Subscribe:

Ads 468x60px

ه‍.ش. ۱۳۹۴ اسفند ۲۸, جمعه

ساڵح موسلیم: ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆرئاوا دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌‌


ساڵح موسلیم: ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆرئاوا دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌‌

‌ ‌ هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانه‌، ده‌شڵێت: ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆرئاوا دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌.
ساڵح موسلیم, هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) به‌ ڕۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌تی‌ ڕاگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌شدارن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ جنێف‌و دژی‌ سیستمی فیدراڵین, بزانن له‌ماوه‌ی‌ سالاَنی‌ ڕابردوودا له‌ خۆرئاوای‌ كوردستان چییان به‌ده‌ست هێناوه‌, به‌تایبه‌تیش له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستیی‌ داعشدا بوون.
وتیشی‌: مه‌به‌ست له‌ ڕاگه‌یاندنی‌ فیدڕاڵی‌ بۆ خۆرئاوای كوردستان و باكووری سوریا، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌, هاوكات ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ خۆرئاوا دووباره‌ ناكه‌نه‌وه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر