگرێت یان بیان کوژێت، دەرکەوت کە ئەم یاسا و بڕیارە تەنھا گرێدراو نییە بە تورکیا و باکوری کوردستانەوە .
(پارتی سیخوڕەکانی خۆی ڕەوانەی قەندیل کرد)
یاسای سیخوڕێتی دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی لەم بارەیەوە لەگەڵ (دەزگای پاراستنی پارتی) ڕێککەوتنیان ئەنجامدا بڕیارەکەیان سنوری تورکیای بەزاند، بەگوێرەی ئەو ھەواڵەی لە باشور لەلایەن پێشمەرگەوە بەدەستمان خستووە پارتی تەنھا بەوەوە نەوەستاوە کە پشتگیری ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورک دەکات، بەڵکو لەم بارەیەوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە باشوی کوردستان لەھەرێمی پاراستنی مەدیا خستۆتە ئەستۆی خۆیان، دەزگای پاراستن لەم بارەیەوە لەناو کاروخەباتێکی چڕدایە لەگەڵ میتی تورکدا، ھەربۆیە پاراستن دەستیان کرد بە ڕەوانەکردنی سیخوڕە بەکرێگیراوەکانیان بۆ ئەو ناوچانەی گەریلای تێدایە ھەروەھا بۆ قەندیلیش .

(لۆگۆی دەزگای پاراستنی پارتی)
ئەو سەرچاوانەی پێشمەرگە کە نەیاندەویست ناویان ئاشکرا بکرێت و قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد وتیان: پاراستنی پارتی تەنھا بەوەوە نەوەستاوە کە پشتگیری ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورک دەکات بەڵکو لە باشوری کوردستان و ھەرێمی پاراستنی مەدیا ئەرکی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی خستۆتە ئەستۆی خۆیان، پاراستن ھەموو ئاڵوگۆڕینێکی زانیاری لەگەڵ میتدا خستۆتە ئەستۆی، ھەربۆیە لە ئێستاوە دەستی بەوە کردووە کە ئەو سیخوڕانەی بە پارە گیراون بنێرێتە قەندیل و ھەموو ناوچەکانی تری پاراستنی مەدیا، سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی پێشمەرگە کە نەیدەویست ناوی بھێنین پێی وتین کە ئەم سیخوڕانە بە جلوبەرگی گوندنشینانەوە ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکرێن کە گەریلای تێدایە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی لێیە و وێنە و ڤیدیۆی ناوچەکان دەگرن و پاراستنیش ڕاستەوخۆ ئەو دیمەنانە ڕادەستی میتی تورک دەکات و فڕۆکەکانی ئیف ١٦ ی جەنگی تورکیاش هەڵدەستن و بۆردۆمانی ئەو ناوچانە دەکەن .
(سەرەتا بەرپرسیارە باڵاکان ئامانجن)
دوای چالاکی ئۆمارا لەلایەن گەریلاکانی ھەپەگەوە کە زیانێکی زۆری گیانیان لە سەربازەکانی سوپای تورکدا دوا بەدوای ئەم چالاکییە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی (لەمەودوا شەڕەکە شێوازەکەی دەگۆڕدرێت) لەھەمانکاتدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵوش وتی (لە ئێستادا پێویست بە جموجۆڵێکی ئەوتۆی سەربازی ناکات بۆ سەر باکوری عێراق، ئێمە لەپەیوەندیدان لەگەڵ ھێزەکانی ئەوێدا) بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان خستووە، دەیانەوێت ئەو حسابانەی ھەیانە لە ھەرێمەکەدا لەسەرشانی پاراستنی پارتییەوە بەدەستی بخەن .
(بارزانی و داودئۆغڵوو)
(ئەو سیخوڕانە کێن لە قەندیل دەگەڕێن؟)
خەڵکی ناوچەکانی ھەرێمی قەندیل ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە خەڵکانێکیان بینیوە خەڵکی ناوچەکە نین و دەڵێن: ئەم کەسانە جلوبەرگی خەڵکی ھەرێمەکەیان پۆشیوە و قسەکردنیشیان ھەمان شێوەی ناوچەکەیە، خەڵکی ناوچەی قەندیل دەڵێن کە ئەم جۆرە کەسانە پێیان وتوین کە ھاتووین بۆ گەشتوگوزار بۆ قەندیل، ھەربۆیە ئێمە گومانمان لەم جۆرە کەسانە ھەیە و سکاڵا دژ بەم کەسانە تۆمار دەکەین .
(مەسرور بارزانی یەکەم سیگناڵی خۆیدا)
دوای ماوەیەکی کەم لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ھەرێمی پاراستنی مەدیا لە ٢٤ی تەموز بەدواوە مەسرور بارزانی کە بەرپرسیاری دەزگای پاراستنی پارتییە وتی (پێویستە پەکەکە قەندیل چۆڵبکات) دوای ئەم لێدوانەی مەسرور سەرۆکی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان نێچیرڤان بارزانی ھەمان داخوازیەکەی مەسرور بارزانی دووپاتکردەوە و دوا بەدوای ھێرشە چڕکەی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر قەندیل ئەحمەد داودئۆغڵوش وتی کە ئەم ھێرشانە دوای زانیاری پێدان بە مەسعود بارزانی و دوای ڕەزامەندی نیشاندانی ئەو ئەنجام دراون، دوای چەند ڕۆژێک بەسەر ئەم بۆردۆمانانە داودئۆغڵو دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) ئەنجامداو دوایش عەبادی وتی: سنور بەزاندنی فڕۆکەکانی تورک بۆسەر ئاسمانی عێراق قەبوڵ ناکرێت کە بەھۆیەوە خەڵکی سڤیل بونەتە قوربانی، دوای ئەم ڕوونکردنەوەیە داودئۆغڵو وتی (ئامانجی ئێمە خەڵکی باکوری عێراق نییە، ئەوکاتەی تێرۆر تەواو بوو ئەوکاتەش ھێرشە ئاسمانیەکانمان تەواو دەبێت).
(مەسرور بارزانی)
(پارتی و ئاکەپە دژ بە پەکەکە ڕێککەوتون)
ئەو ڕوونکردنەوانەی بەرپرسارانی دەوڵەتی تورک و بەرپرسارانی ئاکەپە و پارتی داویانە، ئەوە نیشان ئەدەن کە ھەموویان دژ بە پەکەکە کاری ھاوبەشیان دەستپێکردووە، بەگوێرەی زانیارییەک کە بەدەستمان خستووە لەو کۆبونەوە یەک لەدوای یەکانەی لەکۆشکەکەی ئەردۆغان ئەنجامدراوە پیلان سازی کراوە کە بەرپرسارانی باڵای ناو پەکەکە لەناو ببرێن و لەم بارەیەشەوە کاربەدەستانی باشوری کوردستان ئاگادار کراونەتەوە و پارتیش بۆ جێبەجێ کردنی پیلانەکانی دەوڵەتی تورک دڵنیایی پێداون، لەم حاڵەتەدا لەمەڕ ھەمان بابەت زانرا کە ئەگەر ئەم پیلانەیان ئەنجام بەدەست نەخات ئەوا داودئۆغڵو پیلانی ئەوەی داڕشتووە کە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازی لەدژی پەکەکە لە باشوری کوردستان ئەنجام بدەن و لەم بارەیەشەوە داودئۆغڵو لەگەڵ بەرپرسارانی باشوری کوردستان دیداری ئەنجام داوە .
(ئامانج سەرەکی قەندیلە)
ئەو زانیارییە گرنگەی لەسەرچاوەی پێشمەرگەوە بەدەستمان خستووە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئامانجی سەرەکی قەندیلە و پارتیش لە بوونی بەرپرسیارانی پەکەکە لە ھەرێمەکە ناڕەحەتە .
(ئایا لێدانی قەندیل خواستی پارتییە؟ )
حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان بە بەرپرسیارێتی پارتی کۆمەڵکۆژیەکەی زەرگەلی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام درابوو ئیدانە نەکرد، حکومەت تەنها وتی: دەبێت پەکەکە لە گوندەکان خۆیان بەدووربگرن، دوابەدوای ئەمە پارتی نوێنەری تایبەتی خۆی ڕەوانەی ناوچەکە کردوو بەخەڵکی ناوچەکەیان وتبوو کە (ئەگەر پەکەکە لێرە نەبوایە گوندەکانتان بۆردومان نەدەکرا، پەکەکە قەندیلی بە ئێران فرۆشتووە) بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: بۆردۆمانکردنی قەندیل بەتایبەتی خواستی پارتییە، بە بۆردومانکردنی قەندیل دەویسترا گەل لە پەکەکە دووربخەنەوە و ئەو زیانەش بخەنە ئەستۆی پەکەکە، دەیانەوێت لەناوچەکەدا پەکەکە بێھێز بکەن .
(پیلانەکان لەلایەن بەسێ ھۆزاتەوە ئاشکرا کرا)
(بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە)
(بەسێ ھۆزات) ھاوسەرۆکی کەجەکە لە ٣١ ی ئابدا قسەی بۆ بەرنامەی (پۆلیتیکا ئالان) ی تەلەفزیۆنی مەدنوچە کرد و روونیکردەوە کە دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پیلانگێڕی نۆی ئەیلولدا پیلانێکی نوێیان داڕشتووە و دەیانەوێت بەرپرسارانی باڵای ناو پەکەکە لەناوبەرن یاخود ھەرھیچ نەبێت دەستگیریان بکەن، لەم بارەیەوە بەسێ ھۆزات ھاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت:” ئەم ھەوڵە چەپەڵانە ڕێگایەکە بۆ کردنەوەی شەڕێک لە تورکیا کە کەس ناتوانێت خامۆشی بکاتەوە “.
(پیلان و ڕێنماییەکان لەکۆشکەکەی ئەردۆغانەوە ئامادە دەکرێن)
قادر سەلڤی کە قەڵەم جاشێکی ئاکەپەیە، لە ٣ ئەیلولی ئەمساڵدا لە گۆشە نیگای خۆیەوە ئاماژە بە کارەکانی ئیسرائیل دەکات و ئەقڵ و ڕاوێژ بە حکومەتی تورکیا دەدات و دەڵێت:” لەحاڵەتی دەستگیرکردنی بەرپرسارانی پەکەکە وەک جەمیل بایک و دوران کالکان و مستەفا قەرەسوو ئەو بێمۆڕاڵییەی لەناو پەکەکە دا دروست دەبێت بەدیلی چەندین ھێرشی ئەودیو سنورە) لەھەمانکاتدا لە قسەکانی ئەردۆغاندا کە بۆ موختارەکانی تورکیای کرد ئەویش لەم بارەیەوە دەڵێت کە یاسای سیخوڕی پێویستە دەربکرێت، ھەروەھا مێدیا جاش قەڵەمەکانی سەر بە ئەردۆغان ناوی٤٠ بۆ ٥٠ کەسێکیان وەک کەسانی خراپ بۆ سیخوڕکردن بەسەریانەوە بڵاوکردەوە .
ئەم ڕێککەوتنەی نێوان پاراستنی پارتی و میتی تورک ھەروەکوو گەلەکۆمەی ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ وایە ھەندێک لە بەرپرسیارانی پارتی کەوتونەتە ناو ھەمان پیلان و گەلەکۆمەی تورکیاوە .
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر