Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ فروردین ۸, یکشنبه

ئێستا کێ هەولێر دەپارێزێت؟!






ئێستا کێ هەولێر دەپارێزێت؟!
لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٤ ، داعش بە پشتیوانی تورکیا ویستی نزیک بێتەوە لە هەولێر و داگیری بکات ، پارتی و هێزە مێلیشاتییەکان پارتی خۆیان نەگرت و شاریان چۆڵ کرد ، خەڵکی سڤیلی شارەکە و کۆنسوڵخانە و کۆمپانیاکانی نەوتی بیانیان بۆ تیرۆریستانی داعش، بە جێهێشت.

دوای تەدەخولی راستەوخۆی گەریلا و ئەمەریکا و ئێران ، پێشڕەوی داعش وەستێنرا و کۆچی خەڵکی ناوشاری هەولێر بۆ دەرەوەی هەولێر وەستا.
پارتی و هێزەکانی ، جێگای متمانەی خەڵکی نین ، هێزێکی بێ مۆڕاڵ ونابەرپرس و حزبیی و چەتەگەرایین ، بە سەدان بەڵگە سەلمێنراوە ، لە کوێ هێزی پارتی هەبوو بێت، شکست لەوێوە دێت ، دەکرێت ئەوەش بڵێین لە کوێ هێزی پارتی لێ بێت ، بازرگانی چەک و نەوت لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لەوێدا ، بوونی دەبێت.
شنگال هی ئەوە نییە زۆری لە سەربڵێین، تراژیدیای شنگالییەکان بایی ئەوە دەکات کە پارتی وەک هێزێکی وابەستە و چەتە و بێ پرینسیپ و مۆڕال حسابی بۆ بکرێت.
سەرۆکی پارتی ، کە بە زۆر خۆی بەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێم سەپاندووە ، دەیەها پاساوی بێ بنەما و نایاساییان دەهێناوە بۆ مانەوەی لە سەر کورسی ، گرنگترین پاساو بوونی شەری داعشە ، کە گوایە ئەو نەبێت ، هەولێری پاپیتەخت ، بە چەند دەمژێرێک لەلایەن داعشەوە داگیردەکرێت .
ئەو پاساوە لە بوونی هێزێکی وابەستە و بێ مۆڕاڵ ،وەک لەسەرەوە باسمان کرد ، هەر زوو بەتاڵ دەبێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمان ، بەشێوازیکی لۆژیکیانە ، بوونی سەرۆکی پارتی یا نەبوونی ، لە شەری داعشی نرخاند.
لە سەروبەندی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەولێر ، و دواتر هێنانەوەی پاساوی پۆستی سەرۆکی هەرێم ، هەمووی ئەمانە تێکڕا دەچنە چوارچێوەی سیناریۆی دەولەتی تورکیا ، بۆ پشتیوانی مانەوەی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم ، هەر کاتیک لابردنی مەسعود بارزانی باش هاتبێتە رۆژەڤەوە ، داعش جولەی پێکراوە ، بەتایبەتی لە ناوچەکانی کەرکوک و هەولێر.
تورکیا دەیەوێت کارتی داعش بۆ سەر لایەنەکانی سیاسی نارازیی بۆ هێشتنەوەی سەرۆکی پارتی وەک سەرۆکی هەرێم ، بەکارببات.
ئەم پاساوە ، ئیدی کاری پێناکرێت ، زەمەنی بەسەرچوو ، چونکە بۆ ئەمەریکا و حکومەتی ناوەندیش ئاشکرابوو ، هەر بۆیە ئێستا مەسعود بارزانی بەدوای پاساوێکی دیکەدایە ، کە بریتییە لە دورستکردنی دەوڵەتی کوردی.
ئەم بابەتەی دەوڵەتی کوردی ، خەڵکی کوردستان پێش هەموو کەس دەزانێت درۆیەکی دیکەی پارتییە ، لە سەر ئەرزی واقیعدا بوونی نابێت، بەڵام دەکرێت بپرسین بۆ چی پاساوی بوونی داعش ئیدی ئیکسپایەر بوو؟!.
بۆ وەلامی ئەو پرسیارە ، دەکرێت ، سەیری ئەو نەخشەیەی خوارەوە بکەین بۆ مان دەردەکەوێت کە ئیدی لە نیوان هێزەکەی پارتی و داعش ، هێزی دیکە بوونی هەیە.
لە باشوری رۆژئاوای هەولێر(مەخمور-سەرگەران ، تا دەگاتە باکوری رۆژئاوا) خازر ، هێزگەلێک نیشتەجێن بەرامبەر داعش کە ئەمانەن ، ئەمەریکا و هۆلەندییەکان و ئەڵمانەکان و گەریلا و سوپای عێراق.
لەم میحوەرەدا کە هەولێری پایتەخت دەپارێزرێت ، بە باشترین چەک و پێشکەوتوترین چەک بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش لە چاڵاکیدان ، نامانەوێت هەندیێ زانیاری سەربازی گرنگ کە نهێنییە ، بیخەینە بەرچاوان و ئاشکرای بکەین ، بەڵام دەبێت خەڵکی هەولێر و تەواوی خەڵکی کوردستان ، ئەو راستییە بزانن ، هەولێر پارێزراوە ، ئیدی پارتی ناتوانێت لە کاتی لاوازبوونی و هەلاتنی لە سیناریۆیەکی ئاشبەتالییدا ، داعش بۆ ناو هەولێر ، وەک لە شنگال ئەنجامیدا ،پەلکێش بکات و تەسلیمی بکات.
تاکە شوێنێک ئێستا لە بەردەست پارتی و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ، کە هەردوکیان هاوپەیمانی داعشن، ناوچەی باشیک تا دەگاتە نزیک بەنداوی موسڵ ،لەوێدا تاکە دەروازەیەکە ، لە کاتی رزگارکردنی موسڵدا ، تیرۆریستانی داعش هانای بۆ ببەن بۆ دەربازبوون ، یاخود تاکە دەروازەیەکە کە مەترسی ئەوەی لێدەکرێت ، تورکیا بە هێزێکی زۆرەوە بە پستیوانی چەتەکانی پارتی بۆ دەربازکردنی داعش، بەکاری بهێنن.
لە باکوری رۆژئاوای موسڵ تا دەگاتە باشور و رۆژهەلاتی ، هێزەکانی یەبەشە و حکومەتی ناوەند و گەریلا و ئەمەریکییەکانی لێیە ، تاکە دەروازەیەک بۆ داعش ماوەتەوە ، باشیک و رێگای دهۆکە بۆ دەربازبونیان .
لە کۆتاییدا ، دەبێت پارتە سیاسییەکانی باشوری کوردستان ، دەبێت بۆ جەماوەری خۆیان لە هەولێر روون بکەنەوە کە ئیدی پارتی و سەرۆکەکەی کارتی داعشی لەدەست دەرهاتووە ، ناتوانێت هەولێر تەسلیمی داعش بکات ، چونکە هەمیشە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرایەوە، کە گوایە خەڵکی هەولێر لە ترسی داعش ، ناتوانن نارەزایی بۆ ئەو ستەمکارییەی چەتەکانی پارتی لە هەولێر دەرببڕن.
ئێستا هەولێر پارێزراوە ، لە دەست چەتەکانی داعش و چەتەکانی پارتی ، کە دوانەی دەوڵەتی تورکیان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر